ئەوەی لە هەواڵی بێسەروشوێنبوونی ژاکان باران گرنگترە، هۆکارەکەیەتی!
بۆچی ژاکان؟
چ شتێکی دەزانی کە وای کرد ئەوە ببێتە هەدەف و لەلایەن ئیتلاعاتەوە هەڵبژێردرێت و دەسبەسەر بکرێت؟
ڕووداوەکە تەنها نیگەرانی بۆ چارەنووسی ژاکان نییە، پرسیارەکە ئەوەیە چی لە پشت ئەم هەڵبژاردنەدا بوو؟
Qoytas Pepule retweeted
پارتی و یەکیەتی تەواوکەری یەکن. ٸولیگارشیەکی بنەماڵەیی کە لە سەر بنەمای بەرژەوندی و میرات، "وڵات و نیشتمان" وەک کومپانیایەک بە کار دێنێت و هەڵیدەلووشێت.
ٸەو دۆستە ڕوژهەڵاتیانەش کە خەریکن پارتی وەک لایەنی بێتاوان و وڵاتپارێز بە ٸێمە دەفرۆشن، بە قەد پارتی گەندەڵ و بێویژدانن!
مرۆڤ هەرگیز لە دەرەوەی دۆخدا بوونی نییە!
مانای بوونی مرۆڤ لە دۆخەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام هەموو دۆخێک بە یەک شێوە خۆی بۆ مرۆڤ ئاشکرا ناکات، لە ژیانی ڕۆژانەدا، لە ناو بازنەیەکی دووبارەبوونەوەدا دەژین، کار دەکەین، بڕیار دەدەین، خۆمان بە ئەرک و پەیوەندییەکانمانەوە سەرقاڵ
Qoytas Pepule retweeted
In Kazakhstan, during the World Wrestling Championships, a cleaner used a Barca flag to wipe down the floor.
Qoytas Pepule retweeted
مێژوویەک بە زۆر زمانی دایکیت لێ قەدەغە کراوە، سۆشیال میدیا هەلێکی ڕەخساندوە کە تۆ ئازادانە و بێ هیچ تێچوویەک بە زمانی خۆت بنووسی و بدوێی، بەڵام تۆ ئازادانە ئەبیت بە کوردی فارسینووس و فارسیبێژ، تۆ ڕۆح و ناخ و بیرت دەستەمۆ کراوە تکایە زۆر باسی ئازادی و سەرکێشی مەکە پێت ناکەوێت
#چیتۆپ✍️
دوای ساڵێک پاش مۆندیالی "1938" بە هۆی شەڕی دووهەمەوە مۆندیال لە دوو وێستگەی 1942_1946 دا لەبەر شەڕ و نەبوونی ئیمکاناتی سەفەر و ... ڕائەگیرێت. هاوکات ئاڵمانی لەتکراو (ڕۆژهەڵات_ڕۆژئاوا) لە لایەن فیفاوە سزا ئەدرێت و بۆی نیە بەشداری مۆندیالی 1950 بکات، واتا 12 ساڵ...
Qoytas Pepule retweeted
دووبارە....
لە "مەلایی و جەلالی"یەوە بۆ "بارزانی و ئاپۆچی": مێژووی شکاندنی یەکتر و ڕۆڵی "تاکی ئێرانی"
شەڕی ناووناتۆرە و سووکایەتی کردن بە نەیاری سیاسی، مێژوویەکی کۆن و تاڵی لە نێو کایەی سیاسیی کورددا هەیە. ئەم دیاردەیە کە بۆ سڕینەوە و بێبایەخکردنی کەسایەتییە جیاوازەکان بەکاردێت، بە تێپەڕبوونی کات تەنیا ناوەکانی گۆڕاوە، ئەگەرنا ناوەڕۆکەکەی وەک خۆی ماوەتەوە. ئەم پەتایە وایکردووە کە خێڵە کۆنەکان و حیزبە مۆدێرنەکان، لەبری تەبایی نێوخۆیی، زۆر جار دەست بخەنە نێو دەستی دوژمنانی گەلی کورد تەنیا بۆ ئەوەی نەیارە ناوخۆییەکەی خۆیان بشکێنن.
داهێنانی زمانی جنێو لە سیاسەتدا
نەوشیروان مستەفا لە کتێبی «پەنجەکان یەکتری دەشکێنین» بە وردی تیشک ئەخاتە سەر ڕەگ و ڕیشەی ئەم دووبەرەکییەی نێوان "مەلا مستەفا بارزانی" و "باڵی مەکتەبی سیاسی\مام جەلال و ئیبراهیم ئەحمەد". نەوشیروان باس لەوە ئەکات کە چۆن هەردوولا پەنایان ئەبردە بەر داهێنانی ناوی ناشیرین بۆ یەکتر؛ لە جەلالی و مەلاییەوە بگرە تا تۆمەتی جاشایەتی و خیانەت.
خاڵە سەرنجڕاکێشەکەی نەوشیروان مستەفا ئەوەیە کە ئەڵێت: سێ کەسایەتی «هەژار موکریانی، شێخ محەمەدی هەرسین و سەعید ناکام» دەوری سەرەکییان هەبوو لە خۆشکردنی ئاگری ئەم شەڕە جنێوەدا. نووسەر ئاماژە بەوە ئەکات کە ئەمانە بە ڕەچەڵەک کوردانی ئێران \ڕۆژهەڵاتی بوون و لە باشووردا خزم و کەسێکیان نەبوو تا خەمی بۆ بخۆن، بۆیە بێباکانە دەستیان لە تێکدانی ماڵی کورددا هەبوو.
ستراتیژی سووکایەتی لەبری ململانێی سیاسی
لە بەشێکی دیکەی کتێبەکەدا، نەوشیروان مستەفا ئاماژە بە دیدگایەکی مەلا مستەفا ئەکات کە پێی وابووە "کورد لە سیاسەت تێناگات". بارزانی پێی وابووە ئەگەر بە خەڵک بڵێیت "کێشەی سیاسیم لەگەڵ فڵان کەس هەیە"، کەس گوێت لێ ناگرێت، بەڵام ئەگەر تۆمەتی "دزی و داوێنپیسی" بدەیتە پاڵ نەیارەکانت، ئەوا بە ئاسانی ئەتوانیت لەبەر چاوی خەڵک بیانشکێنیت.
ئەم عەقڵییەتە بۆ ماوەی نیو سەدە بووەتە پەیڕەوی زۆربەی حیزبە کوردییەکان؛ هەر کەسێک ڕەخنە بگرێت، لەبری وەڵامی سیاسی، تیرۆری کەسایەتی ئەکرێت و هەزار و یەک بوختانی بۆ هەڵئەبەسترێت.
ڕۆڵی "کوردە ئێرانییەکان" لە ململانێی ئێستادا
ئەمڕۆش هەمان مێژوو دووبارە ئەبێتەوە، بەڵام بە ناوێکی نوێ: ململانێی "بارزانی و ئاپۆچی". ئەم تانە و تەشەرانەی ئێستا کە لە نێوان لایەنگرانی پارتی و پەکەکەدا ئەبینرێت، بەشێکی زۆری لە لایەن کەسانێکەوە پەرەپێئەدرێت کە خۆیان لە هیچ کام لەو دوو پارچەیە کوردستان دا نین.
ئەم تاکانە لە کاتێکدا کێشە نێوخۆییەکانی باشوور و باکوور قووڵ ئەکەنەوە کە:
- هەردوو جەمسەرەکە (پارتی و پەکەکە) بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندی لەگەڵ ئێران هەیە، کەچی ئەم "کوردە ئێرانیانە" لەبری خەمی ڕۆژهەڵات، بوونەتە پارێزەری سەرسەختی ئەم لایەنانە.
-ئەم "کوردە ئێرانیانە" بە کردەوەکانیان نەتەنیا خزمەت بە پاکتاوکردنی ئاسەواری شۆڕش لە ڕۆژهەڵات ئەکان بەڵکو کێشەی نەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەرەو پەرتەوازەیی و سڕینەوە ئەبەن.
- لەکاتێکدا کە تاکی پارچەکانی دیکە تەرکیزیان لەسەر کاروباری حیزبەکانی خۆیان و، لەکاتی پێویستدا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ پارچەکانی تر نیشان ئەدەن، "کوردیی ئێرانی" بوونەتە ئاگری بن کا بۆ ناوماڵی پارچەکانی تر، فارسیزە کردنی ڕۆژھەڵات...
ئەم دۆخە ئەتوانێت نیشانەی ئەو بێت کە هێشتا بەشێکی زۆری کۆمەڵگای ئێمە و سەرکردە حیزبەکان لە سیاسەت تێنەگەیشتوون. سەرکردە لای حیزب بووەتە "خودایەک" کە نابێت ڕەخنەی لێ بگیرێت. بۆیە پێویستە تاکی هۆشیاری کورد، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات، ئەم جۆرە کەسانە کە لەژێر پەردەی لایەنگریی حیزبیدا، خەریکی قووڵکردنەوەی برینە نەتەوەییەکانن لەقاو بدەن و، بەجێگەی "شکاندنی یەکتر"، هەوڵ بدەن فێری دیالۆگی سیاسی و ڕەخنەی زانستی ببن.
Qoytas Pepule retweeted
بیست ساڵە چەپی نوێ بە لێدان لە وشەی باوک و #ناوەند بەرپرسی یەکەمی قەیرانی ڕێبەری و بێسەرییە لە ڕۆژهەڵات. وایان لێکرد ئەمڕۆ باسکردن لە ڕێبەر بوەتە فاشیزم، عەیبە و باوکسالاری. وایان زانیبوو #باوک پیاوی خێزانە، نە #ئەڵێگۆری بۆ سەنتەر و بڕیار. پێوەن فێڵی فرەیی/ئاسۆیی بکەن لە بلووچیش
مەبەست لە #باوک ئەندامی خێزان نییە. باوک میتافۆری ”سەنتەر“ە لە وتاری #پۆستمودێرنیستیی پاش جەنگی دوەم بەئامانجی لەکارخستنی ناسیۆنالیزمەکانی ئورووپا بەرەو دروستکردنی بەرەی بێ ناوەند و بڕیاری شارستانی(EU). ئەمڕۆ ئورووپا فرەییەکی لەناوەندخراوە لەبەردەمی قەیرانی بڕیاردا
#فرەیی_بێبڕیار
Qoytas Pepule retweeted
دەمێک بوو بیرۆکەی چاک کردنی پادکەستێکی کوردیم هەبوو و ئەوەیان ئێپیزۆدی یەکە
خۆشحاڵ دەبم گوێبیستی بن
t.me/podcastSAREJ/4
Qoytas Pepule retweeted
گۆشەیەک لە جیهانی زمانی کوردی لەسەر وشەی "تڕ" !!
تڕەتڕ مەكه - باشە وازبێنە
تێی بتڕه - گرنگی پێمەدە
تێی تڕم - پێویستم پێی نییە
بۆت دەتڕم - کارەکەت بۆ ناکەم
تڕاندم - شکستم پێ هێنا
تڕی به تاق نایا - کەیفی سازە
تڕی ئاخری کەندۆ - لەسەرە مەرگێ دایە
تڕت خۆم - سپاسی بوونت دەکەم
⬇️
Qoytas Pepule retweeted
بە پێویستم زانی وەکوو کەسێک شارەزا لە بواری ژێرخانەکانی ئینتەرنت و شەبەکە پێتان بڵێم ئەو ئاپشنە نوێیە تووئیتر کە گوایە شوێنی هەژمارەکانی تووئیتر نیشان دەدات شتێک نییە کە بە تەواوەتی جێ متمانە بێت و بتوانین بەس لە سەر ئەوە بڕیار لە سەر کەسەکان بدەین، هەرچەند کە گەنجی پیر +
Qoytas Pepule retweeted
ئاو نییە، بەرق نییە، ئیشکەساڵه، گرانییە، بێکارییە، بێ پوڵییە، رۆژ بە رۆژ وەزعەکە شڕتر دەبێ و چ ئاسۆیەکی ڕوون بەدی ناکرێ، کەچی توییتێر دەکەیەوە دەڵێی نە بای دێ نە باران و خەڵکی خەریکی وێنەی پرۆفاییلن! لەو حەلامەتەی!
Qoytas Pepule retweeted
سەرنج بدەن داگیرکەر چۆن بەناوی فێستیڤاڵی کولتووری، کوردەبۆر دێنێتە سەر شانۆ و هەڵیدەپەڕێنێ و ئەویش گۆرانی حیماسی شەڕڤانۆ و هتدی لەگەڵ دادەنێ و بڵاویدەکاتەوە! بزانە چۆن ئاستی نەتەوەیی کوردی وەک پێکهاتەیەکی گوندی و عەشیرەیی ئێگزۆتیک هێناوەتەخوار! بوونەوەرێکی قابیلی نمایشی جاروبار!






















