Pinned Tweet
هەر پرۆگرامێکی فەلسەفی کە دەیەوێ بەرەوڕووی #وۆکیزم و زەمینەکانی وەک هونەریبوونی سیاسەت و لەدەسچوونی واقیع، لۆکاڵیزم و دژایەتیی جیهان، غیابی مرۆڤ، بێبەهابوونی حەقیقەت، دیکامینیکاسیۆن و هتد ببێتەوە، بێ دوودڵی دەبێ لەودیو فرێنچ تیۆری لە ئاڵمان ملی خۆی بە ملی نیچە و هایدگێرەوە بنێت.
#شۆناسخوازی وەک بانگەشەی ”خۆبوون“ کە هۆشداری لە نەمانی جیاوازی و تێکەڵاوبوونی جیهانیی نۆرمەکان دەدا، ڕیشەی لە #ئێگزیستەنسیالیزم دایە کە لەبەرابەر گەشەی بەمەدەنیبوونی هاوچەرخ، دیالێکتیک و لەخۆنامۆیی، بە تۆخکردنەوەی توخمە نادیارەکانی کێیەتیی تاک دەروازەیەکی مانایی بۆ ژیان دەکاتەوە.
دۆخی سروشتی دۆخی ئاژەڵئاسا نییە. پێناسەی ئاژەڵ ئەمەیە: سنوورمەندی. مرۆڤ بەڵام بەهۆی ئازادییەوە، قەت یەکسان بە ئاژەڵ/سنوورمەند نابێ و تەواو بەپێچەوانەوە، لەسنووربەدەری پێناسەی ڕاستەقینەی سروشتیبوونە. لەم ڕووەوە، مرۆڤ بەهۆی بەڕادەی پێویست ئاژەڵ نەبوون، بوونەوەری کێشەلەسەر و سیاسیشە
فەلسەفەی سیاسیی نوێ لەسەر ”ڕەشبینی“ لە دەسەڵات وێساوە. بۆچوونی بەدگومانی خۆراوایی، نەرێتیی دەسەڵات نە وەک لەمپەرێکی ئەخلاقی سەیر دەکات وا پێویستی بە پاقژکردنەوەی مەعنەوی یا پابەندیی ئایینیی حاکمە، نە بیانوویەک بۆ بێزاریی دوورەپەرێز لە ئامانجی سیاسی و بێهیوایی. بەڵکوو نەرێتی بە ⬇
4
68
خواستی زەیدی فێدرالیە. نەفەسدانی ساڵانی هەرێم ئەنجامی دەوڵەتی فێدراڵ نەبوو، هی غیابی ئەو دەوڵەتە بوو.
ئەکادیمیستەکەش وا بانگەوازی دەدا: سەروەری ڕەها نییە و دابەش دەکرێ(گۆیا دەوڵەت و سەروەری باوی چووە و زانستی غەربی کلاسیکە)، ئەمڕۆ بێئابڕووترینە و فێدراڵەکەی هێلکەی دووزەردێنە ناکا
1
8
312
١-مەرجی لۆجیکیی ئارخە/بوون، ”ناکۆتامەندی“(دەسڕەسهەڵنەگری)یە.
٢- لەئەندێشەهاتنی ناکۆتامەند(دەسڕەسهەڵنەگر) نالۆجیکیە.
دژیەکیەکی وا کە کۆیەتیی ڕەوایی مێتافیزیکی لەڕێی خۆیەوە بەر کێشە خستووه، جوانترین مۆمێنتی فەلسەفەی مۆدێرنە وا چارەکردنی، مانای هاوبەشی پرۆژەی هێگڵ/هایدگێر پێکدێنێت.
Replying to @CogitoCogitatum
شیلینگ لە وانەوتارەکانی مێژووی فەلسەفە بەشی دێکارتدا بۆ یەکەمجار ئەم ئیرادە ئاڕاستەی دێکارت دەکا کە چۆن دەکرێ گومان لە بوونی فینەفسەی بابەتێک بکرێ کە پێشوەخت گریمانە کراوە. پاشان کانت چۆن ئیدەعای بوونی بابەتێک دەکا کە لەدەرەوەی دایرەی مەرجەکانی ناسیندایە. ئێرە دەروازەی دیالێکتیکە
1
6
345
ڕەگەزی ئیسلامیی ژینگەپارێزی، باسی شەست ساڵەی زانکۆکانی خۆراوایە: سوژەی زاڵی مۆدێرن، درێژەی تەسلیسی مەسیحیەتە کە سەروەریی خوا بەسەر زەوی شۆڕ بۆتەوە بۆ مەسیح و خاوەنداریی مرۆڤ؛ پێچەوانەی تەوحیدی ئیسلامی کە خوا یەکەی دەرەزەمینیە و نوێنەرەکەی(مرۆڤ)، ”پارێزەری مڵک“ی خوایە.
#greenislam
بۆ داڕماندنی وڵاتەکان، ئایدیالۆجیی یەکسانی باشترین پێشنیارە. یەکسانی، چەمۆڵەنانە لە ئیمکان و ئیرادەی مرۆیی. بۆیە کەلتووری یەکسانی نە هەر ناهومێدکردنی شایستەیی، کە نەهێشتنی تواناکانی بەراورد، ناسینەوەی چاک و خراپ و جیاکاری و بانگەشەی پووچییە. ئورووپای بەهامردوو دەرکەوتەی یەکسانییە
1
8
210
Foad Mohammadi retweeted
هەڵاواردنی ڕێکخراوەی ئیسلامی لە نائیسلامی لە کوردستان بنەمای تیۆریک و سیاسی نەماوە. هەڵگرتنی گوتاری پۆستکۆڵۆنیاڵ لە زۆرینەی ئەم ڕێکخراوانە دەبا ڕوونی کردباوە ناسنامەی ڕەسەنیان ”ئێمەیەکی موسڵمانە“ لەدژی ئەویترێکی جوو-مەسیحی.
کورد لەم شەڕەدا سەلماندی کۆڵەکەی یەکێتیی ئوممەی ئیسلامە.
ئینتێگراسیۆن لەسەر سنووری بڕوابڕبوونی بەرابەری دوو کۆمەڵگە بە پێشکەوتن ڕوو دەدا.
#پۆستمۆدێرنیتە
1
3
284
ئەوەی ناوەندیترین چەمکی مەعریفە سیاسیەکەی فاشیزم بێ، ئەمڕۆ بژاردەکەی، ناچارە هەر والیەکی بەڕەڵا، کۆمۆنێکی خۆجێیی تەنیشت کۆمەڵگەیەکی مۆدێرنیستی یا پرۆکسیەکی عەمەلە بێت. ئانتیفاشیزم، پێشوەخت سوبجێکتیڤیتەی خۆی ڕەد داوەتەوە. ناوازە بوونی نییە و هەرچی هەیە دوورینەوەی چێنراوەکەیە
#چەپ
بکەرە نوێکانی یانزەی سێپتەمبر کە دەسەڵات بە هەژمۆنیی کەلتووری(soft war) دەزانن، ساڵانێکە بە ئامرازە ناوخۆییەکانی بورۆکراسی و سۆسیالیزمی نامۆ بە ڕۆحی ئامریکا، ڕووخاندنی ژێرخانی کەلتووریی وڵاتەکەیان کردووەتە میکانیزمی تازەی هەمان ئامانج. ئەمریکای بێدوژمن خەونی کۆتایی ئەم تاعوونەیە.
1
5
144
ئەمڕۆ تەنیا خەڵکانی خۆجێیی بێبەشن لە درۆن. نەتەوە نییە درۆنی دروست نەکردبێ. درۆن پێوەرێکی دیاریکەرە ئەمڕۆ: دیاری دەکات کێ سیاسییە، کێ سووژەیە و کێ پیادەی شەڕی ئەوانیترە. کورد تاقە فاکتەری بێدرۆنی ناوچەیەکە؛ کە بەسە بۆ سەلماندنی ئۆبژەیەکی جاش یا پیادەیەکی بێمێژوو.
#خەڵکانی_بێدرۆن
وۆکیستە کوردەکان شاگەشکەی سەرکەوتنی ئیسلامۆوۆک و گەڕانەوەی بایدێن و فاندە خۆشەکان...
#فاندی_بایدێن
#وۆکیستە_کوردەکان
Foad Mohammadi retweeted
بوێری و جەنگاوەری وێنای کورد لە خۆی نییە، وێنایەکی سەفەوی-عوسمانییە لە کورد بۆ هەڵنان و بۆ شەڕ ناردن. فەلسەفە پێت دەڵێت لەسەر ترسی وجودی لە تیاچوون دەوڵەت بەرهەم دێ و لەسەر چاونەترسی پرۆکسی. ئەوان ڕێگرن لە دروستبوونی وێنایەکی مەدەنی لە کورد لەپێناو لەدەسنەچوونی مەخزەنێکی سەربازی.
ئەوەی نەتەوە نەبێ، بە هەڵوەشاندنەوەی میتۆدی تاقیکراوەی زانستی، بە داهێنانی شێتانەی زانستی تازە و بە هێنانەوەی ئارگیۆمێنتی پێشاچەمکی نابێتە نەتەوە؛ دەبێ بە سەربازی ئینتیحاری لە شەڕپێکران دژی جیهان؛ دەیکەن بە بارمتەیەک لە تاقیگەی تیۆری. هەرگیز لێنزی تازە ڤایرۆسی نەکرد بە کیمیا!
Foad Mohammadi retweeted
چەندین مانگە خەڵک لە چەند پارێزگای کورد لە ئێران، زیاتر لە شوێنەکانی تر، کێشەی بێبێنزینی و گرانیی هاتوچۆی هەیە . هیچ میدیایەکی بێنرخی کوردی نەیتوانیوە ئەم دۆخە وەک ئەجێندایەک سەیر بکات. نامۆییی ”کوردایەتی“ بە ژیانی موتەعارف/ڕۆژانە هەر یاداوەری عیرفانی ناسیۆنالیستیە.
#فلستینیزم
چەندین مانگە خەڵک لە چەند پارێزگای کورد لە ئێران، زیاتر لە شوێنەکانی تر، کێشەی بێبێنزینی و گرانیی هاتوچۆی هەیە . هیچ میدیایەکی بێنرخی کوردی نەیتوانیوە ئەم دۆخە وەک ئەجێندایەک سەیر بکات. نامۆییی ”کوردایەتی“ بە ژیانی موتەعارف/ڕۆژانە هەر یاداوەری عیرفانی ناسیۆنالیستیە.
#فلستینیزم
“...the reproduction of labour power requires not only a reproduction of its skills, but also, at the same time, a reproduction of its submission to the rules of the established order, i.e. a reproduction of submission to the ruling ideology for the workers...”
L.Althusser
نزیکایەتی چەپی نوێ لەگەڵ ئیسلام سوتفە و بەریەککەوتنێکی کاتی نیە بەڵکوو هاوبەشی بنەڕەتی مەعریفییە.
"عبداللە اوجالان" بە درووستی ئاماژە بەوە دەکات کە PKK جیهادیستە و چەمکی چەقی ئیسلامیش جیهادە.
(ئیسلام و نیشتمان دۆستی)
ماتەوزەی ئیسلامی سیاسی لە لایەن چەپی نوێ ئەناسرێتەوە بۆ...1⬇️
3
118
لە شوێنێکدا وا خوێندکارێکی تازەواردی زانکۆشی لێ بوو، باسی مانای شەڕم لە سەرەتای مەسیحیەت و لای تێرتولیانووس کردبوو؛ ئەمڕۆ بەم بەیانیە داوەتنامەیەکی هاڵۆوینی بۆ ناردووم و نووسیویەتی دوای دیاریکردنی کاستمەکەتان، ئامادەکردنی کەلوپەلەکان لەسەر من😀😀
#هاڵۆوین
4
107
٦٠ ساڵ لەمەپێش ی.هابێرماس تێرمێکی بۆ بزووتنەوەی خوێندکارانی پاریس بەکارهێنا وا بۆ زەمەنی خۆی نامۆ بوو: چەپی فاشیستی و ئاماژە بوو به ڕەچەڵەکی گوێنەدەرانە، گفتگۆهەڵنەگر، دژەنەزم و بێسەنتێزی پێشامۆدێرن لە چەپدا.
ئەمڕۆ پاش ٦٠ ساڵ ماریۆ لۆپێنی ڕاستڕەو ئاژاوەکانی ئورووپای ناو نا فاشیزم
6
177










