Notes retweeted
یەکگرتنی بەرەی ئەنتی مێتافیزیکی ئیخوانی (ناوەندی هەژان) بۆ درێژەدان بە فیکری پۆستکۆڵۆنیاڵ بە جلوبەرگی کوردی، ئێستا دیارترین دەرکەوتەی سامناکی کوردییە. بەرەی نیچەیی/هایدگەری و ئیخوانیزم بە بیانووی دژایەتی ئۆرێنتالیزم ناوکی بەرەی عوسمانی/سەفەوییە کە بەناوی "کوردبوون" دەخرێتەڕوو.
Notes retweeted
بۆ ئەوەی هیچ دەسەڵاتێکی سیاسی دروست نەبێ، ئەم دێڕانە بڵێ:
دەسەڵات لە خوارەوە بۆسەرەوە.
کۆمەڵگە بەرامبەر دەسەڵات.
ناسیۆنالیزم دەبێ لە خەڵکەوە بێت.
دەبێ خەباتی ئاسۆیی بکەین.
دنیای ئەمڕۆ جیاوازە.
نەوەی زێد جیاوازن.
ناسیۆنالیزمی ڕۆژانە.
ناسیۆنالیزمی کورد جیاوازە.
Notes retweeted
چونکە چەپ لە خۆرئاوا، مەسەلەی شکستی ئەنتگراسیۆنی پەنابەری کردووەتە تیۆری؛ بەومانایەی باوەش بۆ پەناخوازانی ئەنتگرەنەبوو دەکاتەوە لە پێناو گۆڕینیان بۆ سووژەی ئەنتی سیستەم. هەربۆیە پەناخوازانی ئەنتگرەنەبوو دەبنە چەپی دژە ناسیۆنالیزم لە خۆرئاوا و لە کوردستانیش.
#خۆی_وانییە
Notes retweeted
ئێران/تورکیا لەم سێ ساڵە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەپێی ئەکتی کورد، بە جیهانیان گەیاندووە کە کورد جاشی مێژوویی خۆمانن و کەس بەتەمای هیچ نەبێ، لوجیستیکیش وەرگرن، ئاگادارین و سیاسەتیان لەسەر زەوی هەر خۆمان دایدەڕێژین. وادیارە جیهان پەیامەکەی وەرگرتووە، بەڵام کوردەکە خۆی لێ گێل دەکات.
Notes retweeted
چونکە لای ئەو دوو وڵاتە خۆرهەڵاتی ناوین بەهۆی خۆرئاوا و دەزگای فیکری غەرب (ناسیۆنالیزم/لیبراڵیزم/ئۆرێنتالیزم) لە بەرەوە بووەتە دەوڵەت/نەتەوە، هەربۆیە ڵای ئەوان سنوو،ر ئیستعماری و سەروەری مۆدێرن فاشیستیە و کۆی ناوچەکە بووەتە کۆڵۆنی نێودەوڵەتی و دەبێ ئەم کۆڵۆمێنتالیزمە کۆتایی بێت.
Notes retweeted
کێشەکانی هەرێم بەرهەمی قۆناغی نوێی ڕ، ناوینە بەتایبەت تورکیای بێتیرۆر کە هیچ ناوەندێکی کوردی قبوڵ نییە، وشەی فیدرالیزمیش لای پژاک بۆ هێشتنەوەی حدکایە لەگەڵ خۆی، چونکە هەردووکیان دەترسن ڵە هەڵوەشانەوەی ئێران و دروستبوونی ناوەند و هەرێمی کوردی تر بەیارمەتی بەرەی کوردی تر.
Notes retweeted
مەبەستی تورکیا لە دیموکراتیزەکردنی کورد، نەهێشتنی ناوەندی کوردییە، واتە هەڵوەشانەوەی هەرێم. کورد دژی مەرکەزگەراییە، تورکیا خەریکە جێبەجێی دەکات.
#خۆی_وانییە
Notes retweeted
کەتوارمەندکردنی عەقڵ [کۆتایی فەلسەفە] و پێشنیاری بیرکردنەوەی تر [خۆبەبەرهەمکردن] بنەمای وەهمی فرەجەمسەرییە کە تا ئێستا بوونی نییە. بەڵام بۆچی بازاڕی #فرەجەمسەری گەرم بووبوو؟ بەهۆی وۆکیزمەوە. کەواتە تێگەیشتن لە #وۆکیزم مانای تێگەیشتنە ڵە ململانێی نێودەوڵەتی.
#خۆی_وانییە
Notes retweeted
بیرمەندانی چەپ، فەڵەستینیان کردە #تاقیگەی_تیۆری. پاش شکستی ڕەوتی چەپ لە ئەوروپا، بوونی یەکەیەک کە ئەوان تیۆرەکانی خۆیانی تێدا تاقی بکەنەوە، بۆ ئەوان مەسەلەی مان و نەمان بوو. یەکەی نادەوڵەتی دەتکاتە تاقیگەی تیۆری. ئێستا سەرەی کوردستانە بیکەن بە تاقیگە.
Notes retweeted
#تاقیگەی_تیۆری
بە تاقیگە (لابراتوار)کردنی کوردستان
#Labrator_isation
Notes retweeted
ئینتەگراسیۆن شتیکی سەیر نییە، سیاسەتی سلبی بەرەیەکە بۆ پاراستی یەکپارچەیی ئەو وڵاتانە. بەمجۆرە تەنانەت فیدڕالیزمیش هەر ئینتگراسیۆنە، چونکە بە پێی لۆجیکی دەوڵەت، چەک لەدەستی دەوڵەتە. بۆیە جگە لەسەربەخۆیی لەڕاستیدا هەموو شتێک ئینتگراسیۆنە.
#خۆی_وانییە
جیلی یەکەمی نوخبەی کوردی پرسێکی شیاوی هەبوو.
"چۆن پێشکەوین و تێکەڵی جیهان ببین؟" و ئەم ڕەهەندەی لە چەمکی "نەتەوەسازی"دا شرۆڤە دەکرد، شکستی هێنا
دواتر سەرەڕای ئەم شکستە ئامانجی وەدی نەهاتوو بە گریمانە گیرا و دوو پۆی لێ کەوتەوە:
یەکەم " ئێمە نەتەوەین و دواکەوتوو نین" کێشە ...1⬇️
Notes retweeted
بە سپیڤاک (دایکی پۆستکۆڵۆنیاڵ) ڕەخنەگرتن لە تەڤگەر و پەکەکە، ئەنجامەکەی بەمجۆرە کۆمیدی دەردەچێ. سپیڤاک نامەی دەسخۆشی بۆ ئۆجالان ناردووە کە وازی لە ناسیۆنالیزم هێناوە. ئەمە نیشانەی نوخبەی هەڵاواردنی ئەرێنی-یە کە نازانن بیررکردنەوی پۆستکۆلۆنیال دژەغەربە و بۆ ململانێی ئێتنیکی نابێت.
نزیکایەتی چەپی نوێ لەگەڵ ئیسلام سوتفە و بەریەککەوتنێکی کاتی نیە بەڵکوو هاوبەشی بنەڕەتی مەعریفییە.
"عبداللە اوجالان" بە درووستی ئاماژە بەوە دەکات کە PKK جیهادیستە و چەمکی چەقی ئیسلامیش جیهادە.
(ئیسلام و نیشتمان دۆستی)
ماتەوزەی ئیسلامی سیاسی لە لایەن چەپی نوێ ئەناسرێتەوە بۆ...1⬇️
ههموویان به جۆرێک گوتار و تیۆری دژه-سهرمایهداری، دژه-گلۆباڵیزم، دژه-یورۆسێنتریزم و دژه-لیبراڵیان ههیه و دهستنیشانكردنی ڕێگهكانی دزهكردنیان بۆ ناو جیهانی ئیسلام، ئهگهرچی ئاڵۆزە و تایبەتمەندی خۆی هەیە بهڵام پڕزانیارییە.
astellinsight.com/global-aff…
Notes retweeted
#خۆی_وانییە بۆ وڵامی ئەو هەوڵە ئەنتۆلۆژیانەی کە دەیانەوێ دۆخی کورد وەک دۆخێکی وجودی[سروشتی] نیشان بدەن و بڵێن کورد بۆیە دەوڵەتی نییە چونکە بەسروشت دژی دەوڵەتە و خۆی دژە دەوڵەت نەتەوەیە و خۆی وایە، ئەم باسە بازاڕێکی گەرمی لەناو کورددادروست کردووە و وۆکیزم قوڵتری کردۆتەوە.
Notes retweeted
#وۆکیزم سیاسەت لە دەسەڵات دادەماڵێت. بۆ ئەمەش کلتوور/ژیان وەک سیاسەت پێناسە دەکات. سیاسەتی کلتوور، سیاسەتی کەمینە، سیاسەتی ژن، سیاسەتی ژینگە، سیاسەتی کوییر، سیاسەتی شاخ، سیاسەتی شەقام و نەورۆز و ..هتد. پرسیار ئەوەیە ئایا کورد سیاسەتی بەبێ دەسەڵاتی خۆی دەوێ؟
#وۆکیستە_کوردەکان
Notes retweeted
ڕۆبن دیئەنجێلۆ، نووسەری "white fragility" کە وۆکیستەکانی جیهان بۆ باسەکانی کەمینە، سپی سەروەری، جێندەر و ..هتد، پشتی پێدەبەستن، دەرکەوتووە زۆرترین دزی ئەدەبی [زانستی] لە دکتۆراکەیدا کردووە. مەعریفەی وۆکیزم هەمووی لەسەر بۆشایی دامەزراوە و هەمووی ئاشکرا دەبێ.
#وۆکیستە_کوردەکان
Notes retweeted
کێشەی #وۆکیستە_کوردەکان ئەوەیە کە تێناگەن کەوتوونەتە چ داوێکی تیۆرییەوە! وەک مۆدێلێک دوای شتێک کەوتوون کە تەواو دژە بەو شتەی دەیڵێن و ئێستاش جیاوازی نێوان ژن وەک چەمک و ژن وەک مرۆڤ نازانن، بۆیە دەوڵەتیان دەوێ بەڵام عەقڵیان ناوێ! ئەمە پێی دەوترێ نیوسەفەویزم و نیوعوسمانیزم.
This post is from an account that no longer exists. Learn more



















