Notes (@TheNotes1111) header
Notes (@TheNotes1111) profile picture
Joined September 2023
بەگاڵتەزانینی تورکیای بێتیرۆر و قسەکانی فیدان و کاڵن کە وتبووی عێراقیش دەبێ سەروەری خۆی بگرێتەوە و پڕۆژەکە بۆ هەموو کوردە، ئاکامەکەی دەگاتە شۆک، نائامادەیی. هاوەیمانی چەپ/ئیخوان، پێوەرەکەی ئەوەیە هەموو شتێک دژی ئیسرائیڵ ڕەوایە، تەنانەت هەڵوەشانەوەی هەرێمیش. #خۆی_وانییە
1
7
73
چونکە چەپ لە خۆرئاوا، مەسەلەی شکستی ئەنتگراسیۆنی پەنابەری کردووەتە تیۆری؛ بەومانایەی باوەش بۆ پەناخوازانی ئەنتگرەنەبوو دەکاتەوە لە پێناو گۆڕینیان بۆ سووژەی ئەنتی سیستەم. هەربۆیە پەناخوازانی ئەنتگرەنەبوو دەبنە چەپی دژە ناسیۆنالیزم لە خۆرئاوا و لە کوردستانیش. #خۆی_وانییە
1
4
92
بیرۆکەی جیاکردنەوەی سلێمانی لەهەرێم لە مێژە هەیە، ئەوکاتەی کابینە و کارەکتەر دەگۆڕێ بەڵام بیرۆکەکە هەر هەیە، مانای ئەوەیە ململانێکە بەرەییە نەک شەخسی و حیزبی. بەرەی هاوپەیمانی چەپ/ئیخوان کە فرەیی و فرەهەرێمیان دەوێ و بەرەیەک ئەمریکا/ئیسرائیڵ کە هەرێمێکی یەکگرتوویان دەوێ.
7
174
ئێران/تورکیا لەم سێ ساڵە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەپێی ئەکتی کورد، بە جیهانیان گەیاندووە کە کورد جاشی مێژوویی خۆمانن و کەس بەتەمای هیچ نەبێ، لوجیستیکیش وەرگرن، ئاگادارین و سیاسەتیان لەسەر زەوی هەر خۆمان دایدەڕێژین. وادیارە جیهان پەیامەکەی وەرگرتووە، بەڵام کوردەکە خۆی لێ گێل دەکات.
2
14
271
لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بتانەوێ ببن بە نەتەوە، دەبێ لە "ڕوانگەی جیۆسیاسی ئیسرائیڵەوە" لەخۆیان بڕوانن، لە ڕ.ناوین تەنیا #ئیسرائیڵ و ئومەتی ئیسلامی بوونی هەیە. تەنانەت چەپیش هەر ئیسلامیە و تێکەڵبوونی پکک و حەشد/شەرع نموونەی ئاشکران. واتە بەرەی دژە #مێتافیزیک دژ بە مێتافیزیک.
1
1
5
141
هزرەبوون (گایست) یانی تێکهەڵکێشبوونی ئایدیا و واقیع. ئەوکاتەی واقیع ئەوە نییە کە دەمانەوێ، مانای نەبوونی ئایدیای هاوکۆکی ویستی ئێمەیە. هەربۆیە دە حیزبی سەربەخۆییخواز هەیە، بەڵام واقیع جۆرێکی ترە. لەکاتی جێکەوتنی ئایدیادا بەدیهاتنی واقیع دێتە دی، تەنانەت ئەگەر ویستیشت بۆی نەبێ.
1
5
218
ڕەچەڵەکناسی وۆکیزم....
1
2
129
مەبەستی تورکیا لە دیموکراتیزەکردنی کورد، نەهێشتنی ناوەندی کوردییە، واتە هەڵوەشانەوەی هەرێم. کورد دژی مەرکەزگەراییە، تورکیا خەریکە جێبەجێی دەکات. #خۆی_وانییە
1
9
206
کێشەکانی هەرێم بەرهەمی قۆناغی نوێی ڕ، ناوینە بەتایبەت تورکیای بێتیرۆر کە هیچ ناوەندێکی کوردی قبوڵ نییە، وشەی فیدرالیزمیش لای پژاک بۆ هێشتنەوەی حدکایە لەگەڵ خۆی، چونکە هەردووکیان دەترسن ڵە هەڵوەشانەوەی ئێران و دروستبوونی ناوەند و هەرێمی کوردی تر بەیارمەتی بەرەی کوردی تر.
1
1
7
223
هەڵبژاردنی ئەمریکا، ئەوەی سەلماند کە دەنگی #ترامپ، دەنگی حزبەکەی نییە، واتە پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان سەرۆک و خەڵک. ئەمە ئەو باسەیە کە کابینەی ترامپ هەوڵیان بۆ دابوو کە ڕایەڵی نێوان بڕیاردەر و خەڵک لابدەن. جیهان لە ئێستادا بۆ سەرۆک دەگەڕێت و ماندوون لە ڕێکخراوی سیاسی و نوخبەکان.
2
167
ژینا ئەکادێمی، دیکۆنستراکتی ستراکتۆری دەسەڵات، دیکۆڵۆنیاڵ، فاند، چێشتی مجێوەر، نیوعوسمانی، هەموو ڕۆژێک لە شوێنێک، ئینتگراسیۆن، سۆشیال ڕیسێرچ، ڕی-ڕیدینگ؛ دۆخی کوردی و نوخبەکانی... #خۆی_وانییە
6
177
دەرکەوت چەپی کوردستانیش هەر ئاپۆچین! aporanews.com/articles/6ae47…
6
126
ئینتەگراسیۆن شتیکی سەیر نییە، سیاسەتی سلبی بەرەیەکە بۆ پاراستی یەکپارچەیی ئەو وڵاتانە. بەمجۆرە تەنانەت فیدڕالیزمیش هەر ئینتگراسیۆنە، چونکە بە پێی لۆجیکی دەوڵەت، چەک لەدەستی دەوڵەتە. بۆیە جگە لەسەربەخۆیی لەڕاستیدا هەموو شتێک ئینتگراسیۆنە. #خۆی_وانییە
1
10
218
شەڕی ئۆنتۆلۆژی (ئێران/تورکیا) دژ بە بەبەرەی مێتافیزیکی (ئەمریکا/ئیسرائیڵ)...
ئۆجالان وای کرد چونکە چەپ بوو. ئەم ڕاستیە سادەیە نابێ بشاردرێتەوە کە چەپ ناجێتە بەرەیەکی خۆرئاوایی دژ بە بەرەیەکی خ ناوین. کەواتە ڕاستگۆییەک لە ئارادایە کە بەهۆی #دواکەوتوویی_کوردی تێگەیشتنی ئاستەم بووە. ئایا دەبێ داوا لە چەپەکان(مان) بکەین درۆ بکەن لە ئایدیای چەپ؟ #خۆی_وانییە
5
164
حدکا و پاک و کۆمەڵە و..تد، هەموویان جەماعەتی ئینتگراسیۆنن... ئەو ڕاستییە ناشاردرێتەوە...
This quoted post is unavailable.
1
6
196
#خۆی_وانییە بۆ وڵامی ئەو هەوڵە ئەنتۆلۆژیانەی کە دەیانەوێ دۆخی کورد وەک دۆخێکی وجودی[سروشتی] نیشان بدەن و بڵێن کورد بۆیە دەوڵەتی نییە چونکە بەسروشت دژی دەوڵەتە و خۆی دژە دەوڵەت نەتەوەیە و خۆی وایە، ئەم باسە بازاڕێکی گەرمی لەناو کورددادروست کردووە و وۆکیزم قوڵتری کردۆتەوە.
1
5
122
بە سپیڤاک (دایکی پۆستکۆڵۆنیاڵ) ڕەخنەگرتن لە تەڤگەر و پەکەکە، ئەنجامەکەی بەمجۆرە کۆمیدی دەردەچێ. سپیڤاک نامەی دەسخۆشی بۆ ئۆجالان ناردووە کە وازی لە ناسیۆنالیزم هێناوە. ئەمە نیشانەی نوخبەی هەڵاواردنی ئەرێنی-یە کە نازانن بیررکردنەوی پۆستکۆلۆنیال دژەغەربە و بۆ ململانێی ئێتنیکی نابێت.
4
1
8
501
بزووتنەوەی کوردی بە هۆ دژایەتی لیبرالیزم، پۆستکۆڵونیالیزمی فووکۆیی و سەعیدی و پۆسمۆدێرنیزمی نیچەیی-هایدگەری، تووشی ڕاسیزمی دژەسپی بووە. ڕاسیزمی دژەسپی وەک هەر ڕاسیزمێکی تر. ڕەتکراوەیە. #ڕاسیزمی_دژەسپی لەناو کورددا بەهۆی #وۆکیزم گەیشتۆتە لووتکە.
1
7
226
ئۆجالان وای کرد چونکە چەپ بوو. ئەم ڕاستیە سادەیە نابێ بشاردرێتەوە کە چەپ ناجێتە بەرەیەکی خۆرئاوایی دژ بە بەرەیەکی خ ناوین. کەواتە ڕاستگۆییەک لە ئارادایە کە بەهۆی #دواکەوتوویی_کوردی تێگەیشتنی ئاستەم بووە. ئایا دەبێ داوا لە چەپەکان(مان) بکەین درۆ بکەن لە ئایدیای چەپ؟ #خۆی_وانییە
1
8
315
چونکە لای ئەو دوو وڵاتە خۆرهەڵاتی ناوین بەهۆی خۆرئاوا و دەزگای فیکری غەرب (ناسیۆنالیزم/لیبراڵیزم/ئۆرێنتالیزم) لە بەرەوە بووەتە دەوڵەت/نەتەوە، هەربۆیە ڵای ئەوان سنوو،ر ئیستعماری و سەروەری مۆدێرن فاشیستیە و کۆی ناوچەکە بووەتە کۆڵۆنی نێودەوڵەتی و دەبێ ئەم کۆڵۆمێنتالیزمە کۆتایی بێت.
1
12
260