Pinned Tweet
ایران نه تنها جغرافیا نیست، بلکه وطن به معنای عاطفی آن نیست. ایران یک ایدئولوژی اتنو نازیستی(فارس-شیعی) ، فاشیستی، راسیستی، استعمارگر اشغالگر و هترو پدرسالار است.
هرگونه ابتلای به آن از شما یک موجود به این خصوصیات میسازد، فرقی نمیکند، شما، زن، همجنسگرا، کارگر، چپ، فمینیست، یا حتا یک کورد، تورک بلوچ ،عرب و.. باشید. به محض ابتلا به ایرانی بودن شما دچار این صفات میشوید.
ایران تنها وطن اشغالگران، استعمارگرِ هترو پدرسالار ِ اتنونازیستِ فاشیستِ راسیست است.
تنها راه رهایی، رهانیدن خود از این ایدئولوژی است
#ایرانی_نباش
قسەیەکی کوردی هەیە دەڵێت:"کەری دێز حەز بە تۆپینی خۆی و زەرەری خاوەنی دەکات". ئێستا جەماعەتی "تەڤگەری کۆماری تورکیا " لە هەر کوێیەک کورد ئەکەوێتە مەترسییەوە، یان کێشە لە هەر ناوچەیەکی کوردستان پێش دێت، بە کلکیان سەرچۆپی دەکێشن و شایی دەکەن، ئۆخەی ئاها ئێوەش شکەستتان هێنا. داوەشێن
3
29
833
کۆی هەموو ئەو هەواڵ و وتارانەی ئەم دواییە بە ناوی ئۆجەلانەوە دەربارەی فیدرالیسم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکرێنەوە، سەداسەددرۆیە!
لە ١٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ وە هیچ دیدارێکی نوێی شاندی ئیمرالی ڕانەگەیەندراو و ئۆجەلان لەگەڵ هیچکامیان دیداری نەبووە. دەتوانن سەری وێبسایتەکانی دەم پارتی و.. بدەن.
بڵاو کردنەوەی ناوی شەهیدانی ٢٠ ساڵ لەمەوبەری ئەو تەڤگەرە و ئەم وتارسازیانە، لە ڕوانگەی منەوە، هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایی چالاکانی سیاسی و مەدەنی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەم ماوەدا لە دژی سیاسەتەکانی تەڤگەری ئاپۆچی وەستان و بە توندی خستیانە بەر رەخنە.
هور وەک ناوی شەهیدان هی ٢٠ ساڵ لەمەوبەرە هەموو ئەو قسانەی ئۆجەلانیش سەبارەت بە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هی ٢٠ یان ٣٠ ساڵ لەمەوبەرە،نەک ئێستا.
دیسانەوە تەنیا جاشەکانی باخچەلی و میت و چەکدارەکانی هەتەشە و حەشدی شەعبی لەو دۆخەی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵن و گیزەی کەلکیان دێت. هیوادارم هەرچێک ڕوو دەدات، قەوارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و چەقڵێک بێت لە چاوی ئێران، و تورکیا و نۆکەرەکانیان.
#هەرێمی_کوردستان
4
36
973
Shahab Sheikhi retweeted
Dear @IvankaTrump and @jaredkushner ,
I’m a four-time European Jiu-Jitsu Champion living in Belgium. My U.S. visa was refused after I was told my birthplace in Iran was the reason.
I only ask for a fair chance to compete in Las Vegas.
Please hear my story. 🥋
@IBJJF @usembbrussels @StateDept
پەرلەمانی کوردستان؛ جوڵەی شەترەنجیی پارتی و ئاچمەزی سیاسیی یەکێتی!
پرسی گشتی ئەوە بوو کە ئەگەر تا کۆتایی مانگی ١٢ پەرلەمانی کوردستان نەکرێتەوە، مەترسیی هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن دادگای فیدراڵیی عێراقەوە هەیە.
پارتی بانگەوازی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات. یەکێتی ئەمە بە زەبری سیاسی دەزانێت و داوا لە لایەنەکانی تریش دەکات بەشداری نەکەن.
بەڵام هیچ لایەنێک بە تەنیا ناتوانێت حکومەت پێک بهێنێت. پارتی ٣٩ کورسیی هەیە، یەکێتی و نەوەی نوێ پێکەوە ٣٨ کورسییان هەیە. یەکێتی بە ڕێککەوتن لەگەڵ نەوەی نوێ ڕێی لە پێکهێنانی حکومەتی هاوبەشی پارتی و نەوەی نوێ گرت.
هەڵوێست ٤، بەرەی گەل ٢، یەکگرتوو ٧، کۆمەڵ ٣ و گۆڕان یەک کورسییان هەیە. کۆیان ١٧ کورسییە؛ لەگەڵ پارتی دەبنە ٥٦ کورسی. واتە حکومەت بەبێ یەکێتی و نەوەی نوێ لە ڕووی ژمارەوە ئەگەری هەیە، بەڵام ڕێککەوتنی سیاسی دەوێت.
ئێستا پارتی جوڵەیەکی زیرەکانەی سیاسی کردووە: پەرلەمان بە ئامادەبوونی ٥٤ ئەندام نیسابی یاساییی دانیشتنەکەی دەستەبەر کردووە. بەڵام پێکهێنانی حکومەت پرسێکی ترە.
بژاردەکانی یەکێتی چین؟
تەنانەت ئەگەر هەموو ڕەخنە یاسایی و سیاسییەکانی یەکێتی دروست بن، بەشداری نەکردنی لە پەرلەمان و بەردەوامبوونی لە ڕێگرتن لە پێکهێنانی حکومەت، دەکرێت ببێتە هۆی کایەشێوێنیی سیاسیی خودی یەکێتی.
ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، چ بژاردەیەکی دەمێنێتەوە؟ جیاکردنەوەی سلێمانی؟ دوو ئیدارەیی؟ یان، خوا نەخواستە، پێکدادانی سەربازی؟
تەنانەت ئەگەر هەموو لایەنەکان حەق بە یەکێتی بدەن، لە وێنە گەورەکەدا و لە تۆماری مێژوودا، ئەوەی کە لە روواڵەتی سیاسی و وێنە گەورەکەدا ڕوویداوە،ئەوەیە کە ئەو لایەنەی ڕێی لە پێکهێنانی حکومەت گرت و هەنگاوی بەرەو دوو ئیدارەیی هەڵگرت تەنیا یەکیەتی بووە.
ئەویش لە قۆناغێکی هەستیاردا؛ شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سەرهەڵدانی بەرەی سوننە فەندەمێنتاڵیستەکان و مەترسیی دەوڵەتێکی داعشئاسا لە سووریا؛ کاتێک کوردستان پێویستی بە دەنگێکی هاوبەش و حکومەتێکی بەهێز هەیە.
بەڵێ، هەر ڕەخنەیەک لە پارتی بگیرە، تەنانەت ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی گەڕاندووەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام ڕاستییەکە ناگۆڕێت: پارتی یەکێتیی خستووەتە دۆخێکەوە کە هەر بژاردەیەکی تێچوونی سیاسیی خۆی هەیە. ئەمە ئاچمەزی سیاسیی یەکێتییە.
#پەرلەمانی_کوردستان #حکومەتی_هەرێمی_کوردستان #پارتی #یەکیەتی
لەم ماوەدا «لە کلابهاوس بە گەریلابووەکانی «تەڤگەری کۆماری تورکیا (ئاپۆچی)» دەڵێن من دژایەتیی پژاک دەکەم. ئەمە درۆیەکی زۆر گەورەیە! من دژایەتیم لەگەڵ پژاک نییە و هیچ ڕەخنەیەکم لێیان نییە. ڕەخنەکەم لە شتێکی ترە کە لە کۆتاییدا دەیبینن.
لە چاوی منەوە پژاک زۆریش باش کار دەکەن و بە دروستی بەرنامەیان بەڕێوە دەبەن. بە قنەخشکێ هاتنە ناو ناوەندی هاوپەیمانی، پاشان بە شەرعیەتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوونە ناو کۆنگرەی ئازادیی ئێران و شەرعیەتی ئێرانیبوونییان وەرگرت.
ئێستاش حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە دەستەواژەیەکی قۆڕ، بێمانا و ناسیاسی بە ناوی «ئینتێگراسیۆن» سەرقاڵ کردووە. ئەوپەڕی شۆڕشگێڕیی حیزبەکانی تریش بووە بەوەی بڵێن «ئینتێگراسیۆن خراپە»! هەرچی لەسەری دەڵێن و دەینووسن، لە حەوشەی پژاکدا کایە دەکەن. ئینتێگراسیۆن تۆپەکەی پژاکە؛ پێی داون کایەی پێ بکەن. هەرچەندە بەهێزتر شوتی بکەن، دیسان لە حەوشەی پژاک و بە تۆپی پژاک کایە دەکەن! ئەویش خەریکی ڕێکخستنی نیزامی خۆیەتی لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان. هەتا حیزبەکان خەریکی ئەم کایە مەیدانییە بن و پڕۆژە، ئەلتەرناتیڤ و پلاتفۆرمێکی تازە پێشکەش نەکەن، کاری دۆڕاو دەکەن و دەرەقەتی پژاک نایەن. کەواتە ڕەخنەیەکم لە پژاک نییە؛ پێیان دەڵێم: ئافەرین، چەند جوان کار دەکەن!
هۆکاری دووەم: ئەسڵەن ئەوان بە شیاوی ڕەخنە یان دژایەتی نازانم. شتێک بە ناوی پژاک نییە؛ دەفتەر و دەستەیەکە کە تەڤگەری «ئۆجەلان ـ میت ـ باخچەلی» بۆ هەڵوەشاندنەوەی پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستی کردووە تا «ئۆپەراسیۆنی کوردی» شکست پێ بهێنن. نە ئیختیاری بیرکردنەوە، نە پلان، نە تەنانەت جلوبەرگ و ژیانی تاکەکەسیی خۆشیان هەیە. من وەک کوردستانییەک دژایەتیم لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و پلانی هاوبەشی «میت ـ باخچەلی ـ ئۆجەلان»ە. (خودی ئاپۆ دەڵێت ئەمە پلانی هاوبەشی من و باخچەلی و میتە).
لە هەموو کوردستانییان داوا دەکەم نەکەونە داوی بندیواری نەوتەکەی ڕۆژاوا کە پارەکەی ئێستا لە ئەوروپا، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوانە خەرج دەکرێت کە پلانی «باخچەلی ـ ئاپۆ ـ میت» لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەبەن.
خاڵی سێیەم: ئەوان ئێستا بە فەرمی ئەندام و چەکداری تورکیا، سووریا، عێراق، هەتەشە و حەشدی شەعبین. حەشدی شەعبی بە دوو بەڵگەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران هەیە و قاسم سولەیمانی و ئەبووموهەندیس ڕێکخەر و بونیادنەری بوون.
کەواتە دوژمنانی ئێمە دیارن: تورکیا (باخچەلی ـ ئاپۆ ـ میت)، سووریا، عێراق و ئێران.
نە هاوڕێیان، من ڕەخنەیەکم لە پژاک نییە!.
#کوردستان #رۆژهەڵاتی_کوردستان #پژاک #ئاپۆ_باخچەلی_میت
یەکێک لەو تەڤگەریانە لە ڕەخنە لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و زەحمەتکێشان و حدکا دەیگوت، ئەمانە لە ئینتێگراسیۆن تێنەگەشتوون، چون
ئینتێگراسیۆن لە فێدراڵی تا سەربەخۆیی و مافی جیا بوونەوەشی تێدایە.
بۆ نموونە ئینگلیس خۆی لە گەڵ ئەوروپا ئینتێگرە کردبوو، بەڵام جیا بووە و سەربەخۆ بوو 🤣🤣🤣
تەڤگەری ئاپۆچی (کۆماری تورکیا) نە شکستی هێناوە، نە تەسلیم بووە!
هەڵەیەکی گەورە کە تەنانەت ڕەخنەگرانی تەڤگەری ئاپۆچیش دەیکەن، ئەوەیە کە ناوی ڕەفتاری سیاسی و سەربازیی ئەم تەڤگەرە دەنێن «تەسلیمبوون».
بەڵام ئەمە هەڵەیەکی سیاسیی گەورەیە، چونکە ئەوەی تەڤگەری ئاپۆچی دەیکات، تەسلیمبوون نییە.
شکستهێنان واتە تۆ لە شەڕێکدا شکست دەخۆیت و پاشەکشە دەکەیت؛ گیان دەبەخشیت، بریندار دەبیت و ناچار دەبیت پاشەکشە بکەیت. تەسلیمبوونیش واتە لە شەڕەکەدا وا شکست بخۆیت کە توانای پاشەکشەت نەمێنێت، دوژمن بەسەرتدا زاڵ ببێت و تۆش بکەویتە ژێر ئیختیاری ئەوەوە.
بەڵام تەڤگەری ئاپۆچی هیچکام لەمانە نییە. ئەوەی ئەوان دەیکەن، پڕۆژەیەکی پەیوەستبوون و ئەندامبوونی ئارەزوومەندانەیە لە ناو چەتەکانی هەتەشە، حەشدی شەعبی و...
بۆیە کەڵکوەرگرتن لە دەستەواژەی «تەسلیمبوون» بۆ وەسفکردنی ڕەفتاری تەڤگەری ئاپۆچی، هەڵەیەکی سیاسییە؛ جا بە ئەنقەست بکرێت یان بە هەڵە.
#ئۆجەلان #تورکیا #باخچەلی_ئۆجەلان_میت
2
21
658
ئەمە تەنیا ڕێکەوتێکی ڕووتە؟! چاو لێبکەن کە ئەو دوو شێوە جلە چەندە لە یەک دەچن چما رەنگە خەیاتەکە(بەرگدوورەکە)ی یەکێک بن . وێنەکان دەدون
نیشانەکان لای ئێمە بوون، ئێمە نەمان دەدی . تەوەرەی بەرخۆدان(محور مقاومت)، "برایەتی گەلان" (اخوانالمسلمین) و زۆر شتی تر...
«إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ»
واتە: «بەڕاستی لەوەدا نیشانەگەلێک هەن بۆ ئەوانەی بیر دەکەنەوە.» ( قورئان، کتێبی پیرۆزی موسلمانان، سوورەتی رووم ئایەی ٢١)
#یەبەشە #حەشدی_شەعبی #سوپای_پاسدارانی_ئێران
9
38
1,298
یەکێک لەو پەیڕەوانی ئایینی ئاپۆچی_باخچەلی دەیگووت، سەرکەوتنەکانی یانەی ئامەد سپۆر لە سوپەر لیگی تورکیا، دەسکەوتی خەباتی سەرۆک ئاپۆیە.🤣😁🤯
خوا هاوار بۆ وامان لێئەکەی بۆ ئەشێ کورد ئا بەمانەووە حەفتا میلیۆن بێت ؟!
#تەڤگەری_باخچەلی_میت_ئاپۆچی
ئەوەی تا ئێستا تەڤگەری ئاپۆچی–باخچەلی–ئەردۆغان لەسەر زەوی کردوویەتی، زۆر لەبەرچاوە.
لە ڕۆژاوا، بە ناوی کۆنفیدراڵیزمی دێموکراتیکەوە خاکی کوردستانیان داگیر کرد، بەریان بە هەر جوڵانەوەیەکی سەربازیی لایەنەکانی تر گرت و لە کاتی گونجاودا پێشکەشی ئەحمەد شەرعیان کرد.
لە باکوور، سنووری نێوان باشوور و باکووریان بۆ ساڵانێک داگیر کرد و ئێستا بە تۆنێل و تەقەمەنی و هێزەوە پێشکەشی تورکیایان کرد.
لە باشوور، شەنگاڵ و هەندێک شوێنی تریان داگیر کرد و ئێستا پێشکەشی عێراقیان کرد و خۆشیان بوون بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق.
کەواتە، هەوڵی ئەوان ئەوەیە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش داگیر بکەن و لە کاتی گونجاودا پێشکەشی ئێرانی بکەن و خۆیان ببن بە بەشێک لە سوپای ئێران.
بۆیە خۆونکردن لە نێوان شەڕی میدیایی و پڕۆپاگەندەی تەڤگەری ئاپۆچی، گەمژەییەکی سیاسییە!
ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە نابێت ئەو تەڤگەرە یەک سانتیمەتر خاکی کوردستانی بەدەستەوە بێت!
خاڵ و سەری دێڕ. تەواو!
#کوردستان #تەڤگەری_باخچەلی_میت_ئاپۆچی
#جاشایەتی_دێمۆکراتیک
کۆی ئەو باسانەی لە سۆشیال میدیای کوردیدا لەسەر «ئینتێگراسیۆنی تەڤگەری ئاپۆچی» دەکرێن، لەلایەن خودی ئەو تەڤگەرەوە ڕێکخراون بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک و حیزبەکانی کوردستان. لە ڕاستیدا، هیچ پڕۆژەیەکی ئینتێگراسیۆن لەلایەن دەوڵەتانی ئێران و تورکیاوە لە ئارادا نییە. چاو لە میدیا، بەرنامە و هەڵوێستی دەوڵەتمەردانی هەردوو دەوڵەت بکەن؛ هیچ باسێک لەم پڕۆژەیە ناکرێت.
ئەو تەڤگەرە هەمیشە کاتێک خەریکی پڕۆژەیەکی ترە، باسێکی لاوەکی دەخاتە ڕۆژەڤی کوردەوە. ئەزموونەکان چی دەڵێن؟
بەرنامەی تەڤگەری ئاپۆچی–میت–باخچەلی، بە بڕوای من، گرتنی دەسەڵاتی سەربازییە بەسەر خاکی کوردستاندا و پێشکەشکردنی بە دەوڵەتە داگیرکەرەکان.
ڕۆژاوا: ساڵانێک بە کۆنفیدراڵیزمی دێموکراتیک، ژنوار، ئیکۆلۆژی و ژنۆلۆژی سەرقاڵی کردین، بەڵام خەریکی پاراستنی یەکپارچەیی سووریا و کوشتنی دژبەرانی ئەسەد بوو. دواتر خاک و هێزەکانی ڕۆژاوای پێشکەشی ئەحمەد شەرع کرد.
باکوور/باشوور: ئەو ناوچانەی لە سنووری نێوانیاندا گرتبوونی، بە تۆنێل و تەقەمەنی و هێزەوە پێشکەشی تورکیای کرد.
شەنگال: بە هاوکاریی حەشدی شەعبی دەستی بەسەردا گرت، ئاڵای کوردستانی فڕێ دا، ئاڵای عێراقی هەڵکرد و خاکەکەی پێشکەشی عێراق کرد. خۆشی بوو بە بەشێک لە حەشد و سوپای عێراق.
ڕۆژهەڵات: بەرنامەی لقی ڕۆژهەڵاتیش ئەوەیە لە ئەگەری لاوازبوون یان ڕووخانی ئێراندا، دەسەڵاتی سەربازی بەسەر خاکەکەدا بگرێت، بۆ دەوڵەتی لاوازبوو یان تازەدروستبوو بیپارێزێت و دواتر پێشکەشی دەوڵەتی ئێرانی بکات و ببێتە بەشێک لە سوپاکەی.
کاتێک لە سێ شوێن ئەو کارەیان کردووە، بۆچی لە چوارەم نەیکەن؟
حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەبێت بەرنامەیان هەبێت بۆ ئەوەی نەبنە ئەنەکەسە؛ نەک ڕۆژنامەنووس و وردە ئەکادیمیسیەن سەرقاڵی مشتومڕی ئینتێگراسیۆن و مافی چارەی خۆنووسین بکەن.
تەڤگەر خەریکی شتێکی ترە! ئینتێگراسیۆن لە بەرنامەی ئێران و تورکیا نەبووە و نییە؛ بە وتەی هاوڕێیەکی سنەیی: «نەبووگن و نینینچ»!
#کوردستان #رۆژهەڵاتی_کوردستان #تەڤگەری_باخچەلی_میت_ئاپۆچی
دەوڵەت باخچەلی لە پاڕلمانی تورکیا ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئێران رێککەوتون کە پژاک هەڵدەوەشێتەوە.
#کوردستان #تورکیا #پژاک #باخچەلی_ئۆجەلان_میت
کوردی | فارسی
بەسێ هوزات: ئۆجەلان ڕاستەقینەترین نیشتمانپەروەری تورکیایە.
🔺 بەسێ هۆزات ئەندامی سەرکردایەتی کە*جە*کە لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی T24ی تورکیا سەبارەت بە ئۆجەلان دەڵێت:
«ڕێبەر ئاپۆ پیاوێکە کە ژیانی خۆی تەرخانی تێکۆشانی گەلی تورکیا بۆ دەموکراسی کردووە. بە واتایەکی تر، ئەگەر ئەمڕۆ بمانەوێت باس لە نیشتمانپەروەرێکی لەو جۆرە بۆ تورکیا بکەین —نیشتمانپەروەرێکی ڕاستەقینە بۆ تورکیا— ئەوا ئەو نیشتمانپەروەرە ڕاستەقینەیە خودی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ بە ڕاستی نیشتمانپەروەرێکی ڕەسەنی تورکیایە. بە واتایەکی تر، ئەو ڕێبەرێکە کە بەرژەوەندییەکانی گەلی تورکیا و کۆمەڵگای تورکی لە بەرچاو دەگرێت، لە خزمەتی ئەو بەرژەوەندییانەدایە، کاریان بۆ دەکات و تێکۆشانیان بۆ دەکات. بەڵام بە داخەوە —و بە ڕاستی بە داخەوە— ئەم بابەتە لەلایەن کۆمەڵگای تورکیاوە بە فەرمی دانپێدانانی بۆ نەکراوە.»
🔺بسە هوزات عضو رهبری جوامع دمکراتیک کوردستان [کە*جە*ک] در مصاحبە با تلویزیون T24 ترکیە دربارە عبدالله اوجالان گفت:
«رهبر آپو (عبداللە اوجالان) مردی است که زندگی خود را وقف مبارزه ملت ترکیه برای دموکراسی کرده است. به عبارت دیگر، اگر امروز بخواهیم از چنین میهنپرستی برای ترکیه—یک میهنپرست واقعی برای ترکیه—سخن بگوییم، آن میهنپرست واقعی خود رهبر آپو است. رهبر آپو واقعاً یک میهنپرست اصیل ترکیه است. به عبارت دیگر، او رهبری است که منافع مردم ترکیه و جامعهٔ ترکی را در نظر میگیرد، در خدمت آن منافع است، برای آنها کار میکند و برایشان میجنگد. اما متأسفانه—و واقعاً متأسفانه—این موضوع توسط جامعهٔ ترکیه به رسمیت شناخته نمیشود.»
#کوردستان #kurdistan #کەجەکە #ئۆجەلان #بەسێ_هۆزات
دەڵێن کاک مەستەفا خەلیل عەبدی گوتوویەتی: «پێم مەڵێن موستەشار!»
دەی برای بەرێزم، تۆ خۆت پاش پازدە ساڵ شەڕکردن لەگەڵ داعشدا، بوویت بە موستەشاری ئەحمەد شەرعی داعشی!
دەی عەبدولڕەحمان فەتاحی مەهابادی، پاش ساڵانێکی زۆر شەڕکردن لە شانی ئەحمەد شەرعدا، هەر بوو بە موستەشاری ئەحمەد شەرع.
پاشان، موستەشاریی فەتاحی زۆر دیاریکراو و مانادارە؛ نووسراوە: «موستەشاری کاروباری ئێران». بەڵام ئەوەی کاک مەزڵوم تەنانەت دیار نییە موستەشاریی چییە! هەر بە گشتی نووسراوە: «موستەشاری ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریای عەرەبی».
ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆنگرەیەکی زمانی کوردی دانرا. کەسێکی بەرێز هەبوو، بەڵام تەمەنی زۆر بوو و توانایەکی تایبەتیی زانستی نەبوو. لەبەر تەمەنی، ڕوومان نەبوو بڵێین کە نابێت پۆستی هەبێت؛ بۆیە پۆستێکمان پێدا لە ژێر ناوی «ڕاوێژکاری کاروباری گشتی»!
ئێستا هەر ئەمەیە!
نە، بەرێز کاک مەزڵوم، لە دنیای سیاسەتدا هەر کەسێک بە دواهەمین پۆستی سیاسیی خۆی بانگ دەکرێت. بۆ نموونە، کەسێک وەزیری دەرەوە بێت و دوو ساڵ لەمەوبەر وەزیری وزە بووبێت، هەر بانگی دەکەن «وەزیری دەرەوە».
جەنابیشت ئێستا موستەشاری ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریای عەرەبیت و هیچی تر!
جا ئەوە بڕیاری خۆتە کە لە ژەنراڵییەوە چوویتە جێگایەکی کەمتر لە جێگاکەی عەبدولڕەحمان فەتاحی مەهابادی!
#کوردستان #ئێنگراسیۆنی_ئەردوغانی #خۆتواندنەوەی_ئارەزوومەندانە #موستەشار #مەزڵوم_کۆبانێ
بە گریمانەی مەحاڵی ئەوەی قسەکەی کاک نێچیرڤان دروستیش بێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوە خودی ئەو گوتانەی کاک نێچیرڤان "نا مەسئولانە" نەبوو؟!
4
161
Shahab Sheikhi retweeted
لهم خهوهدا هاوارم کرد “خهونه، مهڕۆ”
له خهویشدا خوا نههاته هاواری کورد!
کاتێ ههستام، چ ببینم؟ تهراتێنه؛
تهراتێنی گۆڕههڵکهنه و کهمتیاری کورد!
نه کرمم بچمه ژێر زهوی
نه باڵدارم بچمه ئاسمان
ئهدی چبکهم،کردگاری کورد؟
دهکشێمهوه – تهوری تکریت چاوهڕێمه
دهڕۆمه پێش – ڕهببانی و حیکمهتیاری کورد!
ئهوان ههردووک،
دهمی تیژی یهک مهقهستن
بۆ بڕینی بهندی دڵی داخداری کورد:
چاو له بهغدا
قوون له تاران
گوێچکه له شام
له ئهنقهرهش قهمتهر کران کهوماری کورد!
#عەبدوڵڵا_پەشێو
#کوردستان
#سەربەخۆیی_بۆ_کوردستان
#بزوتنەوەی_رزگاریخوازی_کوردستان
سێ پرسیار لە کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
کاک نێچیرڤان!
جەنابت لە وتارە تازەکەتدا، هەروەک کاک مەسعوود بارزانی، جەختت لە جێبەجێکردنی «دەستووری عێراقی فیدڕاڵ» کردەوە. زۆر باشە؛ بەڵام خۆتان چەند پابەندی هەمان دەستوورن؟
١ـ زمانی کوردی
مەگەر کوردی زمانی فەرمی لە هەمان دەستووری عێراقی فیدڕاڵ نییە؟ بۆچی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بۆنە سیاسی و دیپلۆماسییە فەرمییەکاندا بە کوردی قسە ناکات؟
جەنابت دەچیتە تاران و لە خزمەتی «حەزرەتی ئاقا» لە «ژووری خودمونی» بە فارسی قسە دەکەیت؛ نۆشی گیانت! بەڵام وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە عێراقێکدا کە داوای جێبەجێکردنی دەستوورەکەی دەکەیت، بۆچی بە زمانی فەرمیی خۆت و هەمان وڵات قسە ناکەیت؟
مێرکل ئەگەر ئینگلیسی و فەرەنسیشی بزانێت، لە دیداری فەرمیدا بە ئاڵمانی قسە دەکات. ئایا کوردی لەلای ئێوە تەنیا زمانی ناوماڵ و وتووئژ و کەلتوورە، ئێوە لە ئاستی زمانی سیاست و دیپلۆماسیدا نایبینن؟
٢ـ ئاڵای کوردستان
مەگەر ئاڵای کوردستان ئاڵای فەرمی هەرێم نییە و لە هەمان دەستوور دا بە فەرمی نەناسراوە؟ ئەی بۆچی سەرۆکی هەرێم نیشانی ئاڵای کوردستان لە سنگی نییە، بەڵام ئاڵای عێراقی لە سنگە؛ ئاڵای هەمان عێراق کە کورد لە ژێر دەسەڵاتیدا ئەنفال و کۆمەڵکوژ کرا؟
ئاڵای کوردستان تەنیا پارچە قوماشێک نییە؛ هێمای ناسنامە و قەوارەی سیاسیی کوردستانە.
٣ـ پێشمەرگە
چۆن دڵتان هات پێشمەرگە بخەنە پاڵ حەشدی شەعبی؟
لە ماوەی شەڕی ئێران و ئەمریکادا خۆتان دەڵێن هێرش لە ناو عێراقەوە بۆ سەر هەرێم کراوە؛ ئێوەش دەزانن و ئێمەش دەزانین باسی کام گرووپانە دەکرێت.
ئەی ئەو هەموو قسەی «پێشمەرگە بە فرمێسک و خوێنی نەتەوەیەک دروست بووە» چی لێ هات؟ تەنیا قسەی بۆنەکانە بۆ ئەوەی بەس هەستی خەڵکی پێ بزوێنن؟
کاک نێچیرڤان!
با بڵێین ئەمانە هەمووی لە ترسی دەرچوونی ئەمریکا، ئێران و لەناوچوونی قەوارەی هەرێمەوەیە. بەڵام:
چۆن دەتانەوێت قەوارەی هەرێم بپارێزن، کاتێک خۆتان سێ هێمای سەرەکیی ئەو قەوارەیە ناپارێزن؟
پێشمەرگە: هێمای هێزی نیزامی کوردستان
زمانی کوردی: ناسنامەی کەلتووری
ئاڵای کوردستان: ناسنامەی و هێمای سیاسی نەتەوەی کوردستان
ئەگەر ئەم سێیانە نەپارێزرێن، ئەو قەوارەیەی دەڵێن دەمانەوێت بیپارێزین، چی لێ دەمێنێتەوە؟!!
#کوردستان #سەرۆکی_هەرێمی_کوردستان #نێچیرڤان_بارزانی
1
26
835
Shahab Sheikhi retweeted
هەم عارەبن،هەم ئێرانی، هەم تورکێکی شاخستانی...
ئۆجەلان دەڵێت،کورد ئەوەندەی خۆی خۆش دەوێت، دەبێت تورکیشی خۆش بوێت.
مەسعوود بارزانی دەڵێت: ئەوەندەی فەخر بە کوردبوونەوە دەکەم دوو ئەوەندە بە عێراقی بوونەوە.
خالید عەزیزی دەڵێت خۆی لە هەمووکەس تەنانەت لە کوڕی شاش بە ئێرانی تر دەزانێت و ئەوەی کورد خۆی بە ئێرانی نەزانێت بە بۆچوونی خراپ دەزانێت.
عەبدوڵڵا موهتەدی، نەک هەر خۆی بە ئێرانی دەزانێت، تەنانەت پێشمەرگە و شەهیدی کۆمەڵە بە «ڕەزمەندەگانی ئێران»(جەنگاوەرانی ئێران)ناو دەبات.
لە ڕۆژوا کوردستان ناوی نەماوە و بووە بە شیمال و شەرقی سوریا و تەنانەت "هۆنەرگەی وڵات"، ویدئۆ کلیپ و سترانی «سوریا سوریا » مان وا بۆ دروست دەکات کە لە هەمووی مێژووی سەد ساڵەی سوریادا و لە زەمانی ئەسەدەکانیش دا سرودی وا جوان بۆ سوریا دروست نەکراوە.
لەم پێنج شەش ساڵی ڕابوردوودا ئەندامانی حیزبەکان،ئەوەندە کە دژ بە سەربەخۆیی کوردستان و دژایەتی سەربەخۆییخوازیان کردووە، دژایەتی ئێرانی، عێراقی، سورییایی و تورکیایی یان نەکردووە.
لە ڕاستیدا هەرچێک خەڵکی کوردستان خەبات بۆ کوردستانی بوونی خۆیان دەکەن حیزبەکانی کوردستان هەم عەرەبن هەم ئێرانی هەم تورکێکی شاخستانی نەک هەر من مێژووو دەڵێ نە کوردن نە کوردستانی.
دەڵێن جارێک مینی بووسێک پڕ لە موسافیر بە شەودا لە ڕێگادا بوو
یەکێک لە رێبوارەکان چاوی لە خەڵکی ناو پاسە کە دەکات و بە دەنگی بەرز هاوار دەکات. جەنابی شۆفیر بۆ کێ شۆفیری دەکەی، خۆ هەموو خەوتن.
#کوردستان #سەربەخۆیی #عێراقچی #ئێرانچی #تورکیاچی #سوریاچی













