SRWA retweeted
لەو کۆمەڵگایەیی کە ژن بە هۆیی خۆشەویستی بێشەرەف پێناسە ئەکرێ
و پیاو بە کوشتنی ژن بەشەرەف،
کێ پێویستی بە چاکبوونەوە هەیە؟
کێ ئەبێ لۆمە بکرێ ژن و مناڵ ؟یا مێشکی بۆگەنی کۆمەڵگا؟
تف لەو نامووسەی کە بە خوێنی ژن دەپارێزرێت.
تف لەو شەرەفەی کە بە کوشتنی ژن دەگەڕێتەوە.
ئەگەر ژن و مناڵ کوشتن ناموس و شەرەف و غیرەت ئەهێنێ ،هەیی نەحلەتی لێ بێ
با من بێ ناموس و بێ شەرەف و بێ غیرەتی ناوتان بم.
#تف_باشە_جا
SRWA retweeted
ژنەکان لە کومەڵگای کوردستان هانە ژێر ئەستەمێک بەردەوام. بێدەنگ بوون هاوکاریە لە ئەم بێئەخلاقیە.
SRWA retweeted
هاوپشتیی نێوان ژنان، یەکەمین و پێویستترین وەڵام
بۆیە قسەی ئەمڕۆی من بەبۆنەی ٢٥ی نوامبر ئەمەیە;
پێش هەر شیکردنەوەیەک، پێش هەر داخوازییەک و پێش هەر بەرگرییەک، دەبێت بگەینە یەکتر. ئەو گیان، ڕێز، ئاسایش و پێگەیەی لە ئێمەی ژنانی کورد زەوت کراوە، تەنیا پێکەوە دەسەندرێتەوە.
ئێمەی ژنان ڕووبەڕووی سیستەمێکی توندوتیژین کە لە یاسادا نووسراوە، لە نەریتدا چەسپاوە، لە ماڵدا جێبەجێ دەکرێت، لە سیاسەت و مەیدانەکەیدا زەقە و لەبێدەنگیی کۆمەڵگەشدا درێژەی هەیە.
زۆر جار باسمان کردووە سیستەمی پیاوسالاری تەنیا لە دەستی پیاوانی توندوتیژدا نییە، بەڵکوو لەو پێکهاتەیەدایە کە ڕێگەیان پێ دەدات، پاساویان بۆ دەهێنێتەوە و دەیانپارێزێت. کاتێک یاسا ماف دەداتە پیاو، کاتێک کۆمەڵگە داوا لە ژن دەکات بەرگە بگرێت و کاتێک دەسەڵاتی پیاو لە ماڵدا وەک شتێکی «سروشتی» نیشان دەدرێت، هیچ ژنێک ناتوانێت بە تەنیا بەرامبەر بەم سیستەمە بوەستێت.
هەر ژنێک کە ئازار دەچێژێت، بەناچار قبووڵی ئەکات, کەم سەیر دەکرێت و بێدەنگ دەکرێت، بەشێکە لە مانەوەی ئەم دەسەڵاتە.
بۆیە هاوپشتیی نێوان ژنان نەک تەنها وەک پاڵپشتییەک بۆ یەک، بەڵکوو پێویستییەکی سیاسیشە.
چۆم هاوپشتیەک؟ ئازار و بێ ڕێزییەکان بەرانبەر ژنێک بە کێشەی هەموو ژنان بزانین، دەنگی یەکتر بەرزتر و بەهێزتر بکەینەوە، ئەزموون و توانا ودەرفەتەکانمان لە نێوان خۆماندا بڵاو بکەینەوە و نەهێڵین هیچ ژنێک بەرامبەر بە یاسا، بنەماڵە، سیاسەتی پیاوانە، دەسەڵاتی قۆرخکەر و کۆمەڵگە بە تەنیا بمێنێتەوە.
هیچ یاسایەکی جیاکاری و هیچ نەریتێکی توندوتیژ بۆ هەتاهەتایە بەرامبەر بە ژنانێک کە پشتی یەکتریان گرتووە خۆی ناگرێت.
SRWA retweeted
Another mass grave has been discovered. 💔
Human rights groups are calling for an investigation after possible human remains were found in a cave in the Kurdish city of Amed (Diyarbakir). They believe this discovery could help uncover what happened to Kurds who disappeared or were killed in Northern Kurdistan, occupied by Turkeys during the genocides in 1990s.
SRWA retweeted
٢٥ی نۆڤەمبەر تەنیا ڕۆژێکی ڕۆژمێر نییە؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە.
توندوتیژی تەنیا لێدان و ئازاری جەستەیی نییە، بەڵکوو بێدەنگکردن، سووکایەتی، ڕێگریکردن لە خوێندن و کار، و ترساندنیش هەموویان بەشێکن لە توندوتیژی. 🧵👇
#نا_بۆ_توندوتیژی_دژی_ژنان #25November
SRWA retweeted
تاقەتی خوێندنەوەی تایملاینی کوردستانم نەماوە.
یان ژنکوژیە،
یان جاشایەتیە،
یان خاک فرۆشیە،
یان سەلەفی-داعیشیە،
یان براکوژیە.
ئەم کوردستانە کە دێتە سەرخۆ و چاکسازی فەرهەنگی ئەکات، ماندوو نین و پێتان عەیب نیە؟
بەڕاستی کۆمەڵگایێکی ناخۆشمان هەیە!
SRWA retweeted
پیاوەکان دەستدرێژی ئەکەنە سەر کەر، سەر مانگا، سەر سەگ، سەر مناڵ، سەر ژن، وە جۆرەھایێک پرسیاری خەڵک ھێشتا ئەوەیە کە "ژنەکە چی لە بەرا ببوو؟"
SRWA retweeted
هەر بە ڕاس هەموو کات باسی ئەوە ئەکرێ کە ئێرانییەکان گاڵتە بە نەتەوەکانی تر ئەکەن، بەڵام خەڵکی سەقز سەد هێندەی ئەوەیان بەرانبەر بە خەڵکی تیلەکۆ کردووە، لە ئاستێکدا ناوێرن بە زاراوەی خۆیان قسە بکەن.
نازانم ئەوە هەر تایبەتە بە سەقزە یان هەیە لە ناوچەکانی تری کوردستانیش.
Replying to @ShadiAhmadian91
ئەول سبح هەل ئەسم بەمە ئێنێرژی ئەگرم،ئەملانوو ئەولانە ئەولای تیلەکۆ.
جا شتێک،خەلکی سەقز هەمیشە بە مەسخەرەوە باسی تیلەکۆیان ئەکرد،ناوچەگەرایی و ئەمانە.وە من هەمیشە ئەمدی ژنانی تیلەکۆ چەندە ئازاتر و رەها ترو پر رەنگ و زەرق و بەرقترن.کە جەماعەتی شارنشینی پیاوسالار،بەدلیان نەبوو،بۆیە
SRWA retweeted
هەنێ پیاوی دژەژنیش تێن ئەو توییتانمە لایک ئەکەن تەواوی گیانم تێتە ئێش. ئەوە کە فارس ژنکوژە هیچ لە ژنکوژ بوونی تۆ ناگۆڕێ حەیوان وامەزانە بەرگری لە تۆ ئەکەم. نە فەقەت ئێژم ئەوانیش وەکوو ئێوە وەحشین بۆیە نییەن لە جایگاهێ کە وە بیانووی مافی ژن، کورد تەحقیر کەن.
SRWA retweeted
A discussion btwn a Kurdish professor and Persian professors in Tehran University.
I hope all Kurds listen to this and see how beneath all the poisoned flattery and fake love, they see this and understand what they really think of us and our beautiful language.
SRWA retweeted
کاتێک ژنکوژی ڕوو دەدات پێویستە کۆبونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی هەبێت لە ناو شەقام
چۆن دەتوانین ئەوکارە بکەین؟
SRWA retweeted
بڕۆنە InterPals هاوڕێی ئینترنەشناڵ بدۆزنەوە و تەمرینی زوانەکەیان لەگەڵ خۆیانا بکەن.
لەو کاتەوە دامناوە دوو هاوڕێی ئەمریکی و دانەیەک فەڕەنسی و یەکێ کوردیشم دۆزیوەتەوە و قسە ئەکەم لەگەڵیانا.
No politics, no judgment
SRWA retweeted
بۆچی کوڕی خانەوادەیەکی بەنێوبانگی یۆنانی هێنراوە بۆ سەرپەرشتی دار زەیتوونەکانی هەولێر؟
بزانە چۆن هەولێر بەنیازە نازناوی پایتەختی زەیتوون لە بەعشیقە وەرگرێتەوە و چەن ملیۆن دار دەچێنرێت.
SRWA retweeted
تا زیندووین، بەر ڕەخنەی ڕووخێنەر ئەکەوین، بەڵام هاوکات مەجال هەیە بەرگری لە خۆمان بکەین. گەر قسەیەکمان بدرێتە پاڵ، مەجال هەیە خاوەندارێتی نەکەین. گەر وێنەکمان بڵاوبێتەوە لە شوێنێک، مەجال هەیە ناڕەزایی دەربڕین. بەگشتی دەتوانین بیروڕا بگۆڕین، کۆتایی پێبێنین و دەست پێ بکەینەوە ئێمەی مرۆڤ. بەڵام مەرگ هەموو ئەم دەرفەتانە بەیەکەوە دادەخات. ئیتر لەو ساتەوە، ژیانی مرۆڤ دەقێکی تەواوبووە؛ ئیتر هیچی بۆ زیاد ناکرێت، بەڵام دەتوانێت شت زیاد بکات لە دوای خۆی، ئەویش بە هزری، مێژووی، کارەکانی...
ئەمڕۆ ڕێک لێرەدا وەستاوین!
بۆیە لەپاڵ گشت ئەو لێکدانەوانەی ئەم دواییانە دەکەوتە بەرچاوم، دەمگوت نە، زۆر شتی دیکە هەن کە هەڵەن و ئێمە دەبێت لێی تێبگەین. تا چەند ساڵێک لەمەوبەر، زیندووەکان تەنیا دەیانتوانی مردووەکان لێک بدەنەوە؛ لەسەریان دەنووسی، لە بەرهەمەکانیان تێدەگەیشتن و تەنانەت ڕۆڵیان لە فیلمدا دەگێڕا، بەڵام هەمووان دەیانزانی ئەمە «لێکدانەوەیە».
کەچی ئەمڕۆکە ژیریی دەستکرد ئەم سنوورەی لابردووە. ئێستا دەکرێت ڕوخسار و دەنگی خودی مردووەکە دروست بکرێت و ناچار بکرێت جووڵە و قسە بکات کە هەڵبژاردەی خۆی نییە؛ وەک کلیپەکەی مەرزیە ڕەزازی. بۆیە لەم ڕوانگەوەیە کە خاوەندارێتییەکان بۆ مەرزیە چ هونەری، چ یاسایی، چ بنەماڵەیی لام هەڵە بووە.
مەرزیە و سیاسەتی دەنگی ژنان!
دەنگی ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هەمیشە بە ڕێگەپێدانی کەسێکی دەرەکی وەک باوک، هاوسەر، برا، نەریت بیستراوە؛ ئێستە چ هونەری بێت، چ سیاسی، چ هەر کار و پیشەیەکی دیکە. مەرزیە لە سەردەمێکدا چڕی کە چڕینی ژن خۆی «بەرگری» بوو. باجی ئەم هەڵبژاردنەشی زۆرجار داوە، چ وەک کەسێک لە ڕەگەزی ژن و چ وەک ژنێکی شۆڕشگێڕ لە شارەوە بۆ شاخ و بۆ تاراوگە. بۆیە هەر ئەم هەڵبژاردنە بوو کە ئەوی کرد بە «مەرزیە».
ئەمڕۆکە دەبینم کۆمەڵگەی ئێمە کە لەیلا فەریقیی ڕەچەشکێنی دوورخستەوە و هەوڵ دەدات بەرد بهاویشێتە دەیان ژنی هونەرمەندی دیکەی لە مەیدان، هەمان کۆمەڵگە ئێستا بۆ دەنگە دووبارە دروستکراوەکەی مەرزیە فەریقی دڵخۆشە و بەرگری دەکات. بۆیە دەنگی ژنی زیندوو تووڕەیی دەوروژێنێت و دەنگی ژنی مردوو چەپڵە. ئەمە دووبل موڕاڵییەکی ترسناکە.
ژنە گۆرانیبێژێکی زیندوو خۆی بڕیار دەدات چی بچڕێت، لە کوێ بچڕێت، لە تەنیشت کێ بچڕێت و چی لەبەر بکات؛ کۆمەڵگەی پیاوسالار ڕێک ئەمە قبووڵ ناکات. ئەو دەنگ و ڕەنگی ژنی خۆش دەوێت، بە مەرجێک خودی ژنەکە بوونی نەبێت.
یادی ژنە هونەرمەند و شۆڕشگێر مەرزیە فەریقی هەرمان و هیوای دەستپێکردنەوە و بەردەوامیش بۆ لەیلا فەریقی.
پیاوانی سەرکردەی حێزب و رۆشنبیری کورد و نۆخبە کورد،روویان هەلدێ بچن تەک میلەتانی تر لە سەر مێزێک دانیشن بلێن ئێمە برنامەمان ئەوەیە ئێوە دێمۆکراتیک بکەین؟!؟
ئوان پێتان نالێن زەحمەت نەبێ بچن ئەو ژن و کچانەتان رزگار کەن بە دەس باوک و پیاوی کۆمەلگاکەتان؟؟!
ئەوە بۆ کاری ئەساسی نەکرا؟
youtu.be/pgaVkFp1nic?si=WoKw…
لەبیرتانە لە شەبەکەی کوردستان،نمایشێکیان بلاوۆ ئەکرد بە زاراوەی کرماشان،فکر کەم لە سەر شێعرەکان شامی کرماشانی بوو.
چ کارێکی باش بوو بەراستی.
چە بەکەم بە دەس کەراینەشینی🩷
کێ بیری ماوە؟
بێژێ کێ ئەو کاتە کوردی فێری ئیلام و کرماشانی کردبێ هاااا؟!🤷🏻♀️

























