باشووری کوردستان لە دۆخێکی مەترسیدار و دژواردایە و هەموو لایەکیش ئەوە دەزانن، هۆکارەکەشی سیاسیەتی چەوتی هەردوو بنەمالەی بارزانی و تالەبانین.کەچی هێشتا ئامادەنینە چارەسەرێک بۆ دۆخی پەرتەوازەیی و دووبەرەکی و ناکۆکی نێوانیان بکەن.ئەوان خەمی کورسی و پارە و دەسەلاتیان هەیە نەوەک گەل
کێشەی ئێستای باشوور چارەسەر دەبێ کە مەسرور بارزانی واز لە پۆستی سەرۆک وەزیران بهێنێت، کە وازناهێنێت، دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتی بە بەشداری هەموو لایەنەکان هەرێم لە کارەسات دەپارێزێ. بەرپرسی سەرەکی ئەم دۆخەش پارتی و بنەمالەی بارزانینە کە سیاسەی بێمنەتی و عینادی پەیرەودەکەن.
ئەم تاقمە ناسیۆنالیستە سەرەڕۆیە نازانن من چیدەکەم؟ گەر من لێرە نەبم هەرچی بەناوی کوردایەتیەوە هەیە تەنانەت سەیریشی ناکەن؛ ئەم دەوڵەتە [دەوڵەتی تورک] ناناسن؟ من پازدە ساڵە لێرەدا لەگەڵ دەوڵەت مشتومڕ دەکەم، یەکەمجار لە مێژوودا قبوڵکردنی بوارم بۆ دەوڵەت - کوردایەتی - چەپ مسۆگەر کرد.
دەولەتی تورکیا تازە سەری لە ئیمرالی گیربووە و وا بە ئاسانی دەربازی نابێ..
ئەوەی ئۆجەلان کاری لەسەر دەکا رۆحی کوردبوونە..
16
137
کورد ٢٥٠٠ سالە لەدەرەوەی مێژوو دەژی، ئەوەی بۆ یەکەمجار دەخوازێ و هەول دەدا کورد بخاتە ناو مێژوو، رێبەر ئۆجەلانە.
ئۆجەلان بە رۆلی وەکو رێبەری گەلی کورد هەولدەدا چیتر کورد لەدەوەرەی مێژوو نەمێنێتەوە، کورد بخاتە ناو سیاسەت و چیتر پیاوی ئەم و ئەو نەبێ.چیتر کورد تەنها شەرکەر نەبن.
رێبەر ئۆجالان پێشنیازی داڕشتنەوەی هەرێمی کوردستان دەکات
"پێویستە هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دیموکراتی ڕێکبخرێتەوە و ناوچە جێناکۆکەکانی وەک شەنگال، موسڵ، کەرکووک و خانەقین بگرێتەوە."
پێشنیاری بۆ پارچەکانی دیکە چییە؟ 👇
nucetv.net/sor/Ojalan-51280-…
بەخێوکردن و پەروەردەکردنی سەت ساڵەی فاشیزمی تورکی کە دەیان ناوەندی ترسناک دەستیان تێهاویشتووە بەچی نەرم دەکرێ؟ پێتوایە بە دروستکردنی دەوڵەت لەنێو دەوڵەتدا؟ خودی دەوڵەتی فەرمی هەیە، دەوڵەتی هاوشان لە پرۆسەی پێشودا " جەماعەت" بوون، دەوڵەتی قوڵ بەسەریانەوە کە دەوڵەت باخچەلی وبازنە
1
11
257
یەکی فراوانتر " گلادیۆ" ئاکەپەش خۆی وەک چاوو گوێی دەوڵەت بەناو دەکرد و پڕۆسەی بەڕێوەدەبرد. جگە ئۆجەلان کێ دەتوانێ لەسەر پردی سیرات سیاسەت بەڕێوەببات؟
کاتێ ئۆجەلان دەڵێت" عەرەبانە پێش ئەسپ مەخەن" پەکەکە تێدەگات، بەبڕوای من ئەم تێگەشتنە بەسە بۆ پەڕینەوە لە ئایدۆلۆژیاوە بۆ سیاسەتی
1
4
56
ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پەژاک:
ستاتۆمان بۆ کورد دەوێت لە ئێرانێکی فیدڕاڵ و دیموکراتیکدا.
یەکشەممە ١٠ی گەڵارێزان
کاتژمێر 21:00 بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کاتژمێر 18:30 بەکاتی ئەورووپای ناوەندی
3
22
358
ئەنتەگراسیۆنی دێمۆکراتیک!
یەکێک لە گەورەترین چەواشەکارێکانی ئەو سەردەمە لە سەر ئەنتەگراسیۆنی دێمۆکراتیک ئەوەیە کوو دەیانهەوێ کورد و نەتەوەی سەردەست/فارس/عەرەب/ترک پێکەوە ئەنتەگرە بکەن!
لە ڕاستیدا ئەوە هەم چەواشەکاریە و هەم نەزانینە!
ئەنتەگراسیۆن دەگەڵ دەوڵەت/حکوومەت-دەکردرێ!
⬇️
حیزبی کلاسیکی هەڵگری بیری کلاسیکە و ناتوانێ گۆرانکاری دروست بکا، حیزبی کوردی کلاسیکی، هەلگری هیچ پەیامێکی شۆرشگێری و نەتەوەیی نین..
پەژاک ئاییندەیە، داننان بە بوونی نەتەوەی کورد لە دەستووردا، بەشداری کردنی کورد لە بریاری سیاسی حوکمڕانی داهاتوو، مەرج و شەرتی کوردە..
Zilan زیلان retweeted
تەکتیکی خۆدزینەوە لە ڕاستییەکان؛ پەیامێک بۆ خاتوو فەریدە وەیسی
قسەکانی خاتوو فەریدە وەیسی لەسەر گۆڕی مامۆستا جەلال مەلەکشا، زیاتر لەوەی شیکارییەکی سیاسیی قووڵ یان هۆشیارکردنەوەیەکی نیشتمانی بێت، درێژەپێدانی هەمان گووتاری سادەکارانە و هەڵبژاردەیی حیزبییە کە ساڵانێکە شکستەکانی کورد دەشارێتەوە و هەموو تاوانەکە دەخاتە ئەستۆی لایەنێک یان ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو.
پووچەڵکردنەوەی هەموو کێشە و شکستەکانی کورد بۆ چەمکی «ئایدیۆلۆژیای دۆڕاو»، تەنها یارییەکە بە وشەکان و هەڵهاتنە لە ڕاستییە تاڵەکانی مێژوو و جیۆپۆلیتیک:
١. ئایا شکست تەنها هی ڕۆژاوا و شەنگالە؟
ئەگەر «ئایدیۆلۆژیا» هۆکاری لەدەستدانی خاک بێت، بەڕێزتان چۆن وەڵامی شکستە گەورەکەی باشوور لە ساڵی ٢٠١٧دا دەدەنەوە؟ لە باشوور، ڕێفراندۆم لەسەر بنەمای نیشتمانیی کلاسیک ڕاگەیەندرا و ٩٣٪ی خەڵک دەنگیان پێدا؛ بەڵام نیوەی خاکی باشوور و کەرکووک ڕادەستی بەغدا و حەشدی شەعبی کرایەوە. هۆکارەکەی چی بوو؟ ڕێککەوتنی ژێربەژێرەی ناوخۆیی، نەبوونی خوێندنەوە بۆ هاوسەنگیی هێز، و نەبوونی پشتگیریی نێودەوڵەتی. بۆچی کاتێک نۆرەی باشوور دێت بێدەنگن، بەڵام بۆ ڕۆژاوا تەنها ئایدیۆلۆژیا دەکەنە ئامانج؟ ئەم جیاکارییە ناواقعییە و تەنها لە خزمەتی گێڕانەوەیەکی لایەنگرانەدایە.
٢. شکستی ٤٨ ساڵەی ڕۆژهەڵات بە بێ پەکەکە:
لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێرانییەوە، حیزبە نیشتمانییەکانی ڕۆژهەڵات (دیموکرات، کۆمەڵە و ئەوانی تر) نزیکەی ٤٨ ساڵە دروشمی ئۆتۆنۆمی و مافی چارەنووس دەڵێنەوە. کاتێک ڕژێمی ئێران دەسەڵاتی کوردی لە سەرەتای شۆڕشدا سەرکوت کرد، پەکەکە هەتا لە تورکیاش بەتەواوی دروست نەببوو، چ جای ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتدا هەبێت. پرسیارەکە لێرەدایە: ئەگەر ڕێبازی ئایدیۆلۆژیای ئێوە ڕاستە، بۆچی لە ماوەی نێزیکەی نیو سەدەدا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک لە ڕۆژهەڵات؟ بۆچی لەوێ سەرکەوتنتان بەدەست نەهێنا؟ وەڵامەکە ڕوونە: هۆکارەکە ستەمی دەوڵەتی ناوەندی و گەمارۆی جوگرافیایی بوو، نەبوونی «ئایدیۆلۆژیای دەستنیشانکراو».
٣. بچووککردنەوەی کێشەکە بۆ ئاستی ڕقەبەریی ئایدیۆلۆژی:
دیاریکردنی چوار خاڵ بۆ مانۆڕی سیاسی و مەرجی دانوستان ئاسانە، بەڵام جێبەجێکردنیان لەسەر ئەرز پێویستی بە تێگەیشتن لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان هەیە. لە ڕۆژاوا و شەنگال، تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق بە پاڵپشتی و بێدەنگیی زلهێزەکان هاوپەیمانییان دروست کرد بۆ تێکدانی هەر ئەزموونێکی کوردی. کوێرکردنی چاو لە بەردەم ئەم ڕاستییە جیۆپۆلیتیکییانە و تەنها تاوانبارکردنی لایەنێک بە «ئایدیۆلۆژیای دۆڕاو»، خۆسانسۆرکردن و بێئاگایی سیاسییە.
دەسەڵاتی دروست و قسەی ڕاستەقینە:
کەس بۆی نییە پرسی کورد بچووک بکاتەوە، بەڵام ئێوە خۆتان بەم شیکارییە ناتەواوە پرسی کوردتان بچووک کردووەتەوە بۆ شەڕی ئایدیۆلۆژیی نێوان حیزبەکان. شکستەکانی سەد ساڵی ڕابردووی کورد (لە کۆماری مەهابادەوە تا ئەمڕۆ) ئەنجامی تێکەڵەیەک لە: دابەشبوونی ناوخۆیی، خیانەت و ڕێککەوتنی حیزبی، نەبوونی پاڵپشتیی بەردەوامی زلهێزەکان، و ستەمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان بووە.
تەنها تاوانبارکردنی یەک لایەن لەسەر گۆڕی شاعیرێک، واقیعی سیاسی ناگۆڕێت. تا ئەو کاتەی بە هەمان پێوەر ڕەخنە لە هەموو بەشەکان و هەموو دەسەڵاتە کوردییەکان نەگرن، قسەکانتان تەنها دروشمێکی بێزیان و درێژەپێدەری ڕقەبەرییە حیزبییەکانە، نەک دەنگی ڕزگاری و نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خەباتی نەتەوەیی.
دەنگی ناوخۆ، مانیفێستی ڕزگاری
لەسەر گۆڕی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعیری نەتەوەیی کوردستان، چالاکوانی کوردستانی خاتوو فەریدە وەیسی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتەوە بوێرانە قسە دەکات.
بە بڕوای ئەو، ئەگەرچی بەهۆی سیاسەتی نانیشتمانی و ئایدیۆلۆژیای دۆڕاو و بێبنەماوە زۆرێک لە دەستکەوتەکانی کورد لە دەست چوون و ڕۆژاوا و شەنگال درانەوە دەست داگیرکەران، بەڵام هەلەکە هێشتا لە ئارادایە. مەرجی سوودوەرگرتن لەم هەلە ئەوەیە کە ئەرکی نیشتمانی خۆمان جێبەجێ بکەین، لەم دۆخە ئاڵۆزەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەست بخەینە ناو دەستی یەکتر و بە زمانێکی ڕاشکاوانە داوای مافە نەتەوەییەکانمان بکەین.
خاتوو فەریدە لە شیعری مامۆستا جەلالەوە چوار مەرجی سەرەکی دیاری دەکات:
١. سەربەستی و سەروەری سیاسی؛
٢. یەکپارچەیی خاک و نیشتمانی کوردستان؛
٣. ئاڵای ناسراو و نەتەوەیی کوردستان؛
٤. هێزێکی نیشتمانی بۆ پاراستنی ئەو سێ خاڵە.
ئەم چوار خاڵە نەگۆڕن و مانیفێستی خەباتی کوردن. ئەو داوا لە لایەنە کوردستانیەکان دەکات بیانکەنە مەرجی سەرەکی هەر دانوستانێک، چونکە سازشکردن لەسەر هەر یەکێکیان پێشێلکردنی ماف و کەرامەتی مرۆڤی کوردە.
لە کاتێکدا زۆربەی حیزبەکانی دەرەوە لە بەرامبەر ئێرانیەکاندا خۆیان سانسۆر دەکەن، ئەم دەنگەی کە ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە، دەنگی ڕاستەقینەی خەباتی ڕۆژهەڵاتە.
دەرکەوت ژنان دیسان پێشەنگ و رێبەرن. دوای شۆڕشی ژینا، ژنانی کورد زۆر جار بوێرانە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتدا وەستاون، و ئەمجارەش خاتوو فەریدە وەیسی سەلماندی کە دەنگی ژنی کورد دەنگی ڕزگاری و بەرخودانە.
ئەمڕۆ هەر حیزب و ئایدیۆلۆژیایەک نەتوانێت لە گفتمانی خۆیدا جێگە بۆ سەروەری سیاسی کورد و پرسی کوردستان بکاتەوە، لە ناو خەڵکی کوردستاندا جێگەی نیە و نوێنەرایەتی ئەوانیش ناکات.
ئیتر بۆتان نیە پرسی کورد بچووک بكەنەوە!
Zilan زیلان retweeted
ڕاگەیاندنی پژاک سەبارەت بە ڕاگەیاندەکەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕەخنەیەک لە بەیاننامەی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە دەربارەی ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک.
.
بەیاننامەی دوایی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە دەربارەی «ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک»، زیاتر لەوەی ڕەخنەیەکی زانستی و بەڵگەدار لە بنەما تیۆرییەکانی ئەم چەمکە بێت، ڕەنگدانەوەی تێڕوانینێکی سنووردار و سادەکراوە بۆ پڕۆژەیەکی سیاسی کە هەوڵ دەدات پرسی مێژوویی کورد لە دەرەوەی دوو هەڵبژاردەی نەریتی، واتە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ یان ملکەچبوون بۆ دەوڵەتی هەنووکەیی، پێناسە بکاتەوە. لاوازیی میتۆدی ئەم بەیاننامەیە لەوەوە دەست پێ دەکات کە جیاوازیی نێوان «تێکەڵکردنی زۆرەملێ و توانەوەی ناسنامەی نەتەوەیی» لەگەڵ «یەکگرتنی ئارەزوومەندانە لەسەر بنەمای یەکسانیی مافە سیاسی و یاساییەکان» لەبەرچاو ناگرێت. لە کاتێکدا لە چوارچێوەی بیرکردنەوەی ڕێبەر ئۆجەلاندا، بە تایبەتی لە باسەکانی پەیوەست بە نەتەوەی دیموکراتیک، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پێکەوەژیانی ئازادانەی نەتەوەکاندا، ئینتێگراسیۆن بە مانای سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد نییە، بەڵکو بریتییە لە پێناسەکردنەوەی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە لەسەر بنەمای دانپێدانان بە مافە کۆمەڵییەکان، فرەنەتەوەیی، خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیک و بەشداریی یەکسان لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیدا. لە ڕوانگەی تیۆریی دیموکراسیی فرەنەتەوەییشەوە، دەستەبەرکردنی دەسەڵاتی سیاسی بە ناچاری تەنها لە ڕێگەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەربەخۆوە بەدی نایەت، بەڵکو دەتوانێت لە ڕێگەی دابەشکردنی دەسەڵات، خۆبەڕێوەبردن، مسۆگەرکردنی مافە کۆمەڵییەکان و بنیاتنانەوەی پێکهاتە یاساییەکانەوە بەدی بێت. بۆیە ئەو بانگەشەیەی بەیاننامە کە گوایە ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک بە ناچاری دەبێتە هۆی لەناوچوونی بوونی سیاسیی کورد، ئەنجامی شیکردنەوەیەکی بەڵگەدار لەم تیۆرییە نییە، بەڵکو لە یەکسانزانینی دوو چەمکی بنەڕەتاً جیاوازەوە سەرچاوە دەگرێت. ڕەخنەی زانستی پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد لە بنەماکان، شێوازەکانی جێبەجێکردن و ئەنجامەکانی تیۆرییەک هەیە، نەک بەستنەوەی ئەو ئەنجامانە بە تیۆرییەکە کە لە بنەماکانیەوە بە ناچاری دەست ناکەون.
لە ڕوانگەی یاسای بنەڕەتی و تیۆریی چارەسەری دیموکراتیکی ناکۆکییە نەتەوەییەکانەوە، پێویستە ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک وەک پرۆسەیەکی مەرجدار، دوولایەنە و پشتبەستوو بە گۆڕانی بنەڕەتیی پێکهاتەی دەوڵەت تێبگەین، نەک خۆگونجاندنی یەکلایەنەی نەتەوەیەکی ژێردەست لەگەڵ سیستەمی دەسەڵاتداری هەنووکەیی. لەم مۆدێلەدا، دەوڵەتە هەنووکەییەکان دەبێت لە ڕێگەی پێداچوونەوەیەکی بنەڕەتی بە دەستوورەکانیاندا، دەست لە سەپاندنی ناسنامەیەکی نەتەوەیی فەرمی و تاکانە هەڵبگرن، دان بە بوون و مافە سیاسی و کولتوورییەکانی نەتەوەی کورددا بنێن و زەمینەی خوێندن بە زمانی دایک، بەڕێوەبردنی دیموکراتیکی ناوچەکان، بەشداریی کاریگەر لە دەسەڵاتدا، ئازادیی ڕێکخراوبوون و مسۆگەرکردنی مافە کۆمەڵییەکان دابین بکەن. ڕێبەر ئۆجەلانیش لە پەیامەکەیدا بۆ کۆنفرانسی «ئاشتی و ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک» لە ئەیلوولی ٢٠٢٦دا، جەختی لەسەر پێویستیی چاکسازیی یاسایی و دەستووری، فراوانکردنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکان و دانپێدانان بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک کردووەتەوە. بۆیە ئینتێگراسیۆن لەم تێگەیشتنەدا بە مانای قبووڵکردنی بێمەرجی دەوڵەتی هەنووکەیی نییە، بەڵکو بە مانای ئەوەیە کە پێکەوەژیانی سیاسی بە گۆڕینی سروشتی یاسایی و دامەزراوەیی دەوڵەتەوە گرێ بدرێت. لەم ڕوانگەیەوە، دانوستان لەگەڵ دەوڵەتێک بە مانای ڕەواییبەخشین بە پێکهاتەی دەسەڵاتخوازیی ئەو دەوڵەتە نییە؛ بەڵکو دانوستان دەتوانێت ئامرازێک بێت بۆ خەبات لە پێناو گۆڕینی هەمان پێکهاتەدا. لە پەیوەندی بە ئێرانیشەوە، خستنەڕووی ئەم ئاسۆیە بە هیچ شێوەیەک بە مانای قبووڵکردنی کۆماری ئیسلامی، پەسەندکردنی دەستووری ئێستا یان دەستهەڵگرتن لە خەبات دژی سەرکوتی نەتەوەیی نییە. بە پێچەوانەوە، بەدیهێنانی ئەم ئامانجە پێویستی بە تێپەڕین لە پێکهاتە جیاکاریخوازە هەنووکەییەکان و دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک هەیە کە مافەکانی کورد و نەتەوەکانی دیکە بە شێوەیەکی یاسایی، پابەندکەر و جێبەجێکراو مسۆگەر بکات.
1/2
Zilan زیلان retweeted
This is factually incorrect. The weapons came from Al-Shaddadi and passed through Al-Hasakah on their way to Raqqa. The route has been misrepresented.
This quoted post is unavailable.
Zilan زیلان retweeted
لە لۆرستانەوە بۆشاخەکانی دەرسیم، تەواوی کۆشک و دیسکۆ و تاوەرەکانی هەولێر ناتوانێ وابکات ئێوە بەناو دەوڵەتخواز لەم شارە کۆبکاتەوە،ڕووحی ئاپۆیی،کورد لەسەراسەری جیهان لە دەوری یەک کۆ ئەکاتەوە.ئاپۆچی تێکۆشان ئەکات و لە مەیدانە.ئێوەش لەپشت شاشە و لەسەر سفرەی خواردنەوە وڵات ئازاد ئەکەن
هۆکاری ئەم هەموو هێرشە بۆ سەر رێبەر ئۆجەلان، ئەوەیە کە ناخوازن لەم قۆناغە پر هەستیار و گۆڕانکاریە، کورد خاوەن سەرکردە بێ، دەخوازن گەل بێ رێبەر و سەرۆکێک بێ کە دەزانێ چۆن گەل بەرەو کەناری ئازادی و رزگاری دەبا..
ئێمە بە گیان و بەخوێن لە پشت رێبەری خۆمانین..












