کاتێک زیاتر لە قوربانییەکان ورد دەبییەوە دەبینی کە ئێمەی کورد چەند قات قوربانین! بەس تماشای ناوەکانی بکەن! ژینا؟ مەهسا؟ کامیان؟ ئەگەر ٢٢ ساڵ پێش، مافی ئەوەی هەبوایە وەک #ژینا ناوبنرێ، گەلۆ مەهساشی ناودەبوو؟
#ژینائەمینی
#مەهسائەمینی
#ڕۆژهەڵاتیکوردستان
#مەهسائەمینی ١مین کورد نییە کە لەلایەن ئێرانییەکانەوە دەکوژرێ و بێگومان تا کورد لەو دەسەڵاتە کوردکوژە ڕزگاری نەبێ، هەر چەند ڕۆژ جارێک ناچار دەبین تویت دەربارەی کوژرانی کوردێکی ترەوە بکەین! ڕۆژێک #کۆڵبەر ڕۆژێک خۆپێشاندەر و گیراوی سیاسی و ڕۆژێک #پێشمەرگە و...
#ڕۆژهەڵاتیکوردستان
لە درێژەی تویتەکانی پێشوودا!
مومکینە بەهۆی نەبوونی حیزبی گونجاو بێ و مومکینیشە بەهۆی سەرلێشێواوی ئەندامانی حیزبەکان بێ کە کابرا ناسیۆناڵیستی سەربەخۆییخوازی دژە چەپ+دژەسوسیالیسم ئەندامی حیزبی سۆسیالدێموکراتە و چەپی جیهانوەتەن ئەندامی لقێکی کۆمەڵەی ئێرانگەرایە! سەیر نییە وابی؟
١.لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا زۆر دەبینی کابرا ئەندامی حیزبێکی ڕۆژهەڵاتییە و تەواو تەسلیمی زیهنییەتی ئێرانچێتییە! قەیناکا تۆ وەک ستراتێژی فیدراڵیت دەوێ و کێشەت نییە لەچوارچێوەی ئێراندا بمێنییەوە بەڵام پێویست ناکا ئێرانچێتی بکەی! دەتوانی کورد بی، بەڵام بە چاویلکەی فارس دنیا نەبینی 👇
2
22
٢.پێویست ناکات وەک فارس، بەوە قەڵس بی کە مەسەلەن ڕەژیم پارە بۆ لوبنان و فلستین خەرج دەکا، یا شەڕ لەسەر وشەی فارس بۆ کەنداو بکەی، وەک فارس بە عەڕەب بێژی کلۆخۆر، پێت وابێ ئێران شارستانییەتێکی نایابی هەیە و...پێویست ناکا وەک ئێرانی ڕاسیست بی! بە چاویلکەی ئەوانەوە تماشای دنیا بکەی👇
1
12
لە ڕووداودا دیتم کوردێکی دانیشتوویی سوید، بانگەشەی بۆ حیزبی لیبێراڵ دەکرد و ڕێک وەک ڕاستڕەوی دژەکۆچبەر قسەی دەکرد! بۆم بۆتە پرسیار چۆن کابرا ئەندامی #حدکا-ی سۆسیالدێموکرات، تازە تۆزێکیش واوەتر، سوسیالیستی دێموکرات بێ، بیروباوەڕی ئاوادەبێ؟ بۆ نابێتە ئەندامی حیزبێکی لیبێراڵ؟
١. دوو لایەنی حیزبی دێموکرات یەکیان گرتەوە! خەڵکێکی زۆر خۆشحاڵ بوو! کۆمەڵەییەکانیش! سەدان کەسیان پیرۆزبایی کرد تا لەناکاو دیمانەیەکی #مستەفاهیجری لەگەڵ ژیارگوڵ بڵاوبۆوە کە ناوبراو لە چەند وشەدا کە باسی شەڕی ساڵانی زوویی نێوان #حدکا و #کۆمەڵە-ی کرد، کۆمەڵەی بە خەتابار زانی و 👇
3
17
٧. دەشکرا
- کۆمەڵە گەورەیی(!) نواندبا و وتبای ئەو شێوە گێڕانەوەی مێژوو دروست نییە، ئەندامان ئێوە ورگی خۆ مەدڕن، ئارام بن و دواتر قسەی لێدەکەین!
- بەڵام مخابن، چاوەڕوانییەکی ئاوا، بەدوور لە عەقڵییەتی سیاسیی سەرکردەی کوردە! نازانن کە ئەمە سبەی ڕۆژ داوێنی خۆیان دەگرێتەوە!
1
6
٨. دیمانەکەی کاک مستەفا لەو لینکەدا دەتوانن ببینن:
instagram.com/reel/Ch7ECUUIS…
1
6
١. گۆلی #ورمێ دوا هەناسەکانی دەکێشێ!
بەردەوامیش لێرە و لەوێ دەگوترێ کە بە ویشکبوونی ئەو گۆلە، تەورێز دەبێ چۆل بکا و ورمێ لەناو دەچێ و شتی وا. من پسپۆڕی ژینگە نیم بەڵام زۆر تاقیبی ئەو مەسەلە دەکەم و وتاری زانستی لەمبارەوە دەخوێنمەوە بەڵام تا ئێستا لەو بەشەی تێنەگەیشتووم👇
1
19
٤. ئەو بودجەگەلە خەیاڵییەی بۆ ئەگەری چۆلکردنی تەورێز و باقی ناوچە لە داهاتوودا باسی دەکرێ، دەتوانرێ بۆ پێکهێنانی دارستانی دەستکرد خەرج بکرێ و...جگە لەوە بەگشتی ناوچەکە ئەوەندە تۆفاناوی نییە کە وایدانێین، ئەوە سبەی ڕۆژ تۆفان خوێ هەڵدەگرێ و دەیباتە تەورێز و خەڵک ناچار دەکات بڕۆن👇
1
5






