لە پێش ئاگرپەرەستیدا
لە پێش موسڵمانێتیدا
لە دیلی و سەربەستیدا
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەک من هەر خۆم مێژوش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم
#نیشتمان
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
باوەڕکەن هونەرە لە «یا حق ملی خلق کورد یا مبارزە بە هر شکل کە صلاح بدانیم» بگەیت بە پارێزەری گیان و ژیانی «ملی گرای ایرانی»…
هەرکەس ئەو هونەریە نییە…!
#کارەسات
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
ئەو فەرمایشتەی ئوجەلانە کە "کورد بێ تورک نامێنێ و پێچەوانەی" ئەوەندەش هەڵە نییە.
ئیتر دەسەڵات بێ کۆیلە نایکرێ و کۆیلەش ئەگەر کۆیلەتی نەکا سەری دنیای لێ تێتە یەک.
کێشەکە بەس ئەوەیە کە ئوجەلان گەرەکیە هەموو کورد وەکوو خۆی لە نێو بازنەی کۆیلەتی بن.
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
تاکە تاوانی ژاکان باران ئەوە بوو کە «ملی گرای ایرانی» نەبوو…کورد بوو…
#ژاکان_باران
کاتێ کە دوونیا بۆت گیرا
بەڵام تۆ دوونیا بە گوونتە
#خکتفوو
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
بانگهێشتکردن کچێک بۆ کۆمیتەی ئینزباتی زانکۆ کوردستان تەنیا لەبەر ئەوە کە بە زمانی کوردی لە کلاسی دەرس قسەی کردووە…کێ کردوویە؟
✔️#جەماڵ_محەممەدی!
ڕۆژ بە ڕۆژ خوێندکاران بوێریی زیاتر پەیدا دەکەن بۆ درکاندنی ئەو ئازارانەی کە لەلایەن ئەم مامۆستا ئازارگەرەوە، بەرامبەریان کراوە.
هەر ئەم وێنە تەواو مانا و وڵامی ئەو پرسیارانە ئاتەوە کە بۆچی نابێ خۆمان بەشێ لە داگیرکەر بزانین؟ بۆچی نابێ خۆمان بەشێ لە چوارچێوەی خاکی داگیرکەر پێناسە کەین؟ لە جێ هەوڵدان و خوێن شیرین کردنی خۆمان بۆ نەتەوەی داگیرکەر ئەشێ کام ڕێگا هەڵبژێرین بۆ سەروەری و ئازادبوونی نەتەوەی خۆمان ؟
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
بە هۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای تیرۆریستی پاسداران بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی حیزبی کۆمەڵە، بەداخەوە ٩ پێشمەرگە گیانیان بەختکردووە و بە هۆی سەختیی دۆخی بریندارەکان و بێسەروشوێنبوونی ٢ پێشمەرگەی دیکە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییانی ئەم هێرشە لە ئارادایە.
#کارەسات
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
گشتیانیش تازە چوون
گشتیان وە دەمی بانگەوازێکەوە چوون کە بڕیارە چەک هەڵگیرێت و بێنۆ و شەڕ بکرێت!
تەنانەت بڕی ئەویشیانە نەکرد جلی پێشمەرگایەتی بدوورێنن و لەبەری بکەن.
بە ڕاستی مرۆڤ دائەمێنێ بۆ بێمەسئوولیەتیتان بێژێ چی بە ڕاستی دائەمێنێ!
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
کەسرا ڕەحمانژاد لەدایک بووی ١٣٨٨
سیاوان نیکی خا ١٣٨٨
سروش نەسری ١٣٨٨
سینا سەفەری ١٣٨٧
یاسین کیانپوور ١٣٨٣
زەکەریا فەقێ حەسەن ١٣٨٢
ڕەزا سادقی ١٣٧٣
ئەحمەد مەحموودی ١٣٧٢
فەرهاد قەمەری ١٣٥٢
سیاوان هێشتا ١٦ ساڵی بوو، کەسرا و سروش تازە بووە ١٧ ساڵیان و سینا سەفەریش ١٨ ساڵ…
#بێ_شرۆڤە
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
جەلال مەلەکشا و شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ شاعیری خەیاڵە؛ شاعیرێک کە وێنە شیعرییەکانی بەربڵاو، بێسنوور و پڕ لە گۆڕانکارین. سروشت لە ژێر پێنووسی ئەودا بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە: دار ئەبێتە مرۆڤ و ئەدوێت، باران ئەبێتە مۆسیقا و ئەژەنرێت،
شاخ ئەبێتە دایک و باوەش بۆ ئازار و هیوا ئەکاتەوە. لە جیهانی شێرکۆدا سروشت تەنیا دیمەن نییە؛ بەڵکوو بوونێکی زیندووە، زمان هەیە، هەست هەیە و بە شیعر ئەژی.
بە واتایەکی تر، شێرکۆ جیهانی سروشت ئەکات بە شیعر.
بەڵام جەلال شاعیری مێژوو و واقیعە؛ شاعیرێک کە سروشت لە شیعرەکانیدا کەمتر ڕوخساری خۆی ئەگۆڕێت و زیاتر وەک شایەتحاڵێکی بێدەنگ ئامادەیە. لە لای جەلال، شاخ هەر شاخە، بەس شایەتحاڵی ئازارەکانی مرۆڤ و نەتەوەیە؛ باران هەر بارانە، بەڵام ئەبێتە هاوشێوەی هاوارەکانی مێژوو.
ئەگەر شێرکۆ سروشت ئەگۆڕێتەوە بۆ خەیاڵ، جەلال واقیع ئەگۆڕێتەوە بۆ یادەوەری و ئازار. بێکەس لە سروشتدا فانتازیا و جیهانێکی نوێ ئەدۆزێتەوە، بەس مەلەکشا لە سروشتدا شوێنەوارەکانی مێژوو، زیندان، دەرەبەدەری و برینی نەتەوەیەک ئەبینێت.
هەر بۆیە ئەتوانین بێژین: شێرکۆ شاعیری خەیاڵی سروشتە، لەکاتێکدا جەلال شاعیری ئازاری مێژوویە. یەکێکیان سروشت ئەکات بە وێنەی شیعری، ئەوی دیکە مێژوو ئەکات بە هۆنراوەی زامەکان!
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژنی #ڕۆژهەڵات لەسەر دۆسیەی گێچەڵ و ئازاردانی کچانی زانکۆ کوردستان لەلایەن جەمال محەمەدییەوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا جەختیان کردووەتەوە کە؛ ئەم بەیاننامەیە هەوڵێکە بۆ ڕوونکردنەوەی سروشتی پێکهاتەییی گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی و جەختکردنەوە
👇🏻
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
کە من مردم، کورد نامرێ…
#دوکتر_قاسملوو
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
کارێکی نوێ و جێی سەرەنج لە زێڕنگەرییەکانی ڕۆژھەڵات.
دروستە کە هێزی کڕینی خەڵک کەم بووەتەوە و کڕینی زێڕ چیدی خەریکە دەبێتە خەونێکی مەحاڵ، بەڵام زۆر چاکە ئەو کەسانەی که لە ڕووی ئابووریەوە توانایان هەیە، لە جیاتی سکەی نەخشی «شا و فەرەح» لەم نەخش و دیزاینە کوردیانە بکڕن.
#کیژی_کافرۆش
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی مشتەبا و مەیسەم وەیسی بە ناوگەلی #فروود_وەیسی و #فەرهاد_غەفووریزاده، لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ئەم دوو برایە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە کرماشان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
Insomnia 1997 by Erik Skjoldbjærg 🎬
Insomnia 2002 by Christopher Nolan 🎬
دوو فیلم یەک چیرۆک
زۆربەی ئەو فیلمە هالیوودیانە کە دووباڕە بەرهەم هێنانی فیلمێ ولاتێ دیکەن زۆر لاواز درووست ئەبن بەڵام بێخەوی 2002 وا نییە و ئەویش شاکارێ بە تەواو مانایە هەر وەکوو وێرژێنی نۆروێژییەکەی
ڕامان ( سینەما بە زمانی کوردی ) retweeted
تا کوردستان هەس ناودان وە سەربەرزی ژییەید.
#مشتەبا_وەیسی
#مەیسەم_وەیسی



























