Independent Kurdish publisher and online bookstore (https://xitter.cf/t.co/96BS4hq6wU) based in Slemani, Kurdistan

Joined August 2019
کۆمەڵەچیرۆکی «پاش بوومەلەرزەکە» ⠀ هارووکی موراکامی | لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق | دیزاینی بەرگ و ئەنیمەیشن: ڕاز کامەران\دەق ئەنیمەیش بەم زوانە! #PeykBooks #HarukiMurakami #AfterTheQuake
1
1
1
87
پێک دێت لە ٦ چیرۆک کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ لە لایەن نووسەری ناوداری ژاپۆنی، هارووکی موراکامییەوە نووسراون و ٢٥ ساڵ پێش ئێستا بۆ یەکەم جار بە زمانی ژاپۆنی بڵاو کراوەتەوە. ئەم کۆمەڵەچیرۆکە وەک کاردانەوەیەک بۆ بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی کۆبێ لە ژاپۆن...
1
41
... نووسراوە کە لە ساڵی ١٩٩٥ ڕووی دا و قوربانی و زیانێکی زۆری لێ کەوتەوە. موراکامی لەم چیرۆکانەدا کاری لەسەر کاریگەرییە سۆزەکی و دەروونییەکانی پاش بوومەلەرزەکە لەسەر تاکەکان کردووە، بەڵام بە ئامراز و گێڕانەوە سوریاڵی و نایابە هەمیشەییەکانی خۆیەوە.
29
⁣ 📷 عەمارە لەخووس لەگەڵ چاپی کوردیی ڕۆمانی «پێکدادانی شارستانیەتەکان لەسەر ئەسانسۆرێک لە پیازا ڤیتۆریۆ» | کەنێتێکەت، ئەمەریکا⁣ ⁣ ⁣وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕێنوار نەجم (@RenwarNajm) #PeykBooks | #AmaraLakhous
3
4
274
بۆچوونی ڕۆماننووس و چیرۆکنووس ‹شێرزاد حەسەن› دەربارەی کۆچیرۆکەکەی کارلۆس ڕویز زافۆن: «شاری هەڵم زۆر جیاوازە، هەم وەک تەکنیک هەم وەک فەزا، لە چیرۆکی یەکەمەوە سەرسامت دەکات. زافۆن لە چیرۆکدا مامۆستایە، داڕشتن و چنینەکەی نایابە، بەڵام ئەو دڵگەرمییەم بۆ ڕۆمانەکانی نەبوو... 1/3
1
1
8
526
پێویستە چەند جارێکی تر ئەم کتێبە بخوێنمەوە، ڕەنگە ببێتە کلیلی کردنەوەی ئەو بیرۆکانەی لە مێشکمدا قفڵیان لێ دراوە. بە دڵنیاییەوە لە سەفەرەکانمدا شاری هەڵم لەگەڵ خۆمدا دەبەم و چەند جارێکی تریش دەیخوێنمەوە.» 2/3
1
2
85
شاری هەڵم، کارلۆس ڕویز زافۆن وەرگێڕانی لە ئیسپانییەوە: ژیار هۆمەر کۆچیرۆک [پەیک، ٢٠٢٤] ​ 📷 شێرزاد حەسەن و شاعیر و وەرگێڕی ئەمریکی ماری لابرۆس لەگەڵ شاری هەڵم ​ 3/3
2
84
ئێستا بەردەستە! باڵەخانەیەک لە پیازا ڤیتۆریۆ بووە بە لانەی کۆمەڵگەیەکی فرەچەشنی کۆچبەران کە لە هەموو جیهانەوە ڕوویان لە ڕۆما کردووە. کاتێک یەکێک لە کرێچییەکان لە ئەسانسۆری باڵەخانەکەدا بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە، هاوسەنگییە ڕێزەڵۆکییەکەی نێوان کرێچییەکان تێک دەچێت و دۆخەکە دەشێوێت...
1
2
1
5
512
ڕۆمانی «پێکدادانی شارستانیەتەکان لەسەر ئەسانسۆرێک لە پیازا ڤیتۆریۆ» لە نووسینی عەمارە لەخووس، ئێستا لە کتێبخانەکان و بۆ داواکاری بە شێوەی سەرهێڵ بەردەستە. وەشانخانەی پەیک بە ئاگاداری و ڕێککەوتن لەگەڵ نووسەر و ناوەندی خاوەنماف چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. #PeykBooks #AmaraLakhous
3
75
«دەیڕوانی چۆن خۆر لە ئاسۆی یاقووتی و مسینی مەیلەوسووردا خوێنی پژاوە و مردار دەبێتەوە.» 'گاودی لە مانهاتن' کارلۆس ڕویز زافۆن، کۆچیرۆکی ‹شاری هەڵم› لە ئیسپانییەوە: ژیار هۆمەر #PeykBooks #carlosruizzafon #laciudaddevapor @KerriganAgency
3
7
412
بەرهەمی نوێ! باڵەخانەیەک لە پیازا ڤیتۆریۆ بووە بە لانەی کۆمەڵگەیەکی فرەچەشنی کۆچبەران کە لە هەموو جیهانەوە ڕوویان لە ڕۆما کردووە. کاتێک یەکێک لە کرێچییەکان لە ئەسانسۆری باڵەخانەکەدا بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە، هاوسەنگییە ڕێزەڵۆکییەکەی نێوان کرێچییەکان تێک دەچێت و دۆخەکە دەشێوێت.
2
6
8
563
ڕۆمانی «پێکدادانی شارستانیەتەکان لەسەر ئەسانسۆرێک لە پیازا ڤیتۆریۆ» لە نووسینی عەمارە لەخووس، لە کۆتایی ئەم مانگەدا وەشانخانەی پەیک بە ئاگاداری و ڕێککەوتن لەگەڵ نووسەر و ناوەندی خاوەنماف چاپ و بڵاوی دەکاتەوە. ⠀ لە ئینگلیزییەوە: ڕێنوار نەجم @RenwarNajm دیزاینی بەرگ: ڕاز کامەران
1
5
216
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ڕۆماننووسی جەزائیری-ئیتاڵی، عەمارە لەخووس ئێستا یەکێکە لە نووسەرانی پەیک و بەم نزیکانە، پاش ڕێککەوتن لەگەڵ ئاژانسەکەی لە ئیتاڵیا، پەیک ڕۆمانە ناودارەکەی «پێکدادانی شارستانیەتەکان لەسەر ئەسانسۆرێک لە پیازا ڤیتۆریۆ» بە کوردی چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
1
4
213
عەمارەی تەمەن 54 ساڵ، یەکێکە لە دەنگە دیارەکانی ئەدەبی ئیتاڵی و عەرەبی، خاوەنی شەش ڕۆمان و چەندین خەڵاتی ئەدەبییە و ڕۆمانەکانی بۆ دەیان زمانی جیهانی وەرگێڕدراون. #نووسەرانی_پەیک #PeykBooks #AmaraLakhous
2
69
Your book arrived at #Sulaymaniyah. With thanks to @TP_London and @PeykBooks (who wrapped the book beautifully and included a bookmark and postcard). Looking forward to reading it @ShivanFazil
Replying to @ewilsonstudios
Hi Erin, I am not sure but I remember that @wrodgers2 ordered it via @PeykBooks & was delivered.
2
5
621
چاپی کوردیی «شاری هەڵم» خرایە پاڵ کتێبەکانی دیکەی کارلۆس ڕویز زافۆن لە بەشی ئەرشیفی ئاژانسی ئەدەبیی ئەنتۆنیا کێڕیگان لە بەرشەلۆنە. #PeykBooks #CarlosRuizZafon #TheCityOfMist | @KerriganAgency
1
2
4
224
لە سەرەتای ئەمساڵدا، وەشانخانەی پەیک کۆچیرۆکی «شاری هەڵم»ـی نووسەری ناوداری جیهانی کارلۆس ڕویز زافۆنی بە وەرگێڕانی ژیار هۆمەر، بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی ئەنتۆنیا کێڕیگان، چاپ و بڵاو کردەوە.
1
1
69
لە ئێستاشدا ڕۆمانە هەرە خۆشەویست و ناودارەکەی زافۆن، مارینا، لە پڕۆسەی ئامادەکاریدایە بۆ چاپ و ساڵی داهاتوو بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە—پەیک مافی وەرگێڕانی ڕۆمانەکەی بۆ کوردی وەرگرتووە.
1
55
یۆکۆ ئۆگاوا لەگەڵ چاپی کوردیی ڕۆمانی پۆلیسی یادەوەری لە تۆکیۆ! دەربارەی چاپە کوردییەکە، ئۆگاوا خۆشحاڵە و گوتوویەتی: 'چاپ و بەرگی ڕۆمانەکە بە کوردی زۆر کەشخە و ڕاقییە. زۆرم بە دڵە!' 📷 JFC, Tokyo #PeykBooks #theMemoryPolice #YokoOgawa
1
2
6
287
ڕۆمانی «پۆلیسی یادەوەری» ڕۆمانێکی ناوداری خەیاڵیی زانستییە دەربارەی هێزی یادەوەری و تڕاومای لەدەستدان، لە ساڵی ١٩٩٤ بە ژاپۆنی بڵاو کراوەتەوە و بۆ زیاتر لە چل زمان وەرگێڕدراوە، سەرەتای ئەمساڵ وەشانخانەی پەیک بە زمانی کوردی، بە وەرگێڕانی هەڵۆ فەریق، چاپ و بڵاوی کردەوە.
1
76