حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish) header
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish) profile picture

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەبات لە پێناو دابینکردنی مافی گەلی کورد لە ساڵی 1324ک.هـ.

Joined November 2020
Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)Photo by حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish)
بە هۆی هێرشی دڕۆنیی کۆماری ئیسلامی لە کوەیت دوو پسپۆڕی ئیتالیایی کوژران   لە درێژەی هێرشە تێکدەرانە و شەڕفرۆشییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا، هێرشێکی دڕۆنی بۆ سەر ژێرخانە هەستیارەکانی وڵاتی کوەیت بووە هۆی کوژرانی دوو پسپۆڕی ئیتالیایی و برینداربوونی دوو کەسی دیکە و شەپۆلێک لە مەحکوومکردن و هۆشداریی توندی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیتالیا، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی دڕۆنە تێکشکێندراوەکانی ڕێژیمی ئێران بە سەر یەکێک لە دامەزراوە هەستیارەکانی کوەیتدا، دوو تەکنیککاری مەدەنیی ئیتالیایی سەر بە کۆمپانیای پیشەسازیی بەرگریی "ڕاین‌مێتاڵ" (Rheinmetall) کوژران و هاووڵاتییەکی کوەیتی و هاووڵاتییەکی پاکستانیش بریندار بوون. ئەم دوو پسپۆڕە لە چوارچێوەی تیمێکی پاراستنی ژێرخانەکان و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی "سکای‌نێکس" لە کەنداودا جێگیر کرابوون. لە یەکەم کاردانەوەدا، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لە بەیاننامەیەکدا بە توندی هێرشە دڕۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی مەحکووم کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکەکەی، هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئەمنییەت و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەی ٢٨١٧ی شۆرای ئەمنییەت لە قەڵەم دا. کوەیت هەروەها جەختی لە مافی خۆی بۆ بەرگریی ڕەوا بەپێی ماددەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە. هاوکات، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئورووپا، لە کاردانەوە بە کوژرانی ئەو دوو هاووڵاتییە ئیتالیاییە داوای زیادکردنی گوشارەکانی بۆ سەر ڕێژیمی ئێران کرد تاکوو کۆتایی بەو هێرشە قەبووڵنەکراوانە بۆ سەر دراوسێکانی و هاوپەیمانەکانی ئورووپا لە کەنداودا بهێنێت. هەر لەم پەیوەندییەدا، ئانتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە شێوەی فەرمی ناڕەزایەتیی خۆی دەگەیەنێتە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی و جەختی کردەوە کە هیچ پاساوێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی عەرەبیی دراوسێی ئێران نییە.
1
1
3
89
ئاودانان؛ بە دەسبەسەرکردنی مەهدی نوورمحەممەدی، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارە گەیشتە ٢١ کەس   لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە ئاودانان، بە دەسبەسەرکردنی «مەهدی نوورمحەممەدی»، ژمارەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراو لە ئاودانان لە دوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بەرانبەر گیانلەدەستدانی ١٣ هاووڵاتیی ئەم شارە لە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی کارمەندانی شیرکەتی پێترۆپالایش، گەیشتە ٢١ کەس. ئەم هاووڵاتییە دوای دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥، «مەهدی نوورمحەممەدی» بە هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییانە لە کاتی دەسبەسەرکردنیانەوە تا ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی شەپۆلی دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆیانە و توندوتیژەکان، نیگەرانیی جیددیی سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی ئەم هاووڵاتییانە لە دوای ناڕەزایەتییەکان لە ئارادایە. شایانی باسە بەرپرسانی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام، لەوانە «ئەسەدوڵڵا چراغی» لە لێدوانێکدا بۆ تەسنیم (ئاژانسی هەواڵدەریی سەر بە سپای پاسداران)، دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئاوداناندا ڕەت کردووەتەوە و هەروەها «ئەمرۆڵڵا میسائی»، دادستانی گشتیی ڕێژیم لە ئاودانان لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەریی میزان، سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم، هەڕەشەی لە خۆپیشاندەرانی ئاودانان کرد و وتی بە شێوەیەکی «یەکلاکەرەوە» ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە. دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، لە دوای گیانلەدەستدانی ١٣ هاووڵاتیی ئاودانانی لە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی کارمەندانی پێترۆپالایش، ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان لە ئاودانان سەری هەڵدا. سەدان هاووڵاتی بە وتنەوەی دروشم دژی بەرپرسانی حکوومەتی، ناڕەزایەتییان بەرانبەر پشتگوێخستنی دۆخی ڕێگاوبانەکان، بێبەشیی ژێرخانی پارێزگای ئیلام و خراپیی بەڕێوەبردن دەربڕی. هاوکات، بەشێکی زۆری بازاڕی ئاودانانیش وەک هاوسۆزی لەگەڵ ناڕازییان و خێزانی قوربانییان دەستیان دایە مانگرتن.
2
1
2
68
ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە   ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ناوزڕاندنی خەڵکی باش و دڵسۆزی وڵاتەکەمان و لێدانی تۆمەتی بێبنەما، ڕاگەیەندراوێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە.   دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە: هاونیشتمانییانی بەڕێز! دڵسۆزانی گەل و نیشتمان ! ماوەی چەند ساڵێکە دیاردەیەکی نەشیاو و دوور لە هەر ڕەوشت و ئەخلاقێکی مروڤانە لە چەند شار و ناوچەیەکی کوردستان بە کەڵکوەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی لاپەرە لەلایەن کەس یا کەسانێکی گوماناوی بە مەبەستی ناوزڕاندنی خەڵکی باش و دڵسۆزی وڵاتەکەمان و لێدانی تۆمەتی جاش و ئیتلاعاتی بە دوای ئامانجە دزێو و چەپەڵەکانیانەوەن، ئەوە لە حاڵێکدایە ئەو جۆرە هەواڵانە دوور لە ڕاستییەوەن . بەڕێوەبەرانی ئەم جۆرە پەیجانە یا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییە بەدناوەکانی ڕێژیمەوە بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاسپێردراون یا کەسانێکی نەفس نزمن کە بۆ پارە و باجوەرگرتن لە خەڵک دەست بۆ ئەو کارە دزێوانە دەبەن کە لە هەر دوو حاڵەتدا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئەو کارانەیان دەچێتە خانەی خەیانەت و خۆشخزمەتی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی. ناوەندی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کارانە ڕایدەگەینێ بەڕێوەبەرانی ئەو پەیج و کاناڵانە بۆ تەشکیلاتی حیزب ناسراون و لە ئەگەری درێژەدان بەو کارانە ناوەکانیان بۆ ئاگاداریی خەڵک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو دەکەینەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران   ناوەندی تەشکیلاتی نهێنی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٥
1
8
27
461
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: تاران بە توندکردنەوەی سەرکوتکردنی پارێزەران، ئێرانییەکان لە مافی بەرگریی دادپەروەرانە بێبەش دەکات   لاپەڕەی فارسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی توندکردنەوەی سەرکوتکردنی پارێزەرە سەربەخۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٣٥ پارێزەری ڕووبەڕووی دەسبەسەرکردن، زیندانیکردن و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ دەرەوەی ئێرانکردووەتەوە، ئێرانییەکان لە مافی بنەڕەتی خۆیان بۆ هەبوونی بەرگرییەکی دادپەروەرانە بێبەش دەکات. لەم نووسینەدا هاتووە کە "کۆماری ئیسلامی بە ترساندنی پارێزەران و لاوازکردنی دەرفەتی بەرگریی یاسایی، دەزگای دادوەری لە ناوەوە بەتاڵ کردووەتەوە و تەنیا ڕووکەشێکی لە سیستەمێکی دادپەروەرانە هێشتووەتەوە. خەڵکی ئێران شایەنی دادپەروەریی ڕاستەقینەن، نەک ئازار و سەرکوتکردن". وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: «ڕێژێمی کۆماری ئیسلامی نەک هەر دەنگی ناڕازییەکان کپ دەکات، بەڵکوو ئەو کەسانەش دەکاتە ئامانج کە بوێریی بەرگریکردن لە بێتاوانەکانیان هەیە».
1
2
22
313
بەبۆنەی ٢۵ی نۆڤامبر، ڕۆژی جیهانیی دژی توندوتیژیی ژنان
2
17
397
کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پێوەندی لەگەڵ دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکرات، جەختی لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی وەک تاکە فاکتەری پارێزرابوونی هەرێمی کوردستان کرد. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: هەرێمی کوردستان، تەنیا بە یەکگرتوویی دەپارێزرێت. وەک هەموو لایەک ئاگادارن دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێستادا لەژێر مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەردەمی خۆیدایە. بێگومان بەشێک لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بەرهەمی کێشە و بەربەرەکانیی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەم بەشەی کوردستانە؛ هەروەها ڕێکنەکەوتنیان لە پێکهێنانی پارلەمان و حکوومەتی هاوبەش، ئەویش دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دوایین هەڵبژاردنەکاندا. بۆیە وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم دەستکەوتە نەتەوەییە، بەپەرۆشەوە، نیگەرانی ئەم دۆخەین. داوام ئەوەیە هەتا کات لەدەست نەچووە بەرپرسیارانە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی یەگکرتوو و یەکڕیزیی نیشتمانی پەلە بکەن و بە هاودەنگی و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنی یاساییدا، ڕووبەڕووی ئەم بارودۆخە مەترسیدارە ببنەوە. با ئەو ڕاستییەشمان لەبیر نەچێت کە ئەم کیانە سیاسییە بەرهەمی خوێنی دەیان و سەدان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانی کورد و قوربانییانی ئەنفال و کیمیابارانە و لە ئاکامدا موڵکی نەتەوەی کوردی خێرلەخۆنەدیوە بە هەموو بەشەکانیەوە؛ گومانیش لەوەدا نییە کە داگیرکەرانی کوردستان لە کاتی لاوازیدا پیلانی نگریسی خۆیان دەبەنە سەر. مێژوو ئەو لایەنانە نابەخشێت کە ئەم دەستکەوتە نەتەوەییە بکەنە دەسمایە و بارمتەی ڕقەبەرایەتییەک کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی تێدا ببێتە قوربانی. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مستەفا هیجری ٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٦ی زایینی ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ی هەتاوی
4
32
5
215
8,065
مستەفا هیجری: بنبڕکردنی توندوتیژی، مەرجی سەرەکیی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سەربەخۆیە کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پەیامێکی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: توندوتیژی دژی ژنان تەنیا دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکوو برینێکی قووڵی سیاسی و مێژوویی و هێمای ستەمێکی چەند قات بەرانبەر بە نیوەی کۆمەڵگەیە. ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی ٢٥ی نۆڤامبر و قوربانییانی توندوتیژی دەکەینەوە کە بەداخەوە لە کوردستاندا بینەری هەڵکشانی ئامارەکانی ژنکوژی و پێشێلکردنی مافەکانی ژنانین. ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە و پێمان دەڵێت کە هێشتا عەقڵییەتی پیاوسالاری و نەبوونی سزای یاسایی شیاو، ڕێگری لە پاراستنی شکۆ و ژیانی ژنان دەکەن. نابێت لەبیرمان بچێت کە ئەو ژنانەی ئەمڕۆ لەژێر ناوی «شەرەف و نامووس»دا دەکرێنە قوربانی، هەمان ئەو ژنانەن کە لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان و بەتایبەت لە شۆڕشی «ژینا»دا، هێزێکی سیاسیی کاریگەر و پێشەنگی گۆڕانکاری و ڕزگاریی نیشتمانی بوون. بۆیە پاراستنی گیان و کەرامەتی ژنان وەک پاراستنی مافی نیوەی کۆمەڵ، ئەرکی ئەخلاقی و سیاسیی هەمووانە. ٢٥ی نۆڤامبر و هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، دەبێت ببێتە وێستگەیەک بۆ نەهێشتنی هەر جۆرە پاساوێک بۆ تاوانەکانی ژنکوژی لەژێر ناوی شەرەف و هەوڵدان بۆ بەشداریی کارای ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان. بنبڕکردنی توندوتیژی، مەرجی سەرەکیی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سەربەخۆیە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سکرتێری گشتی مستەفا هیجری ٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٦
1
10
2
68
1,265
ڕۆستەم جەهانگیری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات: حیزبی دێموکرات لەسەر ئەم باوەڕەیە کە تەنیا گەلەکەمان بە یەکێتی و یەکڕیزیی خۆی دەتوانێت لە بەرامبەر پیلانەکانی ڕێژیمدا خۆی بپارێزێت، لەبەر ئەوە من داوا لە گەلەکەمان لە ورمێ دەکەم کە نەکەونە دووبەرەکی و ناتەباییەوە و بە یەکێتیی خۆیان هەموو پیلانەکانی ڕێژیم و نەیاران پووچەڵ بکەنەوە.
2
4
22
274
کەمپەکانی ئازادی و جێژنیکانی حیزبی دێموکرات بە دڕۆن کرانەوە ئامانج کەمێک پێش ئێستا کەمپەکانی ئازادی و جێژنیکانی حیزبی دێموکرات بە دوو دڕۆن لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرانە ئامانج. بەپێی زانیارییەکان، لەم هێرشە نوێیەدا کۆماری ئیسلامی هەر کام لە کەمپەکانی ئازادی و جێژنێکانی بە دڕۆنێک کردووەتە ئامانج و بە خۆشحاڵییەوە هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە. کەمپەکانی ئازادی لە نزیک شاری کۆیە و جێژنیکان لە نزیک شاری هەولێر، شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون. لە دەسپێکی شەڕی ئەم دواییانەی ئەمریکا_ئیسرائیل و ئێرانەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١٦٩ مووشەک و دڕۆن، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامانج گیراون.
2
6
1
27
728
هونەرمەندێکی سەردەشتی دەسبەسەر کرا و سزای بەندکران بەسەر لاوێکی بانەییداسەپێندرا   لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شۆڕش ئەبووبەکری هونەرمەندی سەردەشتی بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و دەزگای دادوەریی ڕێژیم، سزای دوو ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی بە سەر هێمن خورشیدی لاوی بانەییدا سەپاند. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەز، شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی سەردەشت کە بە «شۆڕەسوار» ناسراوە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. پێشتریش لە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شۆڕش ئەبووبەکری دوای بانگکران و ئامادەبوونی لە دادسەرای شاری سەردەشت بە فەرمانی داواکاری گشتیی دەسبەسەر و دوای چەند ڕۆژێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هونەرمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، لە ماوەی حەفتەکانی ڕابردوودا، «هێمن خورشیدی»، خەڵکی بانە کە لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٤دا بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی بانەوە بە تۆمەتەکانی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئەمنییەتی ڕێژیم» و «پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم»، بەگشتی سزای ٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرا.
1
1
9
227
ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی بانکیی ڕێژیمدا سەپاند و ١٤.٧ میلیارد دۆلار چالاکیی دارایی ئاشکرا کرد   وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیریی ئابووریدا، سزای نوێی بەسەر هەشت کەسی ئێرانی و ٢٢ شیرکەت و دامەزراوەی پەیوەست بە تۆڕی بانکیی سێبەری کۆماری ئیسلامیدا سەپاند. بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی سامانە بیانییەکانی ئەو وەزارەتە، سزادراوەکان بریتین لە چوار شیرکەت لە ئێران، ١٦ شیرکەت لە ئێمارات، شیرکەتێکلە تورکیە و شیرکەتێکیش لە هۆنگ کۆنگ. هاوکات، تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی ئەمریکا (فین‌سێن) ڕایگەیاند کە نزیکەی ١٤.٧ میلیارد دۆلار چالاکیی داراییی گوماناویی پەیوەست بەم تۆڕە نهێنییەی ئێرانی لە وڵاتانی وەک ئێمارات، هۆنگ کۆنگ و سەنگاپوور ئاشکرا کردووە، کە لە بوارەکانی نەوت، کەشتیوانی و دابینکردنی تێکنۆلۆژیدا کار دەکەن. سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا، ڕایگەیاند: «ئابووریی ئێران خەریکە نوقم دەبێت و سەرکردەکانی تووشی ترس و شڵەژان بوون. سیستەمی بانکیی سێبەر دوایین شادەماری دارایی ڕێژیمێکی مایەپووچە». ناوبراو جەختی کردەوە کە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم تۆڕانە و وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی بەرنامە سەربازی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی تاران بەردەوام دەبن.
1
1
10
203
ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا،یەدوڵڵا مەتاعی،وەرزشوان و ڕاهێنەری بەپێشینەی کاراتە و خەڵکی دێولان لە کاتێکدا کە بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتیی ناوبراو بۆ دووەمین جار درێژ کراوەتەوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە بەگشتی سزای ٣٩مانگ و٢ڕۆژ زیاتر لە٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
1
3
13
242
بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی و گرانییەوە، شۆفێرانی بارهەڵگر لە چەندین شاری ئێران دەستیان دایە مانگرتن 
سیاسەتە شەڕەنگیزەکانی کۆماری ئیسلامی، گەندەڵیی سیستماتیک و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم، دۆخی ئابووریی وڵاتی بەرەو داڕمانی تەواو بردووە
1
2
6
167
لە شاری مورموری دوای دەسبەسەركرانی "حەیدەر مەلایی" تێکهەڵچوونی چەکداری ڕووی داوە پێکدادانی چەکداری لە نێوان ژمارەیەک لە لاوانی مورموری سەر بە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە.
1
2
13
214
سێنتکام: ١٣٠ ڕۆژە ڕێگری لە هەناردەکردنی چەندین میلیارد دۆلارنەوتی سپا دەکەین   فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام)، ڕۆژی شەممە ٣٠یخەزەڵوەر، ڕایگەیاند کە گەمارۆی دەریایی سەر کۆماری ئیسلامی لەلایەنئەمریکاوە پێی ناوەتە ١٣٠ــەمین ڕۆژی بەردەوامیی خۆی و هێزەکانی ئەمریکابەردەوام ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بە بەهای چەندین میلیارد دۆلارلەلایەن سپای پاسدارانەوە دەکەن. سێنتکام بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ١٣٠ــەمین ڕۆژی بەردەوامیی گەمارۆدانی ئێرانە لەلایەن ئەمریکاوە. هێزە سەربازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە وردبینیی تەواو و ئیرادەیەکیپتەو ئەم گەمارۆیە جێبەجێ دەکەن و ڕێگری لە هەناردەکردنی چەندین میلیارددۆلار نەوتی خاو لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە دەکەن." گەمارۆی دەریایی سەر کۆماری ئیسلامی بەشێکە لە هەنگاوە سەربازی وئابوورییەکانی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بۆ سنووردارکردنی داهاتە نەوتییەکانیڕێژیمی ئێران و پەکخستنی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ چالاکییەکانیسپای پاسداران. بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوبەشی زانیارییە دەریاییەکان کە لە ٢٧یخەزەڵوەردا بڵاو کراوەتەوە، قۆناغی ئێستای گەمارۆی دەریایی بەندەر وکەناراوەکانی ئێران لە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ــەوە دەستی پێکردووە وهۆشداریش دراوەتە کەشتییە بازرگانییەکان کە لە کاتی تێپەڕبوون بە ئاوەکانیدەوروبەری ئێراندا ئاگادار بن. ئەم لێدوانە نوێیەی سێنتکام لەکاتێکدایە کە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەر، چوار کەسی ئێرانیی بە تۆمەتی بەشداریکردن لەتۆڕەکانی گواستنەوەی داهاتی فرۆشتنی نایاسایی نەوت و دەورلێدانەوەیگەمارۆکان خستە لیستی سزاکانەوە.
1
2
10
219
#ڕۆژهەڵات 🔹 لاوانی ڕۆژهەڵات بە سروودێک ساڵیادی حەماسەی جوانڕۆیان بەرز ڕاگرت
1
7
25
229
گۆڕخانەی بەردینی فەقرەقا
1
2
9
187
بەستەری بەرنامەی دادڤان لە یوتیوب: youtu.be/KVTfGpOSwtM
1
4
19
208
ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی سنەیی و ئیلامی و بێبەشکرانیان لە سەرەتاییترین مافەکانیان   حەسەن فەرەجی هاووڵاتیی ئیلامی دوای ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ئاروین نیک‌پەی، بەندکراوی سیاسیی کورد و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» و خەڵکی مەریوان کە ماوەی سزای سێ ساڵ بەندکردنەکەی تێدەپەڕێت، هێشتا چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی هەنگاو، ئاروین نیک‌پەی، بەندکراوی سیاسیو لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»ی خەڵکی مەریوان کە ماوەی سێ ساڵە دەسبەسەرە، بەهۆی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە مافی ئازادبوونی مەرجدار، لە مۆڵەتی چوونەدەرەوە و گەڕانەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان بێبەش کراوە و بە شێوەی سزادان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «حەسەن فەرەجی»، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی ئیلام، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە. ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پێوەندیی تلفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
1
2
6
179
فەرماندەیەکی باڵای بریتانیا: ئۆپەراسیۆنی سایبێریی هێرشبەرانەمان دژی ڕێژیمی ئێران دەست پێکردووە   کاناڵی "سکای‌نیوز" ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەر، لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا لە زاری "ڕاب ماگۆوان"، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سایبێری و تایبەتەکانی ئەرتەشی بریتانیاوە بڵاوی کردەوە کە ئەو وڵاتە خەریکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سایبێریی هێرشبەرانە دژی ڕێژیمی ئێران، ڕووسیە، چین و کۆرەی باکوورە. ماگۆوان لە وتووێژ لەگەڵ سکای‌نیوزدا، هەڕەشە سایبێرییەکانی دژی بریتانیای بە بەرچاو وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئەم چوار وڵاتە لە بواری سایبێریدا چالاکی دژی بریتانیا ئەنجام دەدەن. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم وڵاتانە دەبێت بزانن ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سایبێری دژی بریتانیا تێچووی بۆیان دەبێت و هێزی نیشتمانیی سایبێریی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە هەڕەشانە چالاکی دەکات. ئەم فەرماندە باڵایەی ئەرتەشی بریتانیا لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی شەڕی سایبێریی بریتانیا لەگەڵ ئەم وڵاتانە وتی: "ناڵێم کە لە دۆخی شەڕداین، بەڵام لە دۆخی ئاشتیشدا نین. ئێمە لە ناوچەی خۆڵەمێشیدا و لە خوار ئاستی پێکدادانی ڕاستەوخۆداین." ماگۆوان هەروەها ڕایگەیاند کە هێزی نیشتمانیی سایبێریی بریتانیا توانای دزەکردنە نێو تۆڕە کامپیوتەرییەکانی دوژمنان، ناسینەوەی پێکهاتەکانیان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لە نێوخۆی ئەو تۆڕانەدا هەیە.
1
2
9
202