Mani Avrin (@AvrinMani) header
Mani Avrin (@AvrinMani) profile picture

تیژنووس، ترشنووس و تاڵنووسم، بۆ فێنکایی دڵی کەس نانووسم، فێرم خوێ بپژێنمە سەر برینەکانتان تاکو بێتەوە یادتان گشت گیانتان برینە و سڕوسرکن و پێویستتان بە تیمارە!

Oslo, Norway
Joined May 2020
Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)Photo by Mani Avrin (@AvrinMani)
کورد‌ له‌ شه‌ڕدایە؛ تێزەکانی هەبوونی شەڕ لە کوردستان مانی ڕەحیمی هەر چەند کورد وەک نەتەوەیەکی بێدەوڵەت ئامرازەکانی شەڕی وەک بکەرێکی دەوڵەتی لەبەردەستدا نین، بەڵام بەهۆی هەڵسوکەوتی داگیرکەران، لەگەڵ پرسی کوردستان، بە ڕوونی ڕەهەندە ئاشکراکانی شەڕ لە دژی کوردستان بەدی دەکرێن. لەم بابەتە شرۆڤەکارییەدا ئەو تێزانە دەخەینەڕوو و گەنگەشە دەکەین کە ئاماژەکانی هەبوونی شەڕی کوردستان و داگیرکەران نیشان دەدەن و دەسەلمێنن: یەکەم، پێشێلکاریی یەکپارچەیی کوردستان: داگیركه‌ران له‌ مێژووی كۆن و نوێدا ‌لە ڕێگەی كێشانی هێزی له‌شكریی (Invasion) و جه‌نگێكی به‌رفراوان خاكی كوردستانیان گرتووه‌ (Conquest) و ئه‌و وڵاته‌یان خستۆته‌ سه‌ر وڵاتی خۆیان (Annexation). ئه‌و هێزی له‌شكه‌رییه‌ی ئه‌وان هێشتا له‌سه‌ر خاكی كوردستان به‌وپه‌ڕی هێز و توانایانه‌وه‌ وه‌ك داگیركه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ و بێوچان له‌دژی هه‌ر چه‌شنه‌ جوڵه‌یه‌كی كوردستانیی به‌كاری ده‌هێنن. هه‌بوونی هێزی له‌شكه‌ری داگیركه‌ر و پێشگیری كردن له‌ دامه‌زرانی سوپای نیشتمانی كوردستان (Kurdistan National Army) بۆ به‌رگری له‌ یه‌كپارچه‌یی كوردستان (territorial integrity) هێمای بەکردار داگیركاریی كوردستانن. دووەم، زەوتکردنی هەبوونی دەزگای دەوڵەت:‌ بە پاڵپشتی ئه‌و هێزه‌ له‌شكه‌رییه‌ی كه‌ لەسەر‌ خاكی كوردستان جێگیریان كردووه‌، داموده‌زگا (apparatus) و دامه‌زراوه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر كوردستان دا سه‌پاندووه‌ و ده‌یپارێزن. هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ش پێشگیریی ده‌كه‌ن له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌سه‌ر نیشتمانی خۆی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای خۆی بنیاد نەنێت. لەهەمانکاتدا، دامودەزگاکانی داگیركه‌ران وەکوو بوونێکی بیانی دوای ئەوە خۆیان سەپاند هێز و سەرمایەیەکی زۆریان بۆ گۆڕینی فۆرم و شێوە و نۆرمەکانی کۆمەڵگای کوردستان تەرخان کرد. سێیەم، پێشێلکاری ئاسایشی نەتەوەیی: به‌ پاڵپشتی ئه‌و هێزه‌ له‌شكه‌رییه‌، ده‌زگای سه‌ركوت، تۆقاندن و كۆنترۆڵیان بە سەر خه‌ڵكی كوردستانەوە دامه‌زراندووه‌ و به‌ هه‌موو ئامرازه‌كانی شه‌ڕی نه‌رم و سایكۆلۆجی ئه‌ندازیاری جه‌ماوه‌ری (mass formation) ده‌كه‌ن و پێش به‌ هێزمه‌ندسازی مرۆڤی كوردستانی ده‌گرن تاوەكوو توانای به‌گژداچوونه‌وه‌ و به‌شەڕهاتنه‌وه‌ی لێ زه‌وت بكه‌ن. دامودەزگای هه‌واڵگری و سه‌ركوتی داگیركه‌ران پێشگیری ده‌كه‌ن له‌ ئەوەی کە كوردستان داموده‌زگای پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌ نیشتمانی خۆی بنیاد بنێت. چوارەم، پێشیلکاری شارۆمەندییەتی کوردستانی: داگیركه‌ران به‌ پشتبه‌ستن به‌ توانا و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیان له‌ كوردستان یاسا و یاسامه‌ندی خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان زاڵ كردووه‌. به‌پێی ئه‌و یاسامه‌ندییه‌ هاووڵاتیبوونی (citizenship) ساخته‌ی “ئێرانی، ئێراقی، توركی و سووری”ان به‌سه‌ر مرۆڤی كوردستانییدا سه‌پاندووه‌ و شارۆمه‌ندییه‌تی (citizenry) كوردستانیان لێ زه‌وت كردووه‌. داگیركه‌ران هه‌لی گه‌شه‌ و گۆڕینی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سڕاگه‌یشتن به‌ ئامرازه‌كانیان ته‌نیا له‌ ڕێگا‌ی هاووڵاتیبوونی ساخته‌ و درۆیینه‌ی داسه‌پاو ده‌ڕه‌خسێنن و هاووڵاتیبوونی داگیركه‌ران بۆ مرۆڤی كوردستانی به‌واتای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی داگیركاری و سڕینه‌وه‌ی تواناكانی و له‌ قاڵبدانی تاکی کورد لە دۆخی نائاسایی و نائازادیدا. پێنجەم، پێشێلکاری یاسامه‌ندیی کوردستانی: داگیرکەران به‌ پاڵپشتی هێزی ئەمنی و له‌شكه‌ریی لەڕێگەی داسه‌پاندنی یاسا و یاسامه‌ندیی خۆیان كه‌ له‌ دژایه‌تی قووڵی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و نه‌ریتییه‌كانی کۆمەڵگەی كوردستان دایه‌ پێگه‌ی مرۆیی لە ژنان و ڕەگەز و جێنده‌ره‌كانی كوردستان ده‌ستێننه‌وه‌ و به‌ها كوردستانییه‌كان بە تایبەتی له‌ ژنان زه‌وت ده‌كه‌ن. هه‌ر به‌ پشت به‌ستن به‌و هێزه‌ش، ڕۆڵ و ناسنامه‌ی ڕەسەنی خەڵکی کوردستان پێشێل ده‌كه‌ن و به‌پێی یاسا و كلتور و سیاسه‌تی خوازراوی خۆیان ناسنامەگەلێکیان بۆ دادەڕێژن کە لە دژایەتی لەگەڵ بەرژەوەندی نەتەوەیی و تەنانەت بەرژەوەندی خۆیاندایە. بەم شێوە لە جەوهەری هێز دووریان دەخەنەوە و دەیانبەنە قەوارەی مافخوازی و عەداڵەتخوازی تاوەکوو لە دامەزراندن و داڕشته‌نه‌وه‌ی سیستەمی سیاسی و یاسایی و مافەکان و ئەرکەکانی کۆمەڵگە بەشداری نەکەن و پەراوێز بکەون. شەشەم، زەوتکردنی هەبوونی دەزگای دادپەروەری: ده‌زگای داژه‌، سزا، بێداد و تاوانی داگیركه‌ران به‌ پشتبه‌ستن به‌ هه‌بوونی هێز و توانای سەربازیی و ئەمنیی و له‌شكه‌ریی خۆیان له‌ كوردستان دامه‌زراندون، له‌ ژێر یاسایه‌كی بێگانه‌ و داگیركه‌رانه‌ له‌ كوردستان مرۆڤی كوردستانی به‌ هه‌ر بیانوویه‌ك بێت سزا ده‌ده‌ن و ناسنامه‌ی كوردستانی له‌ مرۆڤی كورد ده‌ستێننه‌وه‌ و نۆرمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگەی كوردستان دا ده‌سه‌پێنن و به‌ناوی یاسا و دادگای ناكوردستانی جینۆسایدی‌ كوردستانییان ده‌كه‌ن. ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بوونی ئه‌و هێزه‌ پێش به‌ هه‌بوونی ده‌زگای دادگه‌ریی له‌سه‌ر بنه‌مای پەیماننامە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤ له‌ كوردستان ده‌گرن. حەفتەم، زەوتکردنی هەبوونی دەزگای خوێندن و پەروەردە: داموده‌زگای خوێندن و فێركاری داگیركه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی توانای درێژه‌ به‌ مێشكشۆری (manipulation) منداڵان و خوێندكارانی كوردستانیان هه‌بێت و هه‌روه‌ها بكه‌ری (agency) له‌ مرۆڤی كوردستانی زه‌وت بكه‌ن و ئایدیۆلۆجیای ئێرانی، توركی یان عه‌ره‌بی بچێننه‌ نێو زه‌ینیان و كه‌سایه‌تییان ئه‌ندازیاری بكه‌نه‌وه‌، پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ پاڵ به‌ هێزی له‌شكری داگیركه‌ریان بده‌ن و به‌م هێزه‌ پێشگیری له‌ دامه‌زراندنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و خوێندنی كوردستانیی بكه‌ن و توانای ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی خۆیان له‌ كوردستان به‌رز ڕابگرن‌. هەشتەم، زەوتکردنی هەبوونی دەزگای میدیا و ڕاگەیاندن: داگیركه‌ران به‌ پاڵوه‌دان به‌ هێز و توانا ڕەق و نەرمەکانیان لە لەشکر و سەربازەوە بگرە تا داموده‌زگا میدیایی و پڕوپاگەندەکانیان خۆیان له‌ كوردستان دامه‌زراندووه‌ و به‌رهه‌می میدیایی و میكانیزمی پڕوپاگەندەی  خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆجیای خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌م ده‌زگایانه‌ حیکایەت و گێڕانه‌وه‌کانی نەتەوەیی خۆیان لە زەینی کورد دا په‌ره‌ پێده‌ده‌ن و ڕه‌وتی گواستنه‌وه‌ی زانیاری كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن تاوەكوو كۆمه‌ڵگەی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هەژموونی داگیركه‌رانه‌ی خۆیان ئاراسته‌ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش خەڵکی کوردستان دەخاتە ژێر دۆخێکی ناهەڵبژارده‌. واتە کۆمەڵگەی کوردستان زانیاری و تێگەیشتنیان لە ڕەوتی گۆڕینی دۆخی داگیرکاری، هەروەها لە بواری بەرەنگاریی لەدژی دامودەزگاکانی ئیداری داگیرکەر لە وێنەچەقبەستووەکان (stereotype) بەدیلگیراویی و بێدەستەڵاتییەوەیە. نۆیەم، پێشێلکاری سەروەریی ئابووری: داگیركه‌ران به‌ پشتیوانی هێزی له‌شكه‌ریی و دامه‌زراوه‌كانیان له‌ كوردستان بنخان و سه‌رخانی ئابووری كوردستان دەهێننه‌ ژێر ڕكێفی خۆیان و ئابووری پشتبەستوو بە داگیرکەران  بنیاد ده‌نێن و تۆڕی بازرگانی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و پێش به‌ گه‌شه‌ی ئابووری  ده‌گرن. سامانه‌ سروشتییه‌كان  له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی كۆڵۆنیاڵدا تاڵان دەکەن و سیاسه‌تی له‌گه‌شه‌خستن (de-development) پێش ده‌خه‌ن و سه‌روه‌ریی ئابووری كوردستان هه‌ره‌س پێدێنن. دەیەم، زەوتکردنی هەبوونی دەزگای کلتوریی: سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی كلتوری و له‌ناوبردنی میراتی كلتوری (cultural heritage) و شوێنه‌واره‌ كه‌وناره‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ پشت بە هه‌بوونی هێزی دڵڕەق و یەکڕەنگیی سەربازیی و ئەمنیی داگیركه‌ران ده‌به‌ستێت و پێشگیری له‌ سازبوونی دامه‌زراوه‌ و ده‌زگاگه‌لی كوردستانی په‌یوه‌ندیدار به‌ گه‌شه‌ی كلتوری و ده‌زگای پاراستنی میرات و شوێنه‌واره‌كان ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كاڵبوونه‌وه‌ی بنخانه‌ كلتورییه‌كان و فه‌وتاندن و تاڵانكردنی مه‌به‌ستداری شوێنه‌واره‌كان و لاوازبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و پێكبه‌سته‌یی نیشتیمانیی. یازدەم، زەوتکردنی ئازادی سیاسی: داگیرکەران به‌ پشتیوانی هێز و تواناکانیان ، به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ دامه‌زراوه‌كان و ده‌زگاكانیان ئازادی سیاسی  و سه‌ربه‌ستی مه‌ده‌نی (civil liberty) بنبڕ یان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و پێشگیری له‌ بنیاتنانی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌گه‌لێكی كوردستانیی دەکەن، كه‌ ئازادی سیاسی و ئامرازه‌كانی سیاسه‌تكردن وه‌ك ده‌وڵه‌ت و حیزبی سیاسی كوردستانی و ڕێكخراوه‌گه‌لی مه‌ده‌نی  وه‌ك سامانی كۆمه‌ڵایه‌تی (social capital)  بەرەوپێش دەبن. داگیركه‌ران به‌و خۆسه‌پێنییه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌وڵێكی نەتەوەیی بۆ سیاسه‌تی كوردستانیی، به‌ سه‌ركوت، ڕه‌شبگیری و كۆمه‌ڵكوژیی سیاسی  وه‌ڵام ده‌دەنەوه‌. دوازدە، پێشێلکاری سەربەستیی ئاوەزیی: له‌ كوردستانی داگیركراودا داگیرکەر به‌ پاڵپشتی دامەزراوە دەوڵەتییەکان و بە کەڵکوەرگرتن لە شه‌ڕی سایكۆلۆجی، نه‌یارناسیی مێژوویی كورد كرمۆڵ ده‌كەن و به‌سازكردنی به‌ستێن و كه‌ره‌سه‌گه‌لی بیره‌وه‌ری هاوبه‌ش، چێژی هاوبه‌ش و سۆزی هاوبه‌ش بۆ نەتەوە و دەوڵەتی داگیرکەر ڕادەکێشێت. بەمەش، كۆمه‌ڵگەی كوردستان له‌ ئاستی به‌رفراواندا تووشی نه‌یارشه‌یدایی ده‌كات. له‌ ئاكامدا مرۆڤی كوردستانی به‌ لێونبوونی زیاتری خود (self) له‌ ئاوه‌ز و زه‌ینی كوردی دا، دڵخوازانه‌ ئامێز بۆ خۆكۆیله‌كه‌ری (voluntary servitude)  و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا گوتار و سیاسه‌ت و ستراتێجییه‌كانی خۆی له‌ڕووی خۆییسازی داگیركه‌ر و ئه‌ویدیسازی نێوخۆیی هه‌ڵده‌چنێت. پاڵاوته‌ی ئه‌م دوازده‌ تێزه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ كه‌ داگیركه‌ران به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ شه‌ڕ وه‌ك مێتۆد و هێز و لەشکر وه‌ك ئامراز دوو جەوهەری سه‌ره‌كی له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد زه‌وت ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ك دیارخەر (index)  نەگۆڕ و سەوداهەڵنەگرن و بریتین له‌ وڵات و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی (national sovereignty)  كه‌ لە بەرئەنجامدا، یەکەم، کوردستان وەک خاکی نەتەوەی کورد و وڵاتی كوردستان وەک نیشتیمانی کوردستانیان و خاکێکی یەکپارچەیە کە داگیرکەران دابەش و داگیریان کردووە. دووەم، سەروەریی نەتەوەیی بەسەر وڵاتی کوردستان دا زەوت دەکەن کە تەنیا مافی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە. زەوتکردنی ئەو دوو جەوهەرە ڕێگا دەکاتەوە کە هەموو تایبەتمەندییەکانی دیکەی بوونایەتیی نەتەوەیی و دەوڵەتداری لە کورد و کوردستان بستێندرێتەوە و نەهێڵێن ژیانی کوردستانیان ژیانێکی سەربەست بێت بە پشتبەستن بە وڵاتێکی سەربەخۆ و ئازاد و سەروەریی نەتەوەیی و نیشتیمانیی کە خۆی بەڕێوەبەرایەتی وڵاتی خۆی بەدەستەوە بگرێت و ژیانی سەربەخۆ بخوڵقێنێت. به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئه‌نجامی ئه‌و تێزانه، ئەوە‌ پشتڕاست ده‌بێته‌وه‌ كه‌ داگیركاریی له‌ كوردستان شه‌ڕێكه‌ له‌ ده‌سپێكه‌وه‌ هه‌تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌، بەڵام پەرچەکرداری کوردستانیان ڕوو بە داگیرکەران لە دوای “سمکۆی شکاک”ـەوە، لە فۆڕمی شەڕ یان جەنگ به‌ هه‌ردووك واتای كلاسیك و مۆدێرنه‌كه‌ی نەبووە، بەڵکو کورد لە پێناو زیندوومانەوە تەنیا بەرخۆدان له‌ مێتۆد و له‌ هێزی میلیشیایی وه‌ك ئامراز كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌. له‌ مێتۆدی به‌رخۆداندا هێز نه‌ك ئامرازی سه‌ركه‌وتن به‌ڵكو فشاره‌. به‌م هۆیه‌ گه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌ و ئامرازگه‌لی هێز وه‌ك ستراتجییه‌كی نه‌گۆڕ و سه‌وداهه‌ڵنگر له‌ مێتۆدی به‌رخۆداندا به‌دی ناكرێت. چوونە ناو فۆڕمی شەڕەوە، پێویستی بە ئامرازی شەڕ هەیە، کە ئامرازگەلێکی پەیوەندیدارن بە فۆڕمی خۆڕێکخستنی کوردستانیان له‌ فۆرمی دامه‌زراوه‌یی هێزته‌وه‌ردا. لە پاش “کۆماری کوردستان”ـەوە کورد هەموو جووڵە و جمشته‌کانی خۆی لە فۆڕمی حیزبی شۆڕشگێڕی-چەکداری بە سروش وەرگرتن لە چەپی شۆڕشگێڕی جیهانی سەر بە سۆڤییەت و چین بەرپا کردووە و لە فۆرمگەلێک کە نەتەوەسازانە و نیشتیمانسازانە هێزته‌وه‌رنخۆیان دوور کردۆتەوە کە بووە بە هۆی سەرهەڵدانی حیزبی چەکداری کە هەتا ئێستاش درێژەی هەیە. فۆڕمی ڕاستەقینەی ڕزگاریبەخش بۆ وڵاتی داگیرکراو، کوردستان بە ڕوونی، سوپای ڕزگاریی و دەوڵەتی کاتییە‌ کە سەرجەم هێزەکانی کوردستان لەخۆیدا کۆ بکاتەوە، هەروەها دەوڵەتی کاتیی وەک تاکە ئامرازی سیاسەتکردن لە کوردستان ڕوو بە نێوخۆ و دەرەوە لە پێناو بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان سیاسەت بکات. وەک چۆن دەوڵەت ئامرازی ڕاستەقینەی پراکتیزەکردنی سیاسەت و نواندنی کردەی سیاسییه‌، حیزبی سیاسی ئامرازی هەبوونی ئایدیا و پڕۆژەی سیاسییە له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا کە تەنیا بە چوونە نێو قه‌واره‌ی دەوڵەتەوە له‌ فۆرمی دەسەڵات یان ئۆپۆزیسیۆن دا دەتوانێت ئایدیا سیاسییەکانی خۆی بە شێوازی دیژۆر پراکتیزە یان پێش بخات و بەرز ڕابگرێت و لەو سیاسەتکردنە دیفاکتۆیە ده‌رباز بێت كه‌ حیزبی شۆڕشگێڕی له‌ خۆی پێشانی ده‌دات. له‌م ڕووه‌ ڕووخساری ڕاستەقینەی داگیرکاری و ناهێزمەندسازیی کوردستانیان وەک نەتەوە له‌م دوازده‌ تێزه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دەکرێت به‌رچاوڕوونی بۆ تێگه‌یشتن له‌ چوارچێوه‌به‌ندی نەخشەڕێگایه‌ك بن كه‌ ئاراسته‌یه‌ك بۆ کەرەسەسازی له‌ پێناو سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لە کوردستان ڕوون بكاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبه‌ت مه‌رجمه‌نده‌ به‌وه‌ کە قەیرانی گوتاریی لە کوردستان یه‌كلا بێته‌وه‌. هەبوونی گوتاری نانەتەوەیی و نانیشتیمانیی یان زۆر جار دژه‌نه‌ته‌وه‌یی و دژەنیشتیمانیی كه‌ سه‌رله‌به‌ری سیاسەتی دیفاکتۆی خۆیان له‌ كوردستان لە چوارچێوەی پارادایمی مافخوازی و دابینكردنی پڕۆژەی سیاسی بۆ وڵاتی داگیرکەران ده‌دۆزنه‌وه‌ و له‌ فۆرمی دیموكراتیزه‌كردنی ده‌وڵه‌ت یان دۆزینەوەی بژاردەی بۆ دەزگای دەوڵەت و سیسته‌می سیاسی ئه‌وان خۆی ده‌نوێنێت. له‌ ئه‌نجامدا داگیرکەران ئاگۆرای سیاسی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی پڕۆژەی سیاسی خۆیان بەکاردێنن، کە سیاسەتێکی بیانییە، په‌ردێژ لە کەرەسەسازی بۆ سیاسەتی نەتەوەسازی و نیشتیمانسازی کوردستانیی زه‌وت دەکەن. لەسەر بنەمای ئەم تێزانە، کەسایەتی و لایەنگه‌لێک کە پڕۆژەی سیاسییان بۆ سەروەریی نەتەوەیی وڵاتی کوردستان نەگرێتەوە، لۆجیک نییە کە لە سیاسەتی نەتەوەیی و ئاگۆرای سیاسی کوردستان پشکیان هەبێت. ئەوان بەبێ ئەوەی له‌خۆیاندا وەرچەرخانی گوتاری بەرەو گوتاری نەتەوەیی کوردستانی ساز بکەن و سیاسەتەکانی خۆیان لەسەر بنەمای هەردووک دیارخەری وڵات و دەوڵەتی سەربەخۆ وەک تاقە دەزگای دەوڵەتی خاوەن سەروەریی نەتەوەیی لە کوردستان دابڕێژنەوە، ناتوانن بەشێک لە سیاسەتی کوردستانیی بن. مەرجی سیاسەتکردن لە کوردستان بە شێوازێکی ڕژد و سەوداهەڵنەگر دەبێت هەبوونی گوتاری سەربەخۆیی لە بنخانی سیاسی هەموو لایەنێک بێت. سیاسەت کردن لە کوردستان کاتێک ڕەوایە کە لایەنە سیاسییەکان بەڵێندار بن بە یەکپارچەیی سەرزەوینی، سەروەریی نیشتیمانیی، ئاسایشی نیشتیمانیی و بەرژەوەندیی نیشتیمانیی و بەختیاری کۆمەڵگای کوردستان. لە ئەنجامدا وا شیمانە دەکرێت کە ئەم تێزانە ڕوونکەرەوەن بۆ پێناسەکردنی دۆخی نابەرهەمهێنەری پارادایمی بەرخۆدان وەک میکانیزمی زیندوومانەوە کە پێویستی بە ئاڵوگۆڕێکی سەرتاپایی و بێکەموکوڕییە لەو پارادایمەی ئێستا لە ئارادایە. هاوکات ئەم تێزانە دەتوانن بەستێن بن بۆ قۆستنەوەی هەل و پەردێژی چارەدۆزانەی تێپەڕێنن بۆ پارادایمسازی بۆ ناو دۆخی شەڕی نیشتیمانیی و زەینی بنیاتنەرانە و دەربازبوون لە چەقبەستەیی ئێستا و ڕزگاربوون لە چارەنووسی توانەوە و لەناوچوون. sekokurd.org/?p=5217
5
5
5
78
17,021
Yıl 2019,Yer ABD Senatosu! İlham Ahmed'e Soruyor: Kürt Devleti Talep Ediyormusunuz? İlham Ahmed Cevap Veriyor: Hayır,Hiçbir Zaman Bir Devlet Fikrimiz Olmadı. Biz Suriye'nin Bütünlüğü Çerçevesinde Yaşamak İstiyoruz. Öcalan: "ABD Kürdistan'ı Altın Tepside Sundu,Ben Reddettim"Diyor.
7
27
93
2,312
نامۆ: چەپ هەمان ئیخوانەکان بەس خوای نەماوە!
3
27
908
ئەمەی ژێرەوە کە دەیبینم هەڕەشەی کوشتنم لێ دەکات بۆیە وەها وەڵامی دەدەمەوە: کەسی وەک تۆ تەنیا دەبێ پێ بوترێت #قەحبەجاشی_باخچەلی. قەحبە نەک بەواتەی لەشفرۆشی جنسی، بەڵکو بەواتای #قەحبەی_سیاسی. #قەحبەجاشی_باخچەلی ئەوانەن کە لەگەڵ سەرۆکە قەحبەکەی خۆیان فرۆشت بە باخچەلی و داگیرکەری تورکیا و لەگەڵ ئەویش بوون بە #جاش. ئێوە بە کۆمەڵ خۆتان دەفرۆشن. سەرۆکەکتان ببێ بە جاش دەبن بە جاش، ببێ بە حەشدی وەحشی دەبن بە حەشدی وەحشی، ببێ بە داعش، ئێوەش دەبن بە داعش، ببێ بە پاسداڕ، دەبن بە پاستار. ستالینیست بێت، ئێوەش ستالینیستن، ببێت بە بوکچێنیست، ئێوەش دەبن بە بوکچینیست. ئەو دەبێ بە #موستەشار (#جاشڕاوێژکار) ئێوەش دەبن بە موستەشار. ئەو ببێ بە هەر قەحبەیەکی سیاسی، ئێوەش دەبن بە هەمان قەحبەی سیاسی. مێشک و هۆش و ئەقڵ و ئەخلاقی خۆتان بەکرێداوە بە سەرۆکەکتان و سەرۆکی سەرۆکەکەتان کە باخچەلییە. هێندە میشکتان قەحبەیە کە گەوادە سیاسییەکەتان (#ئۆجەلان) بتانفرۆشی بە هەرکەس، ئێوە ڕازین. سەرۆکەکتان ڕێک ڕۆڵی #گەوادی_سیاسی سیاسی دەبینێت بۆ ئێوەی #جاشقەحبە. هەڕەشەکەشت بە بەری پێڵاوی تێکۆشەرێکی کوردستان کە ئێوە زراوتان چووە لە ناوەکەی! هیچ بە دووریشی نابینم کە تۆ ئەکاونتی ئەمیر کەریمییەک، ئەهوەن چیاکۆیەک، ڕیوار ئاودانانێک یان یەکێک لەو قەحبەجاشانە بی کە یەکتریش باش دەناسین!
3
4
3
27
1,271
هەڵوێستی کۆمەڵە بوێرانە نییە! کاتێک ئەو هەڵوێستە بوێرانە دەبوو کە کۆمەڵە لە بەرامبەر بوونایەتی پژاک و پەکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە درووستی پێناسە بکردبایە و مەشروعیەتی بوونیانی ببردبایە ژێر پرسیار. کاتێک ئەو کارە ناکات، کۆمەڵە دەچێتە ناو ناکۆکی لەسەر پڕۆژەی سیاسی. لە کاتێکدا پژاک/پەکەکە مافی هەبوونی پڕۆژەی سیاسییان نییە لە کوردستان. لەسەر ئەو بنەمایە، پێم وایە کۆمەڵە بەو ڕاگەیاندنە پەرچەکردارییە، پلەیەک چووە ژێر پژاک! پلانی کۆمەڵە دەبێ لەسەر بنەمای دەرکردنی پژاک لە سیاسەتی کوردستان بێت و هیچ هەڵسوکەوتێکی سیاسی لەگەڵ نەکەن و هەموو ئەکتێکی سیاسی و سەربازی پژاک بە بەشێک لە مانۆڤری داگیرکەر پێناسە بکەن!
9
3
18
1,969
Zehirli İttifak Vergiftete Allianz #kurdish #kurdistan #kurdi #twitterkurds #Kurds
2
27
151
1,827
حیزب دابەشتان دەکات. دەتانکاتە هەموو شت، جگە لە کوردستانی. خۆ لە تەڵەی شەڕە حیزبی و پارچە گەرایی هەلپەرستانەی ئەم لایەن و ئەو لایەن دەرباز کەن. متمانە بە هیچ حیزبێک مەکەن. حیزب نەهاتووە بۆ یەک لێکتان هەڵپێکێت بەڵکوو هەیە بۆ ئەوەی لەبەر یەک هەڵتانوەشێنێتەوە.
2
5
17
595
LÎSTIKA MEZIN Dewletê sehneya xwe ya duyemîn danî, perde vebû; tirs dest bi lîstikê kir. #kurdish #kurdistan #kurdi #twitterkurds #Kurds
1
37
2
194
2,022
📌 سەرنج ئێران کۆتایی دێت. هیلالی شیعی لە هێلکەدان دا تۆپی. حەماس و حیزبوڵا تەواو بوون. حەشد ڕۆژەکانی کۆتایی خۆی تێدەپەڕێنێت. حووسییەکان لەژێر ئاگربارانی بێ ئاماندان و سەردەمیان بەسەر چوو. دوو میلیشیا گرووپی تری سەر بە بەرەی ئێران هێشتا ماون و تەنیا لەبەر یەک هۆکار هێشتا بنبڕ نەکراون: لەبەر ئەوەی لە کوردستانن. ئەویش نەک لەبەر کوردستان. تەنیا لەبەر ئەوەی هێشتا نۆرەیان نەهاتووە. ئەوانیش کۆتاییان دێت.
6
1
1
28
1,526
1. Iranian – Islamic Version 😅 2. Iranian – Monarchical (Pahlavi) Version 😅 1. عیرانی عاریایی ورژن اسلامی 😅 2. عیرانی عاریایی ورژن شاهنشاهی 😅 #نه_شاه_نه_شیخ
14
10
1
102
3,970
BREAKING: The IDF has released a full list of 170 “journalists” in Gaza who were actually terrorists belonging to Hamas, Islamic Jihad, and other terrorist organizations. They lied about Israel killing “journalists.” This MUST go viral.
780
12,084
265
32,042
298,142
Entegrasyon = Asimilasyon 2 Masada bizim adımız vardı, biz yoktuk. Anlaşmalar imzalandı. Bir ulusun dili, kültürü, özgürlüğü, mücadelesi ve geleceği, o masada birkaç devlet makamı karşılığında satıldı. Am Tisch stand unser Name, doch wir waren nicht da. Die Abkommen wurden unterzeichnet. Die Sprache, die Kultur, die Freiheit, der Kampf und die Zukunft eines Volkes wurden an diesem Tisch für einige wenige Staatsposten verkauft. #kurdish #kurdistan #kurdi #twitterkurds #Kurds
6
67
1
245
2,873
Benjamin Netanyahu met the Israeli hero who helped save the plane from a terrorist hijacker. Bibi: “You are a hero! How did you do it?” Him: “We are a nation of lions, aren’t we?” Chills.
391
2,747
118
12,333
133,936
Mani Avrin retweeted
Replying to @TinaGhazimorad
My advice to you my Kurdish sister is “THE ENEMY OF THE FATHERS AND GRANDFATHERS CANNOT BECOME A FRIEND TO THEIR SONS” -
3
9
61
1,163
دۆخی سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
1
9
251
کوردی | فارسی 🔺#بەپەلە | هۆشداری بەپەلە و گرنگی میدیایی بۆ ڕای گشتیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەستپێکی شەڕی ٣٩ ڕۆژەوە بەشدارییان لە کۆنگرەیەک و ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ ئێرانییەکان کردووە کە کورد لە هەردووکیاندا بە نەتەوە نەناسراوە نەتەوەی خۆشەویستمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، کە لە سەرەتای جەنگی ٣٩ ڕۆژەی (ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران) تاکوو ئێستا، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی لە؛ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک"، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا"، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشدارییان لە کۆنگرەیەک و ڕێککەتننامەیەک لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان کردووە: 1. کۆنگرەی ئازادیی ئێران 2. بەڵگەنامەی «بنەما لانیکەمەکانی مافی مرۆڤ بۆ قۆناغی ڕاگوزەر» (لە ئۆسلۆ) 📌 خاڵە هۆشداریی و مەترسیدارەکان: — پێناسەنەکردنی کورد بە نەتەوە: لە هەردوو بەڵگەنامەکەدا، کورد وەک «نەتەوە» پێناسە نەکراوەو و دانیپێدا نەنراوە. — داشکاندن بۆ ئاستی خەڵکی خۆجێیی: لە کۆنگرەی ئازادیی ئێراندا کە سێ حیزبی ناوبراو بەشدارن، پێگەی نەتەوەی کورد دابەزێنراوە بۆ «خەڵکی خۆجێیی» (هاوشێوەی پێگەی سوورپێستەکانی ئەمریکا)، کە ئەمەش پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لە مافی دیاریکردنی چارەنووس/خۆبڕیاردان. ئەمە تەنیا ئاگادارییەکە بۆ خەڵکی نیشتمانپەروەر و نەتەوەپەروەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. با لەبیرمان نەچێت ئەمڕۆ هەرچیک بکەین سبەینێش بەقەد بڕیارەکانی ئێستا پشکمان بەر دەکەوێت. نەتەوە بوونمان هێڵی سوورە و پاشەکشەی لێناکەین بۆیە میدیاکان و ڕای گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە بە وردییەوە چاودێری ئەم جووڵە سیاسییانە ببن و داوای ڕوونکردنەوە لە سەرکردایەتیی ئەم حیزبانە بکەن بۆ پاراستنی نەتەوە و خاکی پیرۆزمان کوردستان. با خەجاڵەتی ڕووی سووری شەهیدانمان نەبین و نەوەی داهاتووش تف و لەعنەتمان نەکەن. 🔺 #فوری | هشدار فوری و مهم رسانه‌ای به افکار عمومی مردم شرق کردستان (ایران)؛ احزاب کردستان ایران از آغاز جنگ ۳۹ روزه در یک کنگرە و یک توافق‌نامه با جریان‌های ایرانی مشارکت داشتەاند که در هر دوی آن‌ها کورد به‌عنوان «ملت» به رسمیت شناخته نشده‌است. بدین‌وسیله به اطلاع ملت شریفمان در کردستان ایران می‌رسانیم که از زمان آغاز جنگ ۳۹ روزه (آمریکا-اسرائیل و ایران) تا کنون، احزاب کردستان ایران از جمله: حزب حیات آزاد کردستان «پژاک»، حزب دمکرات کردستان ایران «حدکا»، کومله کردستان ایران و کومله زحمتکشان کردستان، در یک کنگرە و یک توافق‌نامه با جریان‌های ایرانی شرکت کرده‌اند: ۱. کنگره آزادی ایران ۲. سند «حداقل اصول حقوق بشر برای دوران گذار» (در اسلو) 📌 نکات نگران‌کننده و مورد هشدار: — عدم تعریف کوردها به‌عنوان ملت: در هر دو سند مذکور، کورد به‌عنوان «ملت» تعریف نشده و به رسمیت شناخته نشده‌اند. — تنزل به سطح مردمان بومی: در «کنگره آزادی ایران» که سه حزب یادشده در آن حضور دارند، جایگاه ملت کورد تا حد «مردمان بومی» (مشابه وضعیت سرخ‌پوستان آمریکا) تقلیل یافته است؛ امر خطرناکی که عقب‌نشینی آشکار از حق تعیین سرنوشت ملتمان محسوب می‌شود. این تنها یک آگاهی‌بخشی به مردم میهن‌دوست و ملّی‌گرای شرق کردستان است. فراموش نکنیم آنچه امروز انجام می‌دهیم، سهم فردای ما را تعیین خواهد کرد. ملت بودن ما خط قرمز ماست و در این مورد سازش نخواهیم کرد؛ از این رو رسانه‌ها و افکار عمومی شرق کردستان (لرستانات، ایلام، کرمانشاه، سنندج و اورمیە) باید با دقت تحرکات سیاسی اخیر را زیر نظر داشته باشند و برای حفاظت از ملت و خاک مقدس‌مان کوردستان، از رهبری این احزاب شفاف‌سازی و توضیح بخواهند تا شرمنده روی سرخ شهدا نشویم و نسل‌های آینده لعن و نفرین‌مان نکنند.
3
10
3
31
1,611
The Peshmerga in northern Iraq shoukd remain independent and well armed as long as there are Khomeinist militias in Iraq and jihadi militias in the region. Until a final status for northern Iraq is settled. @POTUS @SecRubio @SecWar @masrourbarzani
19
21
4
326
20,587
کوردی | فارسی 🔺#پژاک | کاتێک پژاک هەستی کرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاوت کراوە؛ 📝 مەیسەم مورادی " لە شەڕی 40 ڕۆژەی ئێران و ئەمریکا—ئیسرائیل، کاتێک باس لە پێوەندی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئیسرائیل هاتە بەرباس، بابەتێک کە سەرنجی نەخرایە سەر، ئەوە بوو کە ئیسرائیل نەک هیچ دانیشتن و پێوەندییەکی لەگەڵ پژاک نەکرد، تەنانەت ڕێگریی کرد لە گەیاندنی یارمەتی بە پژاک. ئەم هەڵوێستەی ئیسرائیل، پژاکی خستە جموجۆڵێکی سەیر؛ پژاک پێیوابوو کە لە گۆڕانکارییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات، ئاوت کراوە، بۆیە پەلەپەل بەشداری لە کۆنگرەی ئازادی ئێران کرد و نووسینێکی واژۆ کرد کە تێیدا باسی لە «دژایەتی دەستێوەردانی دەرەکی لە ئێران» و سەرکۆنەکردنی هێرشی ئیسرائیل لە دژی ئێران دەکرد. پژاک بۆ ئەوەی بتوانێت وێنەیەکی چالاکتر لەخۆی دەرخات، بۆ یەکەمجار لە مێژووی پەکەکەدا، پۆستی «گوتەبێژ»ی دیاری کرد و گۆڕانکاریی لە پێکهاتەی نەریتی خۆیدا کرد. تەنانەت پژاک ڕێککەوتنێکی نهێنی و ژێربەژێری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کرد، بۆ ئەوەی هێزەکەی خۆی لەژێر ناوی «پێشمەرگە»ی ئەو حیزبە، بباتەوە ڕۆژهەڵات؛ ئەگەر پژاک یەک لە سەد گومانی هەبووایە کە خۆی بێ کێشە دەتوانێت بچێتەوە ڕۆژهەڵات، قەت نەدەچووە ژێرباری ئەو ڕێککەوتنە، هەمووی لەترسی ئەوە بوو کە لە ڕۆژهەڵات ڕێگای نەکرێتەوە. تەنانەت پژاک ئەوەندە ترسی لەو ئاوت بوونە هەبوو، کە پردەکانی پێوەندی خۆی و پەهلەوی چالاک کردەوە، بەڵام ئەوانیش نەیانویست وەک ساڵانی ڕابردوو، لەگەڵ پژاک دانیشن؛ ساڵانی ڕابردوو و بەتایبەت لەکاتی حاجی ئەحمەدیدا، پژاک چەندین دانیشتنی لەگەڵ جەماعەتی پاشاخواز—پەهلەوی هەبوو، بەڵام قەت نەیدەویست ئەو پردە ئاشکرا بکرێت، تا ئەوەی کە حاجی ئەحمەدی لە چاوپێکەوتنێکدا بەوردی باسی پێوەندی پژاک و پەهلەوی دەکات. ڕەنگە بۆ زۆر کەس سەیر بێت کە بۆچی ئیسرائیلییەکان نەک یارمەتی پژاکیان نەدا، تەنانەت هۆشداریان دا بە پژاک. جەمیل بایک چەند ساڵ پێش لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی سویدی دەڵێت «ئێمە لە شەڕی دژ بە داگیرکاری ئیسرائیل، هاوشانی گەلی فەلەستین، 15 شەهیدمان داوە. ئەو خوێنەی ئێمە بۆ گەلی فەلەستین دامان، پردێکی بتەوی لەنێوان گەلی کورد و گەلی فەلەستین دروست کردووە». ئەم تێڕوانینەی جەمیل بایک، یەکێک لە بناغەی سەرەکیەکانی بازنەی ئاپۆیزمە، واتە دژایەتی ئیسرائیل. بۆیە هەرکەسێک لە کادیر و لایەنگری ئاپۆیزم پێچەوانەی ئەمەی وت، یان لە ئاپۆیزم تێنەگەیشتووە، یان چەواشەکارە. بۆیە ئەگەر ئێستا بەرپرسانی پژاک باسی «دژایەتی دەستێوەردانی دەرەکی» لە ئێران دەکەن، بۆ ئەوە نییە کە دەستێوەردانی دەرەکیان پێ خراپ بێت (ئەو هێزەی ئەوان بەرهەمی دەستێوەردانی دەرەکی ئەمریکا لە سووریایە)، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە پێیان وایە کە ئەو دەستێوەردانە لە لایەن ئیسرائیلیەوە دەکرێت و ئەو ئیسرائیلەش لە ڕۆژەی یەکەمی جەنگی خۆی لەگەڵ ئێران، بە پژاکی وتی «نا». هەوڵی پژاک بۆ ئەوەی بتوانێت لە ناو ئێرانییەکان جێگەیەک بۆخۆی بدۆزێتەوە، هیچ کێشەیەکی تیۆری لەگەڵ بناغەی فیکری ئاپۆیزم نییە، ئەساسەن باشترین گۆڕەپان بۆ پژاک، شوێنێک وەک کۆنگرەی ئازادی ئێرانە. بەڵام ئەوەی کە حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات پێیانوابێت ئەوانیش دەبێت لەو گۆڕەپانەدا یاری بکەن، ئەنجامی خوێندنەوەیەکی هەڵەیە لە تێکەڵاوکردنی دوو گۆڕەپانی جیاواز." 🔺#پژاک | وقتی پژاک (حزب حیات آزاد کردستان) احساس کرد در شرق کوردستان اوت (کنار گذاشته) شده است؛ 📝 میثم مرادی "در جنگ ۴۰ روزه ایران و آمریکا—اسرائیل، زمانی که بحث روابط احزاب شرق [کوردستان] و اسرائیل مطرح شد، موضوعی که به آن توجهی نشد این بود که اسرائیل نه تنها هیچ نشست و ارتباطی با پژاک نداشت، بلکه حتی مانع از ارسال کمک به پژاک شد. این موضع‌گیری اسرائیل، پژاک را به تحرکی عجیب وا داشت؛ پژاک بر این باور بود که در تحولات ایران و شرق کوردستان اوت شده است، به همین دلیل سراسیمه در "کنگره آزادی ایران" شرکت کرد و بیانیه‌ای را امضا نمود که در آن از «مخالفت با مداخله خارجی در ایران» و محکوم کردن حمله اسرائیل علیه ایران سخن می‌گفت. پژاک برای اینکه بتواند تصویر فعال‌تری از خود نشان دهد، برای نخستین بار در تاریخ پ‌ک‌ک، پست «سخنگو» را تعیین کرد و تغییری در ساختار سنتی خود به وجود آورد. حتی پژاک یک توافق محرمانه و پنهانی با یکی از احزاب شرق امضا کرد تا نیروهای خود را تحت عنوان «پیشمرگه» آن حزب به شرق بازگرداند؛ اگر پژاک حتی یک درصد احتمال می‌داد که خودش بدون مشکل می‌تواند به شرق بازگردد، هرگز زیر بار این توافق نمی‌رفت. همه این‌ها از ترس این بود که راهی در شرق برایش باز نشود. ادامە⬇️
18
15
10
88
5,894