VOA Kurdish (@VoaKurdish) header
VOA Kurdish (@VoaKurdish) profile picture

دەنگی ئەمەریکا سەرچاوەی هەواڵی ڕاست و دروستە./ kurdish@voanews.com https://xitter.cf/t.co/P23l8Sywo3 | https://xitter.cf/t.co/QExD6sASvn | https://xitter.cf/t.co/tAIdbSIFuo |

Washington, DC
Joined July 2009
سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ، دەڵێت خۆی بڕیار دەدات کەی ئەو ململانێیەی کە ئێستا لە نۆیەمین مانگیدایە لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت. هاوکات گومانی خۆی دەربڕی لەوەی تاران بە مەرجەکانی ئەمەریکا ڕێککەوتن بکات. dengiamerika.com/a/8228699.h…
1
2
108
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند دوژمنایەتی کەسی لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم کۆتاییهێنان بە جەنگ، هاوکات داوای لە مۆسکۆ کرد فشارە سەربازییەکانی لە سەرانسەری ئەوروپا کەمبکاتەوە dengiamerika.com/a/8228707.h…
107
بۆچی وتەبێژی سەربازی بڕیارەکانی زەیدی لە بارەی هەرێمی کوردستانەوە خوێندنەوە؟
180
بەشێک لە چاودێران جەخت دەکەنەوە کە هێشتا دەرفەت لەبەردەم کورددا ماوە تا بتوانێت کێشەکانی بە گفتوگۆ چارەسەر بکات. فەریقی یەکەم جەبار یاوەر، شارەزای کاروباری سەربازی، دەڵێت: "دەبێت لایەنە سیاسییەکان واز لە سیاسەتی چەوتی پێشتریان بهێنن."
4
365
سەرۆک ترامپ دەڵێت، "ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر سەرتاسەری عێراقدا، ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی نەوتی عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا." درێژە: bit.ly/4AaAEnX
3
321
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە، 26ـی یازدەی 2026، جەختی کردەوە لەوەی حکومەتەکەی ناردنی سوپای عێراق بۆ سەر سنوورە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات. درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8228267.h…
240
جەژنی سوپاسگوزاری پشوویەکی فەرمیی فیدراڵییە کە هەموو ساڵێک لە چوارەم پێنجشەممەی مانگی یازدە بەڕێوە دەچێت. ئەم ئەمساڵ دەکەوێتە ڕۆژی پێنجشەممە، 26ـی یازدەی 2026. درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8228254.h…
202
بۆچوونی هاووڵاتییان لەسەر بڕیارەکانی بەغدا سەبارەت بە هەرێمی کوردستان
3
277
ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، دەوڵەت باخچەلی، کۆبوونەوە. درێژەی هەواڵ: dengiamerika.com/a/8228243.h…
159
لە کاردانەوەی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، توێژە جیاوازەکانی دانیشتووانی هەولێر خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
1
10
418
تووڕەیی خۆپیشاندەرانی هەولێر دژی بڕیارەکانی عێراق لەسەر نەوت و دەروازەکان بەهۆی دەرکردنی ژمارەیەک بڕیار لە لایەن عێراقەوە سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێر ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
1
3
49
1,404
نووسینگەکە لە پەیامێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت، "سکرتێری گشتی هانی گفتوگۆ و هەماهەنگیی بونیادنەر لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات. درێژە: bit.ly/48KabBC
4
180
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی مانگی یازدە، چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێر ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان لە دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی، کە دەیەوێت دەست بەسەر دەروازە سنوورییەکانی هەرێم و کێڵگە نەوتییەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان و دۆسیەی نەوتدا بگرێت.
1
2
9
232
ناڕەزایەتییەکان دژ بە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە
1
5
313
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم تاوتوێی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی فیدراڵی کرد
1
6
351
هێزی پێشمەرگە خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
2
7
73
1,523
ئەنیمەیشنەکە جووڵەی ئەو فڕۆکانە نیشان دەدات کە لە ماوەی 12 کاتژمێردا، لە ئێوارەی دووشەممە 23ـی مانگی 11 تا ئێوارەی سێشەممە 24ـی مانگی 11، لە سەرانسەری ئەمەریکا فڕیون. پێشبینی دەکرێت ملیۆنان کەس بۆ ئەم پشووە بە فڕۆکە گەشت بکەن.
1
264
سەرۆکی ئەمەریکا لەم دوو قەلە خۆش بوو
2
7
321
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا دەڵێت کە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆکی چین شی جین پینگ، لە کاتی کۆبوونەوەکەیاندا لە چین، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە مرۆڤ هەمیشە بەشدار بێت لەو بڕیارانەی لە ڕێگەی ژیری باڵا لە کایەی سەربازیدا دەدرێن. درێژە: dengiamerika.com/a/8227797.h…
4
243
تیمەکانی فریاگوزاری دەڵێن بەهۆی شوێنپێیەکانییەوە و هەروەها بەهۆی ئەوەی لە بەری داری بریتی (buriti) خواردبوو لە نزیک جۆگەیەک، توانیویانە بیدۆزنەوە. تیمەکە دەڵێن پێدەچێت لە سێ ڕۆژی کۆتاییدا ئاوی نەخواردبێتەوە و لەبیری چووبێتەوە چۆن بگاتەوە سەر جۆگەکە.
4
520